زارا،وای گووتووە!

Saturday, 15/01/2022, 1:29

3036 بینراوە


زارا،وای گووتووە!
دەسەڵاتێک لە ژن یان کچ بترسێ بایی فلسێکە.سیستمێک کە توانای قوبوڵ کردنی بیروڕای جیاوازیی نەبێ بەکاری چارەسەریی نایە.ئیدۆلۆژیایەک کە حوکمی لە سێدارە دانی ژن واژۆبکا جگە ترس لە ژن وهزریی ژن چی دیکەی لە باراندا نییە.زیندان شوێنی ژنی ئازادیخواز نییە.بۆ پیاویش زۆر جار بە رەوانابینرێ.چاو لە ئەردۆغانی مسڵـمان بکەن کە خاوەنی ترسناکترین زیندانە بۆ کەسانی خاوەن هەست.لە تارانیش رامانی ژن وەرناگیرێ وتەنانەت زۆر ژنیش لە سێدارە دراون.مەبەستی من لەو قسانە چییە؟
یەکێک لە خووخدەکانی کۆمەڵگای کوردەواریی بەتایبەت چینی پێنووس بەدەست ورووناکبیرونووسەر ئەوەیە لە ماوەی شەوڕۆژێکدا وەها قارەمانێكت بۆ دروست دەکەن کە پاشآن بە هیچ شێوەیەک ئەو مافەت پێنادرێ کە بە وشەیەکیش/ رەخنەی / لێ بگرێ.هووشی مین شۆڕش گێڕیی ویەتنامی دەڵێ:تەنیا مردووهەڵەناکا.
ماڵم بە سێ چەپەی بە قوڕ گێرێ کە پێم خۆش بووبێ / زارا / ناوئاخنی زیندان کردوە لە شآری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.بۆ زیندانیی کردنی هەرکەسێک تەنیا ناکوردیش دڵم لێدەدا،چون زیندان جێگای مرۆڤەکان نییە.ئەگەر تاوانبارێکیش دەگێرێ تەواوی تاوانەکە ناکەوێتە ئەستۆی ئەو.زۆر فاکتۆڕ هەن کە دەستیان دەدەنە دەستی یەک کە مرۆڤێک ببێتە قاتڵ!لێڕەدا باسکردنی هۆیەکان لە وتارەداناگونجێ.چون مژاری سەرەکی زارایە.
ئایا زاراخۆی وەک کەسایەتیەکی ناسیونالیست پێناسە دەکا؟
لە سەر سەفحەی فەیسبوکی خاتوونیك بە ناوی / ب،م / رستەیەکی زارا بە فۆنتی گەورەم بینی کە وێڕای وتارێکی کورت دایبەزاندبوو.من دەقی رستەکە لێڕەدا وەک خۆی دەنووسمەوە،رەنگیشە زۆر کەس چآویان بە فەیسبوکی / ب ،م / و وێنەی زارا دەگەڵ پۆلێک منداڵ و ئەو رستەیەی کە گوتوویە کەوتبێ.زارائاوای گوتووە:
زارا: هەمیشە رەتم کردۆتەوە گفتوگۆ بە زمانی فارسی بۆ مێدیا فارس زمانەکان بکەم.لێ پرسینەوەشم هەر بە کوردیی وەڵامی هێزە ئەمننیەکانم داوەتەوە!
زارا یان راست دەکا؟.مرۆڤ لە ژێرکاریگەریی دەسەڵاتدارانی تاراندا بژی هیچکات بۆ نالوێ کە کاتێک بگیرێ وتەنانەت مامۆستای زمانی کوردیش بێ،بڵێ من بە فارسی جوابتان نادەمەوە ودەبێ وەرگێرم بۆ بانگ بکەن!لەو کاتەدا هیچ کەس لە تەنیشت زارای بەرێز نەبووە کە ئەو گوتنەی ئەوی بیستبێ.ئەو قسەیە پێش ئەوەی بگێڕێ بۆ ئەوکەسانە گووتراوە کە دۆست وخزمی زارا بووبن یانی لەناو کۆمەڵێک خەڵکدا کراوە.
وای دادەنێن زارای کورد ئەو هەڵویستەی لە کاتی گرتنیدا دەربڕیوە ودەسەڵاتیش ئەوەندە مرۆڤی باش بون بەتایبەتیی وەرگیریان بۆ دیاری کردوە.گرفتی من لەودایە کە کورد لەساڵی ٢٠٢٢دا دەژی ومرۆڤ وسیستمی پێشکەوتووش خەریکە لە ئاسمانەکاندا لە ژیانێکی دیکە ولە رەمزورآزی خولگەی زەوی دەگەرێ.لەوەها رۆژگارێکدا زارای مامۆستای زمانی کوردی دەخوازێ چیمان پێ بڵێ؟ناکا کوردایەتیەکەی وێنەی مەسعود ومەسرووری کوڕی لێ بەسەر هاتبێ؟ئاخر ئەوانیش جار جار باسی کوردایەتی دەکەن!
خۆزگە هەر تاکێکی خوێندەواریی کورد جگە لە زمانی شیرینی کوردیی چەند زمانی دیکەشی زانیبایە وبە هەموو ئەو زمانانەی کە دەیزانی لە سەر کێشەی نەتەوەی کورد کتیبی نووسیبایە لە کۆڕوکۆبوونەوە وسیمینارەکانی جیهانی لە نەتەوەیەکگرتووەکانیش باسی لە بێ بەشی ومەزلوومیەتی کورد کردبایە.
کاتێک ئەسحابی کەفەف لە خەو راپەرێن،پارەی وسەکەی سەردەمێکیان دەگیرفاندا بوو کەهی ساڵهای پێشووی بەر لە خەولێ کەوتنیان بووە لە ئەشکەوتەکاندا.دوای وەخەبەرهاتن هەر وایانزانیوە هەمان سەردەمی خۆیانە.من لە زارای کورد دەپرسم،کوا کاتی ئەو جۆرە هەڵویستانە ماوە؟ئەگەر قەرار بێ خۆت وێنەی کەسایەتیەکی ناسیونالیست نیشان بدەی،دیسانیش ناتوانی دەردیی دەڵی خۆی بۆ ڕآیگشتی بگەیەنی،ئەگەر مەبەستیشت لەوەیە ئاوا رێز لە زمانی کوردیی بگری،تۆ خەریکی قفڵ لەو زمانە دەدەی وکلیلەکەشی تەنیا هەر دەگیرفانی خۆت داقەتیس دەبێ.لە بیرتە مەسعود بارزانی رێفڕآندۆمێکی راگەیاند چی بەسەر هێنای تۆش خەریکە بە دەردیی ئەو نەخۆشیەمان دەبێ کە بنەماڵەی بارزانی وەک کڕۆنا خەریکن بڵاوی کەنەوە.
من لە وڵاتێکی ئازاددا دەژیم.دەزانم زارالە ناوزینداندا رۆژگار تێپەڕدەکا.منیش کاتی خۆی ٢٥ ساڵ زیاتر بە زمانی فارسی وانەم بە منداڵی کورد گووتۆتەوە.سێزدە ساڵیشم دەرس پێ خوێندەوە.چون ناچآر بوم.بەڵام تەواوی ئەوانەم بە جێهیشت ولە مووچەی مانگانەش بێ بەری کرام وڕووم لە هەندەران کرد.دەخوازم بڵێم منیش ئەو مافەم هەیە رەخنە بگرم ودەردیی دڵی خۆم بەیان بکەم.هیچ مەبەستیشم چووک نرخاندنی ئەو ئەرکەی کە زارا خستۆیەتی سەرشآنی خۆی، نییە.تەنیا یەک ئاواتم هەیە ئەویش ئەوەیە کە زارای کورد نەکەوتبێتە ژێڕ کاریگەیی بنەماڵەی بارزانی وپێی وابێ ئەوانە رزگاریدەرن.لە چەند شآرێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان تاقمێک خۆنەویست لە سەر کاروئەرکی خۆیان وانەی زمانی کوردیی بە منداڵی کورد دەڵێنەوە،ئەوانیش دەبێ وشیاربن لە خۆتێ هەڵقوڵاندنی بنەماڵەی بارزانی.
یەکێک لە رەوشتە چەپەڵەکانی بنەماڵەی بارزانی کڕین وبە کۆیلەکردنی کەسانی ناوخۆشە لە تاقمێك لە شآرەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.بەڵام هەر ئەوکەسانە سەردەمانێک رەخنە لە ئاکارەکانی بنەماڵەی بارزانی بگرن،دەکەونە بەررق وکینەی ئەو بنەماڵەیە وزۆر بەهاسانی بە گرتنیان دەدەن وبە کۆماری ئیسلامیش دەڵێن:ئەوانە لایەنگریی ئێـمە بون کە لەرێگای ئێمەوە دژایەتی کۆماری ئیسلامیان کردوە.لەو بوارەدا نموونەی بەرچآومەلای باوکیان بووە کە چۆن تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان رادەستی شآی ئێڕان دەکرد.
ئاواتم ئازاد بونی زاراو زاراکانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە