ئەمریکا و سێ ھەڵەکەی لە عێڕاق

Monday, 17/01/2022, 22:14

4634 بینراوە


1- داگیرکردنی عێراق : ئەگەر ئێمە بگەڕێنەوە پێش پرۆسەکە,دەبینین ھۆکاری سەرەکی بۆ ئەم شەڕە ئەوە بوو کە عێڕاق خاوەنی چەکیکۆمەڵ کوژە و ڕژێمی ئەوسایی عێڕاق تێوەگلاوە لە کردەوە تیرۆرستیەکەی ١١ ی سێپتەمبەر،
لە کاتێکدا زانیاریە ھەواڵگیریەکان ڕونەبوون .
2- پێشکێشکردنی عێراق بە چەتەکان : وەک ڕوونە زۆرێک لەو ھێزانەی کە ئێستا لە ناو گۆڕەپانی سیاسی عێراق دان خاوەن ھێزی میلیشیانبوون وەک (مجلس اعلی) وە بەردەوان ئێران پاڵپشتی کردوون، حیزبی (دعوە)کە تۆمەتبارە بەتێوەگلان لە کردەوەی تیرۆرستی لە ھەشتاکانی سەدەیڕابردوو،لەلایەکی تروە ھێزە کوردیەکانیش بەھان شێوە کە خاون مێژویەکی خوێناویین لە شەڕی ناوخۆ و گەندەڵی لە نەوەدەکان.
ئەو ھێزانە داوی جڵەوکردنی دەسەڵات ھەستان پەرلەمانێکیان دروستکرد کە لە ڕاستیدا زیاتر وەک
تەویلەیەکە کە تیایدا چەند کەسێک وژدانی خۆیان دەفرۆشن لە پێناو پارە لە کاتێکدا بڕیارەکانی لە لایەن مەرجەع و خاوەن میلیشیاکان دەردەکرێن.
3- جێھێشتی عێراق لە ٢٠١١ :  دوای ئەوەی ئەمریکا عێراقی جێھێشت، بۆشایەکی گەورەی سەربازی و سیاسی لە عێراق دروست بوو . حوکمەتی عێراق بەرەو تاکڕەوی 
شیعی ھەنگاوی دەنا،(نوری مالیکی )سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق دەستی کرد بە پەراوێزخستیسونەکان و لێبڕی بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بەمەش گۆڕەپانی سیاسی عێراقی ئاڵۆزتر کرد,لە ناوچە سونیەکان خۆپێشاندان  دەستیپێکرد لە لایەکی تر پەیوەندی حوکمەتی عێراق لەگەڵ حوکمەتی ھەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپیدابوو بەجۆرێک ھەردوو لا ھێزیان ڕەوانەیناوچە جێ ناکۆکەکان کرد بەمەش ھەلێکی گەورە بوو بۆ ڕێخراوی داعش کە لە سوریاوە بێت بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ بەمەش  ئەمریکا ناچاربوو بگەڕێتەوە بۆ عێراق.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە چی ڕودەدات کاتێک دووبارە ئەمریکا عێراق بەجێبھێڵێت ؟؟؟ ئەگەری زۆری ھەیە ھەمان سیناریۆی ئەفغانستان لەعێراق دووبارە ببێتەوە 
داعش ئەمجارەش سود لە باردۆخەکە وەربگرێت ،بە ھۆی ئەوەی عێراق لە ئێستادا توشی کارەساتی زۆر گەورە بۆتەوە لەوانە گەندەڵی بەپێی ئامارەکان بۆ ٢٠٢١ عێراق گەندەڵترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان ، 
ھەبوونی چەندین میلیشیا و چەکدار سەر بە خێڵ و مەزھەب و ئاین ونەتەوە و پارتی سیاسی وایکردوە سوپا بەڕادەیەک لاوازبێت نەتوانێت پێش بە ڕوداوێکی لەو جۆرە بگرێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە