کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار،رووتکردنەوەی سەدرە لە دورشمەکانی!

Saturday, 15/01/2022, 1:39

4574 بینراوە


دوێنێ بەرەسمی راگەیەنرا کە پارتی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە. ئەم کاندیدکردنە بە فەرمی لەلایەن چەتەکانی پارتیەوە رانەگەیەنراوە، وەلی هەندێ میدیای عێراقی جەخت لەوە دەکەنەوە کە فۆڕمی کاندیدکردنەکەی وەرگرتتوە و پێشکێشی کردووە.
لە ٢١ ی مانگی ٩ ی ٢٠١٦، هۆشیار زێباری لەسەر دزی، لە پەرلەمان عێراق لە پۆستی وەزیری دارایی دەرکرا. سەرباری ئەوەی خاوەن مەلەفێکی قورسە لەلایەن ئەخلاقییەوە، هێشتا لە دەستەی نەزاهەی عێراقی دەیان مەلەفی گەندەڵی دیکەی لەسەرە ، کەواتە بە هەموو پێوەرێک، هۆشیار زێباری خاوەن کەسێتیەکی رەش و لەکەدار وبێ سومعویە کە ئەمەش تەواو ناکۆکە لەگەڵ:
• بانگەشەی موقتەدا سەدر کە گوایە حکومەتێک پێکدەهێنێت بۆ لەناوبردنی گەندەڵی، جا ئەگەر موقتەدا لە ناو  هۆڵی پەرلەمانی تەزویری عێراق دەنگ بدا بە هەڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆککۆماری کەواتە ، سەدر درۆ دەکات لەگەڵ بانگەشەکانی. هەر چەندە من بۆخۆم دڵنیام موقتەدا سەدر بۆ بانگەشەی درۆ ئەو جۆرە دروشمانە دەڵێتەوە، ناتوانێت هیچ چاکسازییەک بکات.
• ناکۆکە دیسان لەگەڵ دەستوری عێراقی ، چونکە لەبڕگەی سێیەمی ماددەی ٦٨ دەستوری عێراقیدا ھاتووە: کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستە خاوەن سومعەیەکی باش بێت، ھەروەھا شایەتی بۆ بدرێت کە دەستپاکە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە، هەروەها لەبرگەی چوارەمی ھەمان ماددەدا ھاتووە، بەتاوانێکی ئابڕوبەر حوکم نەدرابێت. ئێ باشە لەوە زیاتر ناوبانگ خراپتر هەیە لە عێراق، جگە لە هۆشیار زیباری و خالید عوبەیدی هیچ وەزیرێکی عێراقی شک نابەم لەسەر دزی دەرکرا بێت. ئێ کەسێک لەسەر دزی لە پۆستەکەی دەرکرا بێت، چۆن دەتوانێت ببێت بە سەرۆککۆمار، بۆیە هەر لایەنێک لەناو هۆلی پەرلەمان  دەنگ بدات بەو دزە، بەواتا بە ئاشکرا پشتیوانی لە دز دەکات.
جێگای باسە ئەم وتارەم بەو واتایە نییە کە ئەوانەی دیکە لە یەکێتی یا پارتی کاندید دەکرێن بۆ هەر پۆستێک ، مرۆڤی ساغ بن ، بەڵکو تەواوی ئەو کەسانە لە رەحمی تاڵان و تیرۆر و تۆقاندن وچەتەگەریی پارتی ویەکێتی لە دایک بوونە و دەبن.
هەر بۆ نمونە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، کە کەسێکی تیرۆریستە سەر بە پارتیە بەناوی شاخەوان، کوڕە جاشێێک بووە بەدەستی پێشمەرگە کوژراوە، دانانی ئەو چەتەیە بۆ ئەم پۆستە ، گەورەترین ئیهانەی بۆ سەر خەڵکی کوردستان و، خوێنی شەهیدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە