KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
نهێنی چوار سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی ئاشكرا ده‌بیت
Saturday, 15/01/2022, 1:51
8185
بینراوە
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌زگای زانیاری یه‌كیتی یهوهئاشكرابووه،كه هه‌ر یه‌كه له مه‌حمود سه‌نگاوی و قادر حه‌مه جان و جهعفهرشیخ مسته‌فا و شالاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌هۆی فشاره زۆره‌كانی پاڤێڵ تاله‌بانی یه‌وه و ترس له په‌لاماردانیان، ده‌ستیان كردووه به فرۆشتنی موڵك و كۆمپانیا و پرۆژه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و پاره‌كانیان و حه‌واڵه كردنی بۆ ئه‌و ولاتانه‌ی تیدا نیشته‌جین و پاسپۆرتی ئه‌و ولاتانهیان هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای زانیاری ئه‌و زانیارانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، جه‌لال شیخ ناجی كه ئیستا به‌رپرسیاریتی ئه‌منی باڵای له‌ناو یه‌كیتی هه‌یه، ده‌ستی كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێگه‌ی كادیران و بنكه‌كانی ئاسایشی یه‌كیتی له‌سه‌ر 35 به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی و، به پێ زانیاریه‌كان 24 سه‌ركرده‌ی یه‌كیتی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ، له‌لایه‌ن پاڤێڵ تاله‌بانی یه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی نهینی ی‌دا ده‌ستگیریان بكات و، ده‌ست به‌سه‌ر سامانه‌كانیاندا بگریت و بیانداته دادگا به‌تۆمه‌تی تیوه‌گلانی گه‌نده‌ڵی وداگیركاری و، په‌یوه‌ندی نهینی به پاراستن و لاهور جه‌نگی یه‌وه.
سیروان چوارباخی
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost