دەسەڵاتی یاسا

Saturday, 15/01/2022, 1:35

2971 بینراوە


 ئەمڕۆ ڕۆژی ٥ شەممە بۆ جاری دووەم دەسەڵاتی یاسا توانی یاسا وەك خۆی بەسەر دەوڵەت و سەرۆکدا وەکو یەك،جێبەجێ بکا. Supreme court   کە بەرزترین دەسەڵاتی هەیە بەسەر دەوڵەوت و سەرۆکدا لە ئەمریکا ترسی خۆیان نەشاردەوە لەوەی بەزۆر لێدان پێکووتە و ماسك و لەسەر 46 ملیۆن کریکار هەرگیز لەگەڵ خواست و دەستووری ئەمریکا، یەکناگرێتەوە. هەربۆیە بڕیار و پێشنیارەکانی سەرۆك بایدنیان ، بەتاڵ و ڕەتکردەوە.
دەسەڵاتی یاسا ئەوەندە مەزنە کەوا ئەتوانێ لە سەرۆك بپرسێتەوە و تا ئاستی دەرکردن و زیندانی کردن و سڕکردن،بڕیار بدا. هەر بۆیە بەڕاستی لێرە یاسا وەك خۆی بەبێ ئەوەی دەستی پارت و بزنس و خاوەن بەرژەوەندی ئەتوانێ بڕیار بدا. جیا لەمەش جارێکی تر توانی بە هاوڵاتیانی خۆی بڵێ؛ یاسا سەروەرە و کەس ناتوانێ بازی بەسەردا بدا. ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆش بوو بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەبوون قوربانی بە خۆیان و کار و پلە و پۆست و بەرژەوەندیەکانیان بدەن تەنها بۆ ئەوەی ئازادی خۆیان ، نەدۆڕێنن. بەڕاستی ئەم کارە ئەگەرچی سەرۆك بایدنی پەست و خەمبار کرد، بەڵام سەلماندی کە هاوڵاتی ئێرە زۆر لەخەم ئەو ئازادیەن کە نایانەوێ، لەدەستی بدەن. لەبەرئەوەی ئازادی خاڵی سەرکەوتن و پێشکەوتن و سەرفرازی و خۆشگوزەرانی و ئارامیە بۆ تاك و کۆمەڵ. بێ بوونی ئازادی بەڕاستی ژیان هیچ مانای نیە.وە تا تامی ئازادی نەکەی ، هەرگیز ئامادە نیت قوربانی بۆ بدەی.
من وەك کرێکارێك کە ڕۆژانە بەرکەوتەی ئەم پەتایەین و لە بەرەی دژە پێکووتەین ، پێمان وایە گەلێ پەلە پرۆزکێ لەم پێکووتەیە هەیە و وەك پێوست ڕوون کردنەوە نەکراوە لەسەری زۆر بە باشی نەیاتوانی پێنیار(قەناعەت) بە زۆربەمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش ئەم پێکووتەیە وەربگرین،، زۆربەی خەڵکی چەندین پرسیاریان هەیە کە وەڵامی ڕوون و ڕاست ، بەدی ناکرێ. هەر بۆیە ناکرێ بەزۆر ئەم پێکووتەیە لەخەڵکی بدرێ و لەهەڵپەی ئەوەدا بن خێرا خێرا و بۆ چەند جارێ پێکووتەی تریان بەسەردا ساغ بکرێتەوە و وایان لێبکرێ بەهیچ جۆرێ نەیەڵن سیستمی بەرگری لەشی مرۆڤەکە،پەراوێز بخرێ. ئێمە دڵنیاین لەوەی کە پێوستە هەڵبژاردە بدریتە دەست هەموو مرۆڤێ لەوەی چۆن ئەیەوێ خۆی خۆی بپارێزێ و چ ڕێگە چارەیەك بۆ خۆی دانێ کاتێ نەخۆش ئەکەوێ
هەر لەکاتێ نووسینی ئەم ووتارە حەزم کرد بە ڕستیەکی کەسێکی زۆر ڕێز لەیاساگر و خزمەتکاری میلەت و پاپەندبوو بە  دیموکراسی وەك  مەسعود بارزانی نووسینەکەم تەواو بکەم کە ئەڵێ(هیچمان لە سەروو یاسا نین و بەندەش ملم لە موو نەرمترە بەرامبەر یاسا)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە