ئاخر خەڵکینە ئەگەر کەسێ نەختێ ویژدان و هزری بخاتە کار چۆن چۆنی کەسایەتی قازی و شێخی نەمر و شێخ سەعیدی پیران لەتەك مەلا مستەفا ڕیز ئەکا؟! من پێم وایە ئەمە نەك هەر ناگونجێ، بەڵکو تاوانێکی زۆر زۆر مەزن و گەورەیە ئەو جۆرە ناهەقی و نابەرابەریە بکرێ.. ئاخر چۆن ئەکرێ ئەو جۆرە نووسینانە لەلایەن کەسێکی بەناو ڕۆشنبیرو کوردپەرورە و بەناو سیاسی و لێکۆڵەرەوە، بنووسرێ؟ لەیەك باردا ئەمە ڕاستە کە ئەو کەسە نیازێکی ماددی هەبێ و ئارەزووی پارەو پۆست و تەلار بێ، دەنا جگە لەوە هیچ ڕێگەیەکی تر شك نابرێ بۆ ئەم جۆرە نووسینانە.
هەموو کەس باش ئەزانێ مەلا مستەفا کەسێکی جاش و کورد کوژ و خیانەتکار بوە، ئێدی بەڕیشی کێ ڕەوایە لەتەك سەرکردە و شۆڕشگێڕ و کورد پەروەردا هاوتایان بکەی؟؟ بەڕاستی چیا عەباس و حەمە ڕەشی هەرەس و نمونەکانیان ئەبێ ڕوویان نەیەت بەخۆیان بڵێن کورد و پیاو و باوك و برا و هاوڕێ.