مەزهەری خالقی پیاوی ساواک بوو

Tuesday, 01.25.2022, 1:33

2768 بینراوە


نەوشێروان موستەفا، جگە لەکەسایەتیە سیاسی و عەسکەریەکەی، نووسەر مێژوونوسیش بوو 
بەش بەحاڵی خۆی،ڕەچەشکێن بووە بۆ ئەوانەی دوای خۆی کە دوایێ بووە چاولێکەری و تاگەیشتە ئەوەی هەرکەسێ خۆی ببێتە بایۆگرافیای خۆی. جگە لەوەش بینیمان پارەی زۆر بۆکەسانی هەڵپەرست ڕژێندرا و کەوتنە هۆنینەوەی هەڵوێستە درۆینەکان. ئەگەر ئێستاش خەڵک باوەڕیان پێ نەکات ئەوا لەئاییندە نەوەی نوێی بێئاگا ئەو پاڵەوانە دۆنکیشۆتیە کاغەزیانە بەقارەمان دادەنێ و نەوەکانیان هەر وەک ئێستا لێی بخۆن.
دیارە لە یەکێ لەتێکستی کتێبێکی نەوشێروان جەلال تاڵەبانی هەراسان دەبێت. بەوەی باسی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کەسەر بە موخابەراتی عێراق بووە.
جەلال تاڵەبانی دەیەوێ بەهیمەت یا بەقیمەت بەمەبەستی لێدەرهاویشتنی ناوی گۆرانی بێژەکەی ڕۆژهەڵات لەتێکستەکە کە مەزهەری خاڵقی بووە. سەرەتا ناوەکە هەبووە دوایی لایبردووە.
ئەوە لەنووسینێکی مەلا جەمیل ڕۆژبەیانیش هەیە کەدەڵێ مەزهەر ڕاپۆرت نووسی ساواک بووە.
ڕێی تێ دەچێت، ئەویش لەبەر دوو ئەگەر، یەکیان هاوەڵ زاوای برایم ئەحمەد بووە و کەسی سوودمەند بووە لەو داهاتە بێشومارەی یەکێتی لەڕێگای شاناز و شێخ لەتیفی مێردی.
دووەم، مەزهەری خالقی كە دەچێتە ئێزگەی ڕادیۆی كرماشان، حەسەن زیرەك لەوێ دامەزرابو وەك گۆرانی بێژ و كاریگەریەكی زۆری دەبێت لەسەر گوێگرانی ڕادیۆكە و خەڵكی ناوچەكە و لووتکەی گۆرانیەکانی وەرەقوربان و دینێ مەڕۆ دینێ و داینێ و ئەرێ بەتوێی ئارەق و مەریەم بۆکانی لەنێو سابڵاغ و بگرە سەدان نا هەزاران گۆرانی کەمەزەندەی دوو هەزار گۆرانی لەهەگبەی بێ پەرواو دەگمەنی فۆلکلۆری دەوڵەمەندی کوردی دەخاتە بەرگوێی خەڵکی تامەزرۆی گۆران و ئاوازی ڕەسەنی کوردی.
لەوێ لەبەر ئەو خوایشتە زۆرە بەبەرەکەتەی بەستە و ئاوازی کوردی زۆر ڕێزی لێ دەگرن.
ئەستێرەی گەشی هونەری زیرەک دەگەشێتەوە.
مەزهەری خالقی دەبێ نمایندەی نهێنی ساواك بێت. دەست واڵای ئێستگە دەبێت جگە لەوەی جیا لەبەشەکانی دی کوردستان دەوڵەمەندی هونەری کوردی لەڕۆژهەڵات کەسایەتی مەعنەوی و مادی و مێژوویی پێدروست دەکرا. ئەگەر بەراوردی هەژاری ئستگەی بەشی کوردی بەغدا و دەمی عەلی مەردانی پێ بکەین.
لەوێ قینێكی زۆر ناوبانگی هونەری حسن زیرەك دەبێت. لەبەر ئەوەی مەزهەر (ساواك) بووە  یان هاوکاری ساواک بووە!
ئەمە بۆ بەرنامەکانی ساڵی ١٩٧٧مان دەگێڕێتەوە کەزۆر کەسایەتی هونەری ئەودەم ئەو گومانەیان دەدا پاڵ مەزهەری خالقی. ئەگەر چی گۆرانی شیرین تەشی دەڕێسێی شیعری وەفایی لەترۆپکیشی تێپەڕاندوە.
حەسەن زیرەك نایشێرێتەوە و لەگۆرانیەکانیش دەیان جار دەڵێ کوردی بێغەل وغەشم.
لەخودی خۆشی دەڵێ ساڤاک هەر بەدوامەوە بوو کاریان لەگەڵ بکەم.
تا کار گەیشتە ئەوەی ناو وو ناتۆرەی کەسایەتی زیرەک بکەن و لەیەک کات گومانی کارکردنی لەموخابەراتی عێراقی و ئێرانی بخەنە پاڵ.
بەبەڵگەی ئەوەی لێرە بەتۆمەتی سیخوڕی شاهەنشاهی لەوێ بەتۆمەتی سیخوڕی عێراق لەزیندانیان دەپەستا.
 ئیتر لەئێستگە نان بڕای دەكەن و تۆمەتی سیاسیشی دەدەنە پاڵ.
ئەو نان بڕانییكردنەی حەسەن زیرەك و تۆمەت دورستكردنەكە بۆی لەلایەن مەزهەری خالقیەوە هۆكارە سەرەكیەكە ئێرەیی پێبردنی بووە چونكە نەیدەتوانی کێبڕکێی حەسەن زیرەكی نەخوێندەور! بكات لەلایەنی هونەری و جەماوەریەوە.  بەم جۆرە نان بڕای كرد و جاسوسیشی لێكرد لەبەر هەندێ لە گۆرانیەكانی و پەیوەندی فراوانی حەسەن زیرەك بە كەسانی كوردەوە لە دیوی باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان. حەسەن زیرەك ناچار دەبێت هەڵێت بۆ عێراق. بە قاچاخی دەچێتە عێراق و توشی زیندانی و دەردەسەریەكی زۆر دەبێت، تا دواجار بە زیندانیكراوی ڕەوانەی ئێران دەكرێتەوە. لە كرماشان بێسەروشۆێن زیندانی دەكردرێ بە تۆمەتی جاسوسی بۆ عێراق كە هەر هەمان تۆمەتەكە بو پێشتر ساواك بۆیان داتاشیبو. بەدبەختە لە عێراقیش هەر لە زینداندابو بە تۆمەتی سنور بەزاندن و تۆمەتی ئەگەری جاسوسی بۆ ئێران. لە كرماشان بێ سەروشوێن لە زینداندا دەبێت و دۆخی بژێوی و ئەشكەنجەدان زۆر لاوازی دەكات. بە سودفە یەكێ لە هونەرمەندەكانی ئێزگەی كرماشان لە زیندان دەیبینێ، زۆر لاواز بووە بەحاڵ دەیناسێتەوە. لە ئەنجامدا ئەو هەواڵەی زیندانیكردنی زیرەك دەگەیەنێتە چەند كەسایەتیەك لە ئێزگە و دەرەوەی ئێزگە، پاش شەش مانگ بە واستە ئازادی دەكەن. ئەم زانیاریە لە چاوپێكەتنێكی تۆماری دەنگی ڕیسێرچەر(لێكۆڵەر)ێكی فارس دا هاتوە كە بەڕاستی زۆر ورد باسی حەسەن زیرەك و هونەرەكە و هەندێ لایەنی ژیانی دەكات. لینكەكە لە خوارەوە دانراوە. لە قسەكای دیارە مەزهەر چی بووە.
لەگەڵ ئەوەی ئەودەم لێرە لای خۆشمان ئەو قسە و باسانە هەبووە کە گوایە هونەرمەند حەمەی ماملێ کلی بۆکردیتە خواردن و بووەتە هۆی مردنی لەتەمەنێکی زوو. کەخودی ماملێ لەبەرنامەیەکی ڕادیۆیی پێش هەشتایەکان دەڵێ ئەو جۆرە قسانە مەگەر هەر لەناو میللەتی ئێمەوە هەبێت!
ئەو بابەتە تۆمەتانە هەر بەوەندە ناوستێ و میدیای زەندی هاوسەری پێشوی زیرەکییش دەگریتەوە و لەبەرنامەیەکی کۆچکردوو مستەفای حەسەنە گەورە عیسێ بژمان گەورە ئەفسەری ساڤاک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و جێ متمانەی شاهەنشاهی لەتەمەنی نەوەد ساڵی لە تاوانبارکردنی لەلاقە کردنی میدیای زەندی دەڵێ.
دەباشە وەرن گونم ببڕن.
دەقی ئەو بەرنامە چاوپێکەوتنە لەئەرشیفی کوردستان پۆست هەیە!
بێ مەبەستە بەڵام دەبێ بەزمانی ڕەخنە پەی بەهەموو دیوە شاراوەکانی ژیانی میللەتەکەمان ببەین لەهەر بوارێکی سیاسی ئەدەبی هونەری کەخەیانەت بووەتە کولتورێکی نەبڕاوە هەموو تەواوی ژیانمانی گرتۆتەوە و دوور نیە یەک لەو هۆکارە سەرەکیانە بێت کەتا ئێستا تاکە میللەتین بەو قەبارە لەسەر خاکی خۆمان کرێچین.

تێبینی:-

لەچەند دێرێک تێکهەڵکشی نووسینی هاوڕیەکم کردیە.

سەرنج:-

لینکی بەرنامە فارسیەکە:-