چیا عەباس، لە قاپی کێ ئەدا ؟

Thursday, 20/01/2022, 4:38

9681 بینراوە


 چیا عەباس بەم ئاخر و ئۆخری تەمەنەیەوە ئەیەوێ خۆی زیاتر ڕسوا بکا و هەرچی پەڕوو پۆپەیە بە خۆیەوە ، نەیهێلێ. ئاخر مرۆڤ هەوڵ ئەدا ساتەکانی کۆتایی ژیان بە شێوەیەکی جوان و ڕێك وپێك بۆ خۆیی و چوار دەوری دابڕێژێ و گەر هەڵەیەك و کەمو کورتیەك لە کاتەکانی تردا بەسەریدا تێپەڕ بوبێ، چاکیان بکاتەوە وەیان گەر بۆشی نەکرا چاکیان بکا، ئەوا خراپتری ، نەکا.
بڕوا بکەن پڕ بەدڵ پێم ناخۆشە ڕەخنە لەم و لە و بگرم و کاتی خۆم بەم جۆرە تەرخان بکەم، ئاخر میلەتی ئێمە لە باشوور هەتا بەرەو تەمەن هەڵبکشێین، هیچ لە ئەزمونی ژیان فێر نابین و هەڵە و چەوتیەکانمان هەڵگرتوە بۆ کاتی پیری ، کە ئەبوو پێچەوانەکەی بێ و وەك هەموو کەسێکی خاوەن تەمەن خاوەنی زۆرترین ئەزموون و تاقی کردنەوە و داهێنان بین کە نەوەی پێش خۆمان ڕێزمان لێ بگرن و ببین بە نمونەیەکی وا دەستی ڕێزمان بۆ ڕاکێشن و سەر دانەوێنن لە ئاستماندا. کەچی بەداخەوە تەواو پێچەوانەکەی ئەبینین لە هەندێك و بەجۆرێك وا خۆیان قێزەوەن کردوە ، مرۆڤی ئاسایی و تەمەنە گەنجەکان خۆزگەیانە قەت گەورە نەبن و نەبن بەو جۆرە کەسانە کە هیچی جوانیان تیادا شك نابرێ.
من نازانم پارە و پۆست و ناوی قەبە وپووچ ئەوە ئەهێنێ مرۆڤ خۆی بۆ ڕیسوا بکا و مل شۆڕکا لەئاستی؟! ئاخر پارەیەك بە ئارەقەی نێو چەوان و دوور لەماستاو کردن و لە قاپی دان لەوەی ئەهێنێ و نایهێنێ ئەوەی ئەوێ وەك ئەوەی ئەم چیا عەباسە بەدوایەوە ، وێڵە! لەوەتی هەیە هەر خەریکی پان کردنەوە و ماستاو سارکردنەوەیە ڕۆژێ بۆ جەلالی 66 و ڕۆژێکی تر بۆ مەلای ئاشبەتاڵچی و ڕۆژێ بۆ مەسعودی خائین و خۆفرۆش،،بەوەشەوە ناوەستێ لەم ماوەیەدا ڕاکە ڕاکەی بوو بۆ ئەوەی نەوەك لە قافڵەکەی لاهور دوا بکەوێ و خەریکی مامە حەمەیی بوو ، بۆی . ئاخر نازانم چی خۆشیەك لەوەدا ئەبینیتەوە کاتێ ئاوا خۆت زیاتر ئەچەمێنیتەوە!
چیا عەباس لەدوا نووسینی ئاماژەیەکی داوە بە مەسروری تیرۆریست کە بەڵێ من لەبەردەم قاپیەکەتا وەستاووم چاوەڕێم دەرگام لێبکەنەوە و چیتر سەبرو تەحەمولم نەماوە و پاژنەی پێم ئاوساوە و خێرتان ئەگا لەوە زیاتر ڕام مەگرن و وەك بچووکی خۆتان ، وەرمگرن. چیا ڕووی دەمی لە ماڵی مەسرور و مەسعودەو داوایان لێ ئەکا وەك غوڵامی خۆیان قبوڵی بکەن،،فەرموون ئەمە ووتەکانی خۆیەتی لە نووسینەکەی بەناو نیشانی سلێمانی جاران و ئێستا و ئاییندە.
(لە سەرەتاکانی شەستەکانی سەدەی رابوردو گەنجێکی سەرگەرمی کوردایەتی بوم، لەو سەردەمەدا، بێئەوەی لە دور و نزیکەوە، بێجگە سلێمانی، بە خزمەتی ئەو شارانە  گەیشتبم هۆشیاری و گەنجینەی کوردایەتیم  بە ناوەکانی مەهاباد و دیاربەکر و قامیشلێ و سلێمانی و بە کەسایەتیەکانی پێشەوا قازی محمد و شێخ محمودی نەمر و شێخ سەعیدی پیران و مەلا مستەفا گۆشەکران)
ئاخر خەڵکینە ئەگەر کەسێ نەختێ ویژدان و هزری بخاتە کار چۆن چۆنی کەسایەتی قازی و شێخی نەمر و شێخ سەعیدی پیران لەتەك مەلا مستەفا ڕیز ئەکا؟! من پێم وایە ئەمە نەك هەر ناگونجێ، بەڵکو تاوانێکی زۆر زۆر مەزن و گەورەیە ئەو جۆرە ناهەقی و نابەرابەریە بکرێ.. ئاخر چۆن ئەکرێ ئەو جۆرە نووسینانە لەلایەن کەسێکی بەناو ڕۆشنبیرو کوردپەرورە و بەناو سیاسی و لێکۆڵەرەوە، بنووسرێ؟ لەیەك باردا ئەمە ڕاستە کە ئەو کەسە نیازێکی ماددی هەبێ و ئارەزووی پارەو پۆست و تەلار بێ، دەنا جگە لەوە هیچ ڕێگەیەکی تر شك نابرێ بۆ ئەم جۆرە نووسینانە.
هەموو کەس باش ئەزانێ مەلا مستەفا کەسێکی جاش و کورد کوژ و خیانەتکار بوە، ئێدی بەڕیشی کێ ڕەوایە لەتەك سەرکردە و شۆڕشگێڕ و کورد پەروەردا هاوتایان بکەی؟؟ بەڕاستی چیا عەباس و حەمە ڕەشی هەرەس و نمونەکانیان ئەبێ ڕوویان نەیەت  بەخۆیان بڵێن کورد و پیاو و باوك و برا و هاوڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە