ماکەی ئەو رووداوانە سەری ڕەشە!

Saturday, 15/01/2022, 0:27

3491 بینراوە


کەس فریو مەدەن ،قوونی رەش وسپی لە حەمام دەردەکەوێ.مرۆڤێک دەتوانێ ئادرێسی ماڵ یان شوێنی کارەکەی بە ئانقەست بە هەڵە بداتە کەسێک یان کەسانیکی دیکە بۆشوێنەونکە.بەڵام هیندێک بابەتی هەستیار هەن کە ئادرێسیان روون وئاشکرایە.کاتیك شاری هەولێڕ لەلایان بنەماڵەی بارزانییەوە داگیرکرا،بە زەبریی چەک وکویلەی چەکدارکردیانە پاتەختی باشووری کوردستان بۆ ئەوەی راوڕووتی زیاتری تیدا ئەنجام بدەن.جەلال تاڵەبانیش بۆ ئەوەی وەپاش نەکەوێ گووتی ،سلێمانیش پاتەختی رەوشەن بیریە!ئەو پاتەختەی کە لۆمپەنەکانی کوڕی دوای مردنی خۆی بەرێوەی دەبەن.
شەوی ١١ لەسەر ١٢ی مانگی یەک ی ٢٠٢٢،لە شآری هەولێڕ دەست بەسەر یانەیەکی لەشفرۆشیدا گیرا کە خاوەنەکەی بەرپرسێکی دەسەڵات بووە.لەو هێرشەدا٨٠ لەشفرۆش وکچە مۆدیل وکوڕە، بەرپرسەکانی ئەو یانەیە لە یەک شووێندا دەست بەسەرکراون!وێڕای ئەو گیراوانە ١٠٧ پیاوی خۆش گوزەرانیشیان تێدایە.لەشفرۆشەکان تەنیا ژنە کورد نەبوون.عەڕەبی هاوردە وفارسی هاوردە وکوردی خۆماڵیشی تێدابووە!ئەوەیە هونەریی بەرێوەبردنی هەولێریی پاتەخت؟
ئێستێ لە وڵاتی ئیسپانیا ١٠١ قەشە بە جورمی/ نێڕبازی / لە زیندانەکانی ئەو وڵاتەدا بەند کراون.چون لەوێ یاسا قسەی یەکەمی پێیە بە بیانووی ئەوەی وڵاتێکی ئازادە هەرکەس ناتوانێ بە مەیلی خۆی هەرکارێکی کە پێی خۆش بووبیکا.
کە چی لە شآری هەولێڕ نیهاد بارزانی برای مەسعود بارزانی خەریکی ژن بازی وخۆشگوزەرانییە لە سەر پارەی دزیەتی خەڵكی ساویلکە کەسیش هیچی پێناڵێ!.ئەوەی کە ماوەیەک لەوەی پێش لە وتووێژێکدادەگەڵ ژنێکی کوردکە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە لەنیهادبارزانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاشکرا بوو،ئەگەر ئەو کەسە،کەسێکی ئاسایی بایە ئابڕوویان دەبرد ولەوانەش بوو شآربەدەری بکەن.بەڵام چۆن کوڕی مەلا مستەفا بووچآوپۆشیی لێ کراوە،تەنیا ئەوەندە نەبێ کە مافی چوونەدەرێی بۆ سەفەرلێ وەرگیراوە.ئەوەش لە بەرئەوە نییە کە یاساسەروەر بووە.لە بەر ئەەوەیە کە چیترئابڕوویان نەچێ.
تاکی ئازادیخوازیی کورد لە سەر کۆمێنتیك یان ڕاگەیاندنێک یان رەخنەیەک یان سکاڵا  لەسەر پێ نەدانی مووچە لە لایان ئەو دەسەڵاتە ٦ ساڵی زیندانیی دەدەنێ! خێرە کە مەسعود بارزانی وکوڕەکەی بێ ئاگابن لەوئاکارانەی کە بەرپرسانی دەسەڵات بە بیانووی کردنەوەی یانەی شەوانە بۆ خۆشگوزەرانی بێ ئاگا بن؟
لافاوی سەرشەقامێکیان بۆ کۆنترۆڵ ناکرێ،رێفڕاندۆم رادەگەیەنن تا خەڵكی ساویلکەی پێ فریو بدەن.قرێژترین ئاکاری ئەو دەسەڵاتە لاسایی کردنەوەیە لە ووڵاتانەی کە دوای شەڕی یەکەم ودووهەمی جیهانی هەنگاوی مەزنیان ناوە بۆ دێمۆکڕاسی و بەرە وپێش بردنی وڵاتەکەیان.بنەماڵەی بارزانی وادەزانن بونی یانەی شەوانە کردنەوەی قەحبەخانە یەکێکە لە رەمزەکانی پێشکەوتن ودێمۆکڕاسی!جگە لەوانەش بۆ ئەوەی یانەکانی شەوانە پەرەی پێ بدرێ،بەرپرسانی دەسەڵاتداربەوکارە هەڵدەستن و خۆیانی لێ دەکەنە خاوەن تا لەو رێگەوە پارەی زیاتر کۆ بکەنەوە.
وڵات بە کردنەوەی یانەی شەوانە وپیشەی گەووادی لە لایان بەرپرسیی حوکمیی وخۆشگوزەرانیی بەشیکی کۆمەڵگا بەرەو چارەسەریی ناڕوا.ئەوانە رەمزیی پێشکەوتن نین.وڵات بە داڕمانی فیزیکیی وبوومەلەرزە ولافاو تێک ناڕووخێ چون دووبارە بونیاد دەنرێنەوە.کۆماڵگایەک بەرەو وێرانیی هەنگاو دەنێ کە دەسەڵات لە دەستی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیدا هێدی هێدی هەر پیرۆزییەکی کە مێژوو پێی بەخشیوە لە ناو بچێ.باشووری کوردستان بەرە ووێرانییەکی نەخوازراوهەنگاو دەنێ.چارە تەنیا ڕاماڵینی ئەو چەتانەیە کە واماندەزانی رزگاریدەرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە