حیزب پەرستی بەسەركردەكانیەوە لای پارتی و یەكێتی

Monday, 17/01/2022, 21:54

2886 بینراوە


سەركردە پەرستی 

سيساسەتی پیرۆزكردن و گەورەكردنی سەركردەكان شتێكی نامۆ نیە لەسەر گۆی زەوی ، بەگوێرەی بیرورای ئەرسطو دابونەریتی پەرستی سەركردەكان لە رۆژهەڵاتە سەری هەڵداوە، وە بروای تەواوی بەوە هەبووە كە نەخۆشی پەرستنی سەركردەكان لە رۆژهەڵاتەوە گوستراوەتەوە بۆ یۆنان لە رێگای ئەو شەرانەی كە سەركردە یۆنیانیان ئەنجامیان داوە ، وە هەرەئەوەش بوو كە وای لە ئەسكەندەری مەقدۆنی كرد لەدوای گەروانەوەی لە وڵاتی فارس و بینی پەرستنی سەركردەكان و پیرۆزكردنیان ، بەهەمان شێوە داوای لە یۆنانیەكان كرد كە سوجدەی بۆ ببەن و پیرۆز و گەورەی بكەن،
وەلێكۆلینەوەكان  راستی قسەكەی ئەرسطۆیان پشتراست كردۆتەوە ، كە نەریتی پەرستنی سەركردەكان لە خۆرهەڵاتەوە سەری هەڵداوە، هەروەك كەلە مصر فیرعەونەكان دەپەرستران وە لە ولاتی فارس و دەوروبەری كە سەیری سەركردەكەنیان دەكرد وەكو(خودا) ، یان (كوری خودا) وەداوایان لە حوكومەتی ولات دەكرد كە بیان ناسێن وەكو "خوایەكی پەرستراو"، وە سەركردەكانیش هێز و زەبروو زەنگیان بەهێزتردەبوو  لە دوای  گەیشتنیان  پلەی "خوایەكی پەرستراو" بۆ ئەوەی هیچ كەسێك نەبێـت لەدژیان بوەستێت یان هەوڵی هێنانە خوارەوەیان بدات لەسەر دەسەڵات.
لە كوردستانیش لەدوای ئەو هەموو سەدەیە تا ئێستاش لەو دابوونەریتە بێ بەش نەبووینە ، گەر سەیری بكەین دەبینی چۆن خەڵكی سەردەكانی پارتی و یەكێتی دەپەرستن، پەرستنیش تەنها  لە كرنۆش برن كۆنابێتەوە ، بەڵكو خودی وشەی پەرستن "العبادة" ماناكەی زۆر لەوە گشتگیر ترە كە ئێمە تەنها لە كرنۆشبردندا كۆی بكەینەوە، گەرچی زۆرینەی خەڵكی بەزمان ئینكاری ئەوە دەكەن بەڵام گەر وردبینەوە دە بینین كە لە بەشێك  بنچیە دڵ و دەروونی خەلكەكە ئاینێكی بت پەرستی (وثنی)  و پەرستشی سەركردە و مرۆڤ بوونی هەیە تا كات و ساتی  ئێستاشی لەگەل بێت ، گەرچی بەشێك لەو خەڵكە پێیان وایە كە ئەوان كەسانی روناكبیر و رۆشنبیرن و رەتی دەكەنەوە  بەزمان ، بەڵام لە كارو كردەوەیان بەروونی هەست بە پەرستنی سەركردە و پیرۆزكردنیان دەكەیت.

پەرستنی پارتی و سەركردەكانی لای پارتیەكان

بەوردنبوونەوە لەحاڵی بەشێك لەوانەی كە ئینتمای سیاسیان بۆ هەر یەكە لەحیزبی پارتی یان یەكێتی هەیە ئەوە بەروونی دەبینین كەلە ئینتمای سیاسیەوە گۆراوە بۆ پەرستنی حیزبی سیاسی و پەرستنی سەركردەكانیان ، چۆن؟
لەبنچینەدا  حیزب وەكو هۆكارێك بەكاردێـت بۆ گەیشتن بەدەسەڵات و گەیشتن بەئامانجێكی دیاریكراو ، بەڵام لای پارتی و یەكێتیەكان حیزب گۆراوە بۆ  دین و مەنهەجێك و رێباز، كاتێك خەڵكی دەڵێن ئێمە هەڵگری رێبازی پارتین یان یەكێتین و  وەكو ئەو كەسەی كە هەڵگری ئاینێك بێت ، كە دەبینین كادیرەكان بە كوێری بە دوای سەركردەكانی هەردوو حیزب كەوتوون بە معصوم لێیان دەروانن و هەرشـتێكیان پێ بوترێـت نالێن نا، وە بە ناوهێنانی "مەلا مصطفی و مام جەلال و مسعود بارزانی .....هتد " لەلایان رەنگیان  سور هەدەگەرێت و خێرا پێت دەڵێن ئەوە هێڵی سورە ناوی "برا گەورە" یان "مام"  نەهێنی  ، وە بۆیشی هەیە توشی كوشتنیش بییت گەر رەخنەیان لێ بگریت ، باشە  ئەو پیرۆزكردن و  پەرستن نەبێت چیە ؟!
ئێمە دەبێت لەوە دڵنیابین كە هەردوو بنەماڵەی بارزانی و طاڵەبانی چەندین سیاسەت و فڕو فێل و گاڵتەكردن بە مێشكی خەڵكیان بەكارهێناوە و هەڵ و تێكۆشینی زۆریان داوا تاوەكو گەیشتون بەو ئاستەی كە وابكەن شوێنكەوتوانیان بیان پەرستن بە مانای تەواوی پەرستن ،هەروەك ئەوەش  ناودەبرێت بە كۆنترۆڵ كردنی عەقڵ لەگەڵ ئەوەی ئەو رێگایانە لە دێرزمانەوە لە لایەن حوكومەتەكانەوە بەكارهاتوە بۆ كۆنترۆڵ كردنی خەڵكی ، هەروەك لە كتێبی "Mind Wars" نوسەری ئەمریكی "Marie D. Jones" بەدێژی باسكراوە.
گەر سەرنج بدەین لە چەتە و چەك بەدەستانی پارتی و یەكێتی زۆر بەروونی دەبینین كە بوونە بە بەندەی رێبازەكە، گەر ئەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن بەندایەتی و پەرستن  نەبێـت ،بۆچی هەمیشە گیان فیدان بۆ رێبازەكە ؟،"وەكو ئەو ئافرەتەی لە ماوەی   رابردوودا كە چەند كورێكی لەدەست دابوو زۆر بەروونی دوپاتی پەرستنی پارتی و بارزانی كردەوە وتی كورەكانی تریشم گیان فیدا دەكەم ،بۆچی ترسانێكی نائاسایی دەترسن لە سەركردەكان  ، مەگەر رۆح كێشانی مرۆڤایەتی بەدەستی ئەوانە ؟!!
بۆچی هەرچیەكیان پێ بوترێت ناڵێن نا  ؟ ، بۆچی كە پێیان دەوترێت تەقە لە خۆپیشاندەران بكەن یان رۆژنامەنووسان بگرن و لە زیندان ئەشكەنجەیان بدەن بەبێ هیچ بیركردنەوە و دوو دڵیەك وە زۆربە خشوع و دڵ سوزی ئەنجامی دەدەن  ئائەو گوێرایەڵیكردنە بریتیە لە پەرستنی فەرمانی چەتەكانی یەكێتی و پارتی، گەرچی زۆرێك لەوخەڵكانە بۆی هەیە بانگەشەی دینداری و موسوڵمانیەتی بكەن بەڵام لە بانگەشەیەك زیاتر هیچی تر نیە، لەكاتێكدا رۆحی خۆی خستۆتە سەردەستی بۆ پارتسنی كۆشك و تەلاری چەتەكان.
بەپێ كات سەكردە پەرستەكانی ناو كۆمەڵگە زیاتر چێژ لە پەرستنی سەركردەكان و نەوەكانیان دەبینن  تاوای لێدەكەن كە لەدەستور و یاسا  و سنوری مرۆڤایەتی لایەندەدەن و  چەندین سیفەتی بەرزیان پێ دەبخشن  كەتەنها شایستەی خالقی ئاسمان و زەویە، بەراستی كۆمەڵگە لەژێر مەترسیەكی زۆر گەورەدایە تەوژمی بە "خوا"كردنی سەركردەكانی پاتی و یەكێتی دایە زۆر بە جدی كاری لەسەردەكرێـت و خەڵكی زۆر تێكەوتنە و بوونە بە بەندە و كۆیلە، وە بە قوربانیدان و شۆرش و خەباتێكی گشتی نەبێـت ئەو سەركردە پەرستی و حیزب پەستنە لەناو ناچێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە