خیانەتێکی مسعود بارزانی لەناوبردنی سەدامی هەشت ساڵ دواخست (بەشی یەکەم)

Saturday, 01.22.2022, 17:53

2832 بینراوە


 حسێنی دواخست (بەشی یەکەم)

بابەت : بەڵگەنامە 
سەرچاوە " لۆس ئەنجلس تایمز "
بەرواری بڵاو کردنەوە : ١٥/٠٢/١٩٩٨ 
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی

نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ( FBI) لێکۆڵینەوەیەکی نهێنی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی ( CIA) دەستپێکرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئیغتیال کردنی سەرۆکی عێڕاق (صدام حسین ) لە ساڵی ١٩٩٥ بەپێی گێڕانەوەکانی هەندێک لە بەرپرسانی نوسینگەی فیدڕاڵی و نوسینگەی هەواڵگری ئەمریکی کە لەودەمەدا لە نزیکەوە بەشداری لێکۆڵینەوەکە بوون
سەرەڕای ئەوەی ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری لە کۆتای لێکۆڵینەوەکەدا لە تۆمەتەکانیان پاککرانەوە و لە هەمانکات خەڵاتیان پێ بەخشرا بۆ کارەکانیان دژی صدام بەڵام ئەو لێکۆڵینەوەیەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بوو بە هەوڵێکی کاریگەر  و تۆقێنەر بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی بۆ کاری نهێنی لە دژی عێڕاق  
بەپێی باوەڕی هەندێک لە ئەفسەرانی هەواڵگری و فیدڕاڵی کە ئاگایان لەو لێکۆڵینەوە نهێنیە بووە لەو دەمەدا کە ئەو لێکۆڵینەوەیە نیشانەیەک بوو بۆ شڵەژانی یاسایی و هەواڵگری و کاری نهێنی کە بوە هۆکاری پەکخستنی کارەکانی هەواڵگری ئەمریکی لە جیهاندا لەدوای جەنگی سارد . 
سەرچاوەیەکی هەواڵگری ووتی : ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەک لە شێوەکان نموونەیەکی زەق بوو لە هەڵەکانی  سیاسەتی هەواڵگری ئەمریکی 
هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو لێکۆڵینەوە  بوون دووپاتیان لەوە کردەوە کە درووستکەرانی سیاسەتی ئەمریکی بۆ ساڵانێکی دور و درێژ بە هەڵەدا چووبون لە سیاسەتەکانیان دژی عێڕاق  و لە توانیاندا نەبووە کە ڕێگایەک بدۆزنەوە کە بە هێزی سەربازی دژی صدام حسێن بجوڵێن 
هەرچەندە بە یاسا قەدەغەکراوە کە هەر هەوڵێک یا پلانێکی فیدڕاڵی یا هەواڵگیری دابنرێت بۆ ئیغتیال کردنی سەرکردەیەکی دەرەکی ، بەڵام لەدوای  جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی  ئیدارەی ئەمریکادا هات بەو پێیەی ڕێگە بە کاری نهێنی بدرێت لەو کارانەشدا هەموو ڕێگایەکی مشروع و غیری مشروع لە ئارادایە واتە ڕێگە بە کارگەلێک بدرێت کە کوشتنیشی تێدایە ، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی ئەمریکی هیچ هێرشێکی نهێنی کۆتاهێنەر بەرامبەر صدام بەکار نەهێنا ...!!
ترسەکان لە هەڵکشاندا بوون بەوەی ئایا ئیدارەی کلینتۆن جدین و سوورن لە بارەی هەوڵەکانیان بۆ لە ناوبردنی صدام حسێن کاتێک هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات بە هێرش کردنە سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بە هۆکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق لە بەرامبەر ڕێگەنەدانی عێڕاق بە لێکۆڵەرەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڕان بە دوای چەکی کیمیای و قەدەغەکراو 
جمهوریەکان لە کۆنگرێسدا پڕ بە گەرویان هاوار دەکەن و ڕەخنە دەگرن کە ئایا ئیدارەی تازە هیچ ستراتیژیەتێکی درێژخایەنی هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی صدام 
پلانی کوشتنی صدام وا دانرابوو کە هێرشێکی سەربازی بکرێتە سەر صدام حسێن لەلایەن گروپێکی پاڵپشتیکراو لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکی لە شیمالی عێڕاق و دواتر هێزی تایبەتی سەر بە دەزگای هەواڵگری هەستن بە کاری کوشتنە نهێنیەکەی صدام  
لە کۆتایدا نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵی لە ساڵی ١٩٩٦ بە نهێنی و بە بێدەنگی هەموو ئەو دۆسیەیانەی کە کردبوویەوە لەسەر دەزگای هەواڵگری ئەمریکی داخست و بڕیاریاندا کە هیچ ئەفسەرێکی هەواڵگری تۆمەتبار نەکەن بە پێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ڕۆژنامەی تایمز کەووتبو ناوەڕۆکی هەڵگرتنی تۆمەتەکانی لە خۆ گرتبوو . 
((بڵاوبوونەوەی هەواڵی نادرووست ))
بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری و نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بۆیان ڕوونبویەوە کە ئەو لێکۆڵینەوە بە زانیاری نا درووست  گەیەندرابوە نووسینگەی فیدڕاڵی ئەمریکی لەبارەی چالاکیەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی  لە شیمالی عێڕاق (کوردستان ) کە لەو دەمەدا کوردستان ببوە مەیدانی ئەندامانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکی 
ئەفسەرانی هەواڵگری ئەمریکی نەیانشاردەوە کە ئەفسەرانی هەواڵگری ئێرانی ڕاپۆرتگەلێکی نا ڕێکیان بڵاو  کردبۆوە لەسەر جموجوڵەکانی هەواڵگری ئەمریکی کە ئیدارەی کلینتۆن لەسەر ئەو داتا نادرووستانە لێکۆڵینەوەی دەستپێکردبوو لەگەڵ دەزگای هەواڵگری  
لە مانگی ئابی ١٩٩٦ دوای چەند مانگێک لە کۆتای هاتنی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی فیدڕاڵی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ، هەموو پاشماوەی ئەو بەرنامە و پلانە نهێنیانە لەناوبران کە داڕێژرابوون لەلایەن دەزگای هەواڵگریەوە لە کوردستانی عێڕاق لەلایەن هێزی سەربازی عێڕاقیەوە کاتێک هێزی سەربازی عێڕاقی بانگێشتکران بۆ ناو هەولێر لەلایەن سەرکردەیەکی کوردەوە کە کاری دەکرد لەگەڵ دەزگای هەواڵگری ئەمریکی و لە پڕدا هەڵوێستی خۆی گۆڕی و چووە ژێر چەتری صدام بۆ لەناوبردنی نەیارەکانی لە هێزە کوردیەکانی دی ..!!!
هۆکاری پشت هەڵوێستی خیانەتەکردنی ئەو سەرکردە کوردە لە دەزگای هەواڵگری دوو هۆکار بوو یەکەم مسعود بارزانی کێشەی لەگەڵ لایەنە کوردیەکانی دی هەبوو بۆ دەسەڵات ، دووهەم بە جدی وەرنەگرتنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی صدام کە ئەم خاڵەیان دوور بو لە ڕاستیەوە بە هۆکاری پلانی دور و درێژی دەزگای هەواڵگری و ئیدارەی ئەمریکی بۆ لەناو بردنی صدام و لایەنی یەکەم زیاتر هۆکاری خیانەتی مسعود بارزانی بوو ئەویش بۆ دەسەڵات و پێگەی خۆی و لەناوبردنی نەیارەکانی لە هێزە کوردیەکانی دی .