خەڵکی بیٛ هیوا، بیٛ موچەو کارن

Tuesday, 25/01/2022, 12:34

2417 بینراوە


خەڵکی بیٛ هیوا، بیٛ موچەو کارن
زستانی سەختە بیٛ نەوت و دارن
ئەوانیش بیٛ باک، لەم حاڵە سەختە
سەرمەستی پۆستی سەرۆک کۆمارن
خەبەریان دایە حوشتر کوڕت دەبێت ، لەوەڵامدا حوشتر گوتی کوڕم بێت یان کچ خۆ کۆڵی خۆم هە ر لە کۆڵی خۆمە .
دانانی بەرهەم ساڵح یان هوشیار زێباری بەسەرۆک کۆمار بەئێمەی میلەتی نەگبەت چی؟ پارەو مو چەی خۆیان وەر دەگرن خۆش ئەژین دەکەونە ناو نازو نیعمەت ئێمەی نەگبە تیش هەر لەجێگەی خۆمان پایدەر لێدەدەین غاز ، نەوت ، بەنزین ، کرێ خانوو ، هەر گران دەبن موچە هەر دوا دەکەوێت ، ئێوەش هەر گیرفان پڕ دەکەن قەبارەی سەرمایەو بازرگانیتان هەر گەورەو گەورەتر دەبێت ، سەفەرو سیاحەتی ماڵو منداڵتان مسۆ گەر تر ئەبێت .پەشێو وتەنی من هەر کەربم بارەبەر بم فەرقی چیە کەری تۆ بم یاهی جەردە ئێمەش وەک میلەت و خەڵکی ڕەشو ڕوت بەرهەم بێت هوشیار بێت عەزیز بێت فەتاح بێت لامان وەکو یەکە تەنها هەندێ کەس کەسود مەند ببن ئێوەو نەوەکانتانن نەک ئێمەی دەربەدەری سەرسنورەکان، نەک ئێمەی بێکارەباو بێنەوتو بێ بەنزین بێموچە ئێوە وەک برا سەرمایەی ئەم وڵاتە پڕ خێرو بەرەکەتە بەش دەکەن سەیارەی درع و ڤێلاو سەدان ملیۆن دۆلارو شوقەو ڤێلای دەرەوەی وڵات ژیانی شاهانە ئێمەش لەدورەوە تەماشاتان دەکەین کوڕی هەر بەر پرسێکتان خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلارە بانک نەماوە لەئەورو پا ئێوە سەفقەی لەتەکدا نەکەن بەسەدان ملیۆن دۆلاری خەزن کراوتان هەیە هەر لەنەوت فرۆشیەوە تا زەوی فرۆشی ونیشتمانفرۆشی بونە داردەستی دەوڵەتان هەمیشە هەر گیرفانتان پڕ دەکەن سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی ئەو نیشتمانەتاڵان دەکەن شوێن نیە ئێوە نەتان فرۆشتبێت ئیستەش دێن و دەتانەوێت بە بابەتی بونە سەرۆک کۆمارو کێ بڕکێی نێوانی  وشیارە دەرکراو لەبەغدادو بەرهەمی تاڵانچی مێشکتان بردوین دەتانەوێت ئەو سەرۆک باندو تاڵان چیانە خێریان بۆ کوردستان چی بێت؟ ئێوە هەریەکێکتان سیخوڕی وڵاتێکن هەریەکەتان دەیان بەرژەوەندی بازرگانیتان هەیە لەگەڵ وڵاتان دەتانەوێت بەرهەم و هوشیارمان لێبکەن بەقارەمان کەتا دوێنێ بو یەکێکیا لە کەرەج و ئەویشیان لەئەمریکا هەر نەشیان دەزانی کوردو خەباتی سیاسی چین ئەحمەدشەماڵ وتەنی نەیان دەزانی کەرلەکوێ کەوتوەو کونە لەکوێ دڕاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە