کڕینی کلێسا وگۆڕینیان بە مزگەوت

Tuesday, 25/01/2022, 1:56

7562 بینراوە


سەرجەم لێکۆڵەرەوان هاوڕان کە سەرهەڵدانی کوتوپڕی "ڤایکینگەکان" بێکاری بووە لە زستانی دووروودرێژی ئەوروپا، کەواکیرد، کە هەر دوای کۆتایی وەرزی کشتوکاڵ، پەنا بەرن بە دروستکردنی هێزی چەتەی و ڕاوڕووت، ئەوەش پێویستی یاسایی سروشت پالێنان کەبیر لەوکارە بکەنەوەو لەگەڵ سروشتی ژیانیندا گوونجاو بوو، ناڵێم کە بێکاری هۆکار نەبوو، بەڵکوو باوەڕم وایە، کە هۆکارێکی دیکەش پاڵپێوەنەربوو، کەدژایەتیکردنی هاتنی ئاینی "کریستیان"ی بوو، هەروەها زانستیش ئەڵێ کە سەرجەم گینادارەکان هەتا زیندەوەرەکانیش پارێزگاری لەژینگە و دەڤەری خۆیان دەکەن، ئیتر هەرلە قالۆنچەیەکەوە هەتا "نەهەنگە شینە" زەبەلاحەکان، نەهەنگە شینە زەبەلاحەکان دەتوانێت بە دووری هەزاران کلیۆمەتر بە ناردنی شەپۆلی ئەلیکترۆنی نامە بنێرێت، یەکەم بۆ نەوەکانی دووەم بۆدوژمنەکانی ولەنامەکەدا بەدۆست دوژمنەکانی ئەڵی ئەوا من لێرەم، تەنانەت شێر،پڵنگ،گورگ، سەگ کە هەڵدەمیزێت ئەوەش هەر هەمان نامەیە کە ئاگادارکردنی دۆست و دوژمنەکانیانە، تەنانەت مێروولەش بەڕشتنی توخمێکی لیک "فێرنۆر" دڕێژێت، ئەو توخمەش بۆنەو دۆست و دوژمن، لەپەیامەکەی تێدەکەن و دەشزانن هەروەک "جی پی ئێس" لەکوێدایە و نیە.
 هەروەها ئەو هەموو شەڕ وخوێن ڕێژتنەی مرۆڤەکانیش دیسان پەیوەستە بە پاراستنی ژینەکەکەیان، زۆرجار لەسەر پاوەندە پووشێک یان جۆگەلە ئاوێک، دەیان کەس یان خێڵێک بەکوشتندراوە، بە ئێستاشەوە.
کەچی هەرکە ڤایکینگەکان گەیشتە ئەو باوەڕەی کە ئیتر ئەستەمە بەرەنگاری کردنی شەپۆلی بەکریستیانی کردنی "سکەندەناڤیا" سەرکردەکانیان ڤایکینگەکان خۆیان بوونە کریستیان و دەسەتبەرداری ئاینی فرەخوایە کۆنەکەی خۆیان بوون، کە ڕیشەی ئاینی فرەخوای دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسانە "گرێکی"کان، زۆرینەی هەرە زۆری خواکانی ڤایکینەکان هەر هەمان ئەو خودایانەبوون کەلە گرێکلاند سەری هەڵدا.
https://www.facebook.com/profile/
زانایاری زیاتر لە سەر خوداکانی کرێک لەو لینکەی سەرەوەدا بخوێنەوە.
 ڤایکینگەکان سەرەتا بەرتانیایان داگیرکرد بە ئاسانی، پاشان بەرەوخوار کەوتنەڕی هەتا فەڕانسا و ئیسپانیاشیان داگیرکرد بە "ئۆکرانیاشەوە لەکۆتای سەدەی ٧تەمەوە هەتا ناوەڕاستی سەدەی یانزەهەم، ڤاگینگەکان بزوتنەویەکی دڕندە وچەتەگەریەکی هاوشێوەی "مەغۆلەکان" هەرچی بهاتایەتە ڕێیان ڕایان دەمالێن و بێبەزەییانە کوشتاریان ئەنجام دەدا، زیاتر لە ٣ سەدە ئەو بەریتانیا مەزنەیانن بەگیر هێنابوو، هەرجارەی کەپەلاماری بەریتانیانن دەدا، بەهەزارانیان لە پیاوکانیان دەکوشت، ڕێک وەک "عوقبە بن نافع" ژنی بەتەمەن و پەککەوتەیان دەکوشت کچەکانیان دەکردە کۆیەلەی خۆیان و کڕینو فرۆشتنیان پێوە دەکرد.
ئەیاد جەمالەدین پیاوی ئاینی و سیاسی عێراق ئەڵێ لە قۆناغی "عقبە بن نافع" ١،٣ ملێۆن کچۆڵەی منداڵیان لەباوەشی دایکو باوکیان فڕاند، لەبازاڕەکانی شام فرۆشتنیان،"نەسیر بن مەنسوور والی شام سێکسی لەگەڵ یەک لەسەر٥ ئەو کۆچۆڵەمنداڵانەدا کردووە، ئیبن خەلدون هەروەها جەلاالدین سەیوتیش هەر وائەڵێ.
 ڤایکینگەکان لە دەریاوانیدا بێهاوتابوون، تەنانەت پێش "کرسیتۆکۆلۆمبس" کەشتیەکانی ڤایکینک گەیشتە ئەمەریکا، ڤایکینگەکان زیاتر دانیشتووی نەرویج، سوید، دانیمارک بوون، هەرچەند ڤایکینگەکان بەسەر "فینلاندا" تێدەپەڕین بۆ داگیرکردنی ڕوسیاو ئۆکرانیا، بەلام فینلاندیەکان بەشداری کۆمەل کوژی تاڵانی ڤایکینگەکانیان نەکرد، لەو ڕۆژەشەوە ئاینی کریستیانی بەڵادەستی خۆی سەپاند، هەتا جەنگی جیهانی دووەم، هەروەها هەتاکۆتایی جەنگی جیهانی دووەم، کڵێسا برەوی هەبوو لەگەمژاندنی گەلاندا، هەمیشەش بە پشتی کڵێسا بۆ دابین کردنی خواستی جانەوەرانەی فیۆداڵەکان، کڵێسا بڕبڕەی پشتی هۆکاری دابین کردنی کەشی داخوازیەکان بوون، بەڵام ئەوروپیەکان زۆر زوو لە نهێنی دین تێگەیشتن، ئەو بیرۆکەش لە قۆناغی "ڕەینەسانس" دۆزیەوە و چارەسەریان بۆیان دۆزینەوە بەخستنە سەرکاری قەشەکان، جگەلەوەش، دوای قەیرانە گەورە  ئابووریە  گەورەکەی"هەڵاوسان" جیهانیەکە، جەنگی جیهانی دووەمیان هەڵگیرساند، کە جەنگیش کۆتایی هات، زەمینەیەکی بەرفراوان دروستبوو بۆ کردنەوەو سەرلەنوێ نوێژەنکردنەوە کارخانەکان گەرم بوونی بازاڕی کار، ئەمەش وایکرد کە کارخانە هەبووە ٣ شفت کاری کردووە، واتا کار هێندە زۆربوو بەئاستەم فریا دەکەووتن کە کرێکار پەیدا بکەن، چوونکە جیهانیان بە بۆمب وێرانکرد، ئەو قۆناغەش قۆناغی دروستکردەوە و ئاوەدان کردنەوەی ئەوروپاو جیهان بوو، لەهەمانکاتیشدا ئیتر کڵێساکان مشتەریان نەما، چوونکە خەڵک ئیتر کاتی نەما کە بیر لە کڵێسا بکاتەوە، نەک خەڵک مەیلی بۆ کڵێسا نەما بەڵکوو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیش لاواز بوو، گۆشەگیری بووە داب و نەریت، ئێمەی خۆرهەڵاتی کە سەرەتا دێینە ئەم ئەوروپا وا هەست دەکەین کە هەستی خەڵکەکەی مردووە، پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکان بەتەواوی کۆتایی پێهاتووە، بەهاتنی ئەنتەرنێت و تەکەنەلۆجیای نوێش دە هێندەی دیکە پەیوەندیە کۆمەلایتەیەکانی خەڵکیان گۆشەگیرتر کرد، چوونکە هەموو دەبینین سەراپا لەهەموو ئەروپا و جیهان سەرگەرمی مۆبایلەکەیەتی تەنانەت ئاگای کە هیچ نەماوە، لەکۆتایی ٧٠ کانیشەوە بێ کاتی وایکرد کە ووردە ووردە کڵێساکان چۆڵ ببن، دەگمەن و ئاستەم میوان ڕێی لە کڵێسا دەکەووت، دەسەڵاتدارانی ئەوروپا و جیهانیش بۆ چارەسەری ئەم کێشە کڵێساکانیان کردە قوتابخانە و فێرگەی کار، زۆرێکیش لە ئێمە ئەو دیمەنەمان بە چاوی خۆمان بینووە، کەلە کڵێسا فێرکاری بینووە، یان ئاگاداری بووە.
ئێستا کۆمەڵێک مەلای ساختەچقۆڵبڕ، وای پیشان دەدەن، کەوەک پێشینان ئەڵێن وا هەست دەکەن کە هەنگوینیان لە کۆتەرەداردا دۆزیوەتەوە، هەندێك لەگەمژەکانیان خۆی بۆ ٧٢ سەرمۆرە تیژکردووە، لە زۆربەی زۆری وولاتانی کریستیانی دەیان کڵێسا خەریکە دەبێت کەلاوە، دەسەلادارانیش گیریان خواردووە بەدەستیەوە و نازانن کە چۆن چارەسەری بکەن، چوونکە بودجەی زۆری دەوێت، بۆیە زۆر بە سانایی لە جیاتی دابین کردنی بودجە لەلایەن دەسەڵاتەوە کڵێساکان دەفرۆشن، بەڵام مەلاکان ئەو پارە لەکوێوە پەیدا دەکەن؟ مەلا کوڕی پاک و هاوبیرەکانیان درۆ دەکەن، کە پارەیان کۆکردۆتەوە، بەڵکوو لەیەن سعودیە و تورکیاوە پارەیان بۆ تەرخان دەکەن،
 https://www.aljazeera.net/news/international/2010/11/9/
   ئەو لینکەی سەرەوە نموونیەکەی بچۆکۆلەیە، ئەگینا ببینە کە سعودیە ملیاردێک تەرخان دەکات، بۆ دروستکردنی مزگەووت لە بەنگلادیش،
 https://www.bbc.com/arabic/world-39718927
 مەلاکان هەرگیز نەیان توانیوە کە ڕاستگۆ بن لەژیانیاندا، هەربۆیەش نیتشەی مەزن ئەڵێ: دوای تەقەکردن لەگەڵ پیاوە ئاینیەکان دەستشۆردن بە سابوون، پێویستە، زۆرینەی سەرڕەشەکانی ئەوروپا بێکارن، پارە کڕینی کڵێسا لەوکوێبوو بێنن؟
ئەوکاتەی کەمەلا کوڕی پاک و عبدول ناوگەڵ بۆگەن "عەبدول لەتیف"فەتووای دەردەکرد، کە ژیانی لەگەڵ کافرەکاندا حەرامە و مەچن بۆ ئەوروپا ئەوکاتە کتبێکم نووسی بەناوی "ئیسلاماندنی سوید" وات زیاتر لە ٢٥ ساڵی رابردوو، چوونکە دەبینم کە ئەوروپیەکان لە ژیان تێگەیشتوون و ئاگادارن کە ژیان تەمەنێکی کوردتە، هەروەها باوەڕیشیان بە ئەفسانەکان خوداو جەمەعەتەکانیان نەماوە، بۆیە هەوڵدەدەن، هەتا ژیان هەیە، بەئارامی بێکێشە بژین، ئەو خانمی خۆرهەڵاتی و ووڵاتانی هەژار بیریە، کەتەلەفۆن دەکات بۆ مەلایەکی ساختەچی دز و دەخەڵ، مامۆستا گیان کچەکەم ٩ ساڵانەیە هێشتا خەتەنەم نەکردووە، گوناهم دەگات یان؟
ئەم مەلا ساختەچی درۆزنانە، سەراپای تەمەنیان گوومانی ڕاستیان لەسەرە، ئاخر ناکرێت جانەوەرێکی وەک کوڕی پاک دەشیڕێنێت کە کوردەکانی سوریا، قورئان دەدڕێنن لە جیاتی کاغەز لە هەناریەوە دەپێچنەوە و دەینێرن بۆهەولێر، کەچی وەک بەرد نقەی لێوە نایەت، کاتێک خوودی ئەردۆگان داوای لێبوردن دەکات، کە لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکیا کتێب بڵاو دەکەنەوە، کە سووکایەتی بە پێغمبەری ئیسلام دەکات.
تکا دەکەم ئەم لینکە بە ووردی بخوێنەوە، ئەوسا تێدەگەیت کە شێخی شێخان شێخ ڕەزای تالەبانی بۆئەڵێ لەترسی خوا نەبا دەستێکم دەگا
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=90595
لەکۆتایدا ئەلێم ئەوە بلیمەتی عەبدولەتیف نیە، کە ژنێکی مێرمنداڵ هەڵدەخەڵەتێنێت و لەمێردەکەی هەڵدەگەڕێنێتەوە، دوای خۆی وەک ڕەشە ووڵاخ سوار دەبێت، یان مەلایەکی ساختەچی و درۆزنی وەک کوڕی پاك، ئەوە تاوانی ئازادیخواهان و چەپەکانە، کە بێباکانە پشتێنیان کردۆتەوە و لایان شلکردووە بۆئەم جۆرە گەجەرووگوجەرانە،بەداخەوە ئەم جۆرەمەلا جانەوەرانە وەک گورگ بەربوونەتە گیانی خەڵک مێگەل ئاساکەی هاوشیوەی سۆماڵی و سودانی و یەمەنی، بۆیە ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە مەردانە بێینە مەیدان، هەرچەندیش کارێکی ئاسان نیە، بەڵام با ئەزموونی ئەوروپیەکان بهێننە پێش چاوی خۆمان، کە لەهەموو کۆلانێکی ئەوروپا دەیان قەشەی ساختەچی جنۆکەیان لەلەگیانی خەڵک دەردەکرد،هەروەها نامەردی قەشەکان گەیشتە ئەو ئاستەی کە تەلاری بەهەشت بەخەڵک بفرۆشن، لەکۆتایدا وەک شەریعەتی ئەڵێم لەژێر تاڵی هەر تاڵە ڕیشیکیاندا شەیتانێک خۆی مەلاسداوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە