گاڵتەجاری حوکمی کوردی وەک خۆی

Thursday, 20/01/2022, 4:54

4808 بینراوە


ئامۆزا(پسمام) … (بایۆگرافیای دەسەڵات)


نێچیرڤان و مەسرور  بارزانی بابیان برایە لەدوو داکی جیا بەڵام یەک باب کە مەلا مستەفای بارزانیە.
داکی مەسعود بارزانی حەمایل مەحموداغای زێباریە. داکی ئیدریس بارزانی کچی حەمەی ئاوڕەحماناغای سلێمانیە.
باڤڵ و لاهور تاڵەبانی بابیان برایە لەدوو بابی جیاو دوو داکی جیا.
بابی جەلال شێخ حیسامەدینە و هی شێخ جەنگیش شێخ بورهانە.
ئیدریس بارزانی، هەتا مەسعود بارزانی پێڕاگەیشت کەسی یەکەم بوو لای مەلامستەفای بارزانی لەسەرپەرشتیاری جەنگەکان و لەدوای ویش لوقمان بارزانی بوو.
هیچ کاتێک باسی شێخ عوبەیدوڵاو شێخ سابیر بارزانی ناکرێ.
بەڵکوو ئەوان هەر زوو لەمفاوەزاتی ساڵی ١٩٧٠ پێش دەستپیکردنەوەی شەڕی کوردو عارەب لەمەلامستەفای بابیان هەڵگەڕانەوە و چوونە بەغدایێ شێخ عوبەیدوڵا وەک یەکەم سەرۆکی مەجلیس تەشریعی ناوچەی ئۆتۆنۆمی حوکمی زاتی دانراو لەژمارەکی گۆڤاری بەیان لەناوەڕاستی کوردە بەعسیەکان وێنەی بەجلی شال و شەپک و جەمەدانی سۆر لەبەغدایێ بڵاو بۆوە.
لەساڵی١٩٨٣صەدام لە ڕک و تۆڵەی هجومی سەرحاجی ئۆمەرانی پاسدار و پارتی هەرسێ برای بەغدایێ و شێخە خورشیدیەکەی قوشتەپەشی بەیەکەوە لەناو برد ئەگەرچی ئەوەی دوایێان لەدین و سیاسەتیش زۆر لەدووانەکەی دی دوور بوو.
لەدەمی بەرەی کوردستانی ساڵی١٩٨٧نێچیرڤان بارزانی لەدوای مردنی بابی لەکۆبوونەوەی سەرکردەکان بەشدار دەبی و لەهەمووان گەنجتر دەبی لەهەموو شتێکیش هەڵدەدا. هەتا ڕۆژەک حەمەی حاجی مەحمودی دەگاتە سەر هێسکی و دەڵێ(باوکە چیت داوە لەسیاسەت بچۆ پایسکل لێبخوڕە)
لەدوای ساڵی١٩٩١ وەک کەسی دووەمی ناو پارتی و عێلی بارزانی پێش برایەکانی بارزانیش کەتەوە بەتایبەت سیداد بارزانیان و لەکۆبوونەوەکانی صەدام حوسێنیش لەبەغدایێ لەتەک مامی بەشدار بوو. زیاتریش لەدوو ڕۆژی یەکەمی پاش ٣١ی ئاب بەسەیارەکی زۆر گەیشتە بینایەی موحافەزەی هەولێرێ و لەدەمی وی مۆدیلی ئەو کابینە کابینەی حکومەتی پەیدا بوو.
جیا لەمامی کەمتر مڕو مۆچ بوو بەزوویی هەڵتۆقا دەوڵەمەندیەکەی لەپارەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل لەژماردن چووە دەرێ بەکێشان بوو هەتا گەیشتە دیتنەوەی نەفت لەوێ وەک ملیاردێرەکی ناوچەکە بەدیار کەوت.
لێرە کەبۆ پێش گرتنی قەڵەمرەوی نێچیرڤان بارزانی مەسعود بارزانی کوڕەکانی خۆی هێنایە پێش بەتایبەت مەسروور بارزانیان کە لەهەموو ڕووەک دەستکراوەی کرد.
لێرە دەسەڵاتی نێچیرڤان بارزانی و داهاتی وەبەرهێنانەکەی کەمی نەکرد بەڵام وەستا.
کەچی هی مەسرور بارزانی و مەنسور و برایەکانی و کوڕەکانیان خێرا کەوتنە سەرپێ لەبۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی زڕ ئامۆزەیەکەیان و بەتایبەت ئیدریسی کوڕی و ڕەوانی برای.
هەموویان هەر فەرماندەن بێ حیساب داڵ و ئەستێرەیان لەسەر شانە و خاوەن کێڵگەی نەفتی خۆیانن وەک هی عەینزالە و خۆرمەڵە.
هی نەوەکانیشیان بە گروپی کەناڵی تەلەڤزیۆنی و زانکۆیان وەگرتیە.
بارزانیەکان لەناوەخۆیان لەکێشمە کێشمێکی بەردەوامن بەڵام لەسەر حیسابی خۆیان نا لەسەر حیسابی عەشیرەتەکان و بەتایبەتیش خەڵکی سۆرانی.
هی بەدبەختەکانی جەلال تاڵەبانی. وەک حزبەکەی ئاییندەیەکی فشۆڵی لەبۆ دوو کوڕەکەی و کورەکانی شێخ جەنگی بونیات نا لەو ئاشوبە هەتا هیرۆ برایم ئەحمەد لەسەر پێ بوو ئەو شەڕەی پەرە پێدەداو لەوێ بەرژەوەندیەکان بەلای خۆی و کوڕەکانی شانازی خوشکی و شێخ لەتیفی مێردی تەواو دەبوو. کە ئەو تاقەتی نەما ئەوجا شاناز بی هیچ ستراتیجیەک وەک خوشکی جینگز و بەپرتە و بۆڵە و تێر نەخۆرە دەستی بەسەر هەموو جومگەکانی ناو یەکێتی دا دەبرد. لەدلێری سەید مەجیدیش بترازێ کەس حەدی حیساب و کیتابی کۆمپانیای نۆکان و قەیوانی نیە.
جەلال تاڵەبانی لەئەزموونی شێست ساڵی بوونی لەناو سیاسەت سوودی وەرنەگرت بەدوای چاو لێکەری بارزانیەوە بوو.
کەبووە سەرۆکی هەرێمۆکەی ئیرە و بینی پاشگری سەرۆکی کەوتە پێش ناوی بارزانی کێچ کەوتە کۆڵی و وێڵی داتاشینی پێشگرێک بوو کەئەویش(سەرۆک جەلال تالەبانی) بوو لەسەر حیسابی تەنازولە بێتامەکانی لەبۆ  بارزانیەکان بەسەرۆک و برازاو هەتا عەشیرەتەکەشیان کەخەڵکی خۆی لەسلێمانی و کۆیە و ڕانیە لەبرسان دەمردن ئەو لەڕکان دەچوو پارەی دەبەخشیەوە سەر بارزانیەکانی بارزان!
لەوێوە ئەو نەخۆشیەی چاو لێکەری منداڵ و نەوەکانی بارزانی لەعەشیرەتێکی تووندو تۆڵ عائیلە بێسەر و بەرەکەی خۆشی گرتەوە و چاوی لەقازی کرد لۆ هێلکە کردنێ…
ئەوەش لێرە هاوسەنگیەکەی مەعبێن سلێمانی و هەولێری تێک دا هی ئەوان هەمووی لەسەر حیسابی تێکدانی یەکێتی تەواو بوو.
بەتایبەت کاتێک هەرزە کردارێکی وەک باڤێڵی کەبەحیساب یەک لەجێگرەوە بەزۆریەکانی بابی بوو بەفیتی پاراستن تەڵەی بەشدار بوونی بەرنامەیەکی ئەڤین ئاسۆیان پێ تۆمار کرد. لەوێ بێ توانایی و کەم ئەزموونی نەزانیەکەیان لەبۆ مەرامی تێکدانی ناو یەکێتی و ئامۆزاکانیان بەکار هینا کە لەپێش ئەو بەرنامەیەی باڤێڵی ئەڤین ئاسۆ بەرنامەکەی عومەر کڵۆڵی حیزبی کەرانی کردبوو کەرە گێ درێژەکەشی لەگەڵ خۆی بردبووە ناو ستۆدیۆ لەهەولێرێ.
بەکورتی:-
بەتامی کوردایەتیەکەی ئەودەمی بارزانی و تاڵەبانی برایەکانی بارزانی و باب و برای تاڵەبانی جاشی عەیار بیست و چار بوون.
شێخ حیسامەدین لەساڵی ١٩٩٥ کە لە تابق چاری خەستەخانەی رزگاری هەولێرێ کەتبوو جارەک هێرۆ و جارەکیش کۆسرەت ڕەسول سەردانیان کرد. دەنا لەمردنەکەشی هیچ فەرقی نەبوو هەتا گۆتیانە شێخ سەلاح شێخ شەرەفی بابە لەبەر جەلال تالەبانی عەیبە تەکیەی تاڵەبانی گەڕەکی بایزاغای کۆیە نوێ بکەنەوە. چونکە هەرچی عارەق خۆری بارەکەی ناو ئۆرزدی کۆیەیە دەچی میزەکەی بە قەبرەکەی دا دەکا.
لێرە نەزانترینیان لەو زەلکاوەی گەمەی هەواڵگری میت و پارستن لاهور جەنگیە.
خەیاڵ پڵاو دەیەویست سیاسەت بکات خۆی لەسەر ئەو وێرانیەی مامی کاولی کردبوو ڕاستی بکاتەوە بێ ئاگا لەوەی جەلالتاڵەبانی لەبەندێکی ئیتیفاقیەی ستراتیجی نێوان خۆی و بارزانی دەڵێ بەس هێرۆ و دوو کورەکەم بپارێزە ئەوانی دیلەکۆسرەتی ڕا چییان لێ دەکەی بیکە. ئەوە بوو بارزانیش وەک کورەکانی خۆی سیاسەتیان پێدەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە