یادێک لە تێکۆشەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

Tuesday, 25/01/2022, 12:55

3822 بینراوە


پێشەکی:

رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی هەتیوێک دەچێ بێ دایک وباوک کە ساڵهای حیزب وسەرۆک وبەرپرسیی حیزبیی حەول دەدەن بیگەیننە کەنارەکانی ئازادی بەڵام سەرناکەون!گەلۆ کێ تاوانبارە؟ رۆڵەکانی کەمتەرخەم بون ویان گەورەی ماڵ؟مێژوودووجەمسەریی / ئا و بێ / نییە کە لە جەمسەریی / ئا / دەست پێ بکاو لە جەمسەریی / بێ / کۆتایی پێ بێ.دیرۆک وێنەی ئاوێکی بە خوڕە کەکەندولەندان دەبڕێ ووەستان ناناسێ.جار جاریش وەکو شەپۆلێکی بێ ئەمانە کە ئاوژەنیی لێهاتووی گەرەکە بە پێچەوانەی شەپۆلەکانی بەرەو ئاسۆ هەڵگەڕێ.مێژوو رابوردوویەکە کە ئەگەر وانەی بۆ نەخوێنی زۆر زووتووشی شکست وناهۆمێدیت دەکا.مێژوو زانست وبە زانستیش دەگاتە ئامانج.
بۆیادکردنەوە ورێزگرتن لە هەر تێکۆشەڕێکی کورد هیچ پێویست ناکا دەگەڵ ئەو تێکۆشەرە سەتا لەسەت هاوڕآهاوبیربی.ئەوەی مەبەستەکان دەنگێوێ خاڵیی هاوبەشە لە ڕێبازیی تێکۆشان وخۆشەویستیی بەرانبەر بە خاک ونەتەوەیی کورد.
لە سەدەی رابوردوودا دوورووداوی گرینگ لە رۆژهەڵاتی کوردستان سەری هەڵدا.دەرکەوتنی رێبازێک بە ناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژێکاف / لە شآری مهاباد.زۆریی نەخایاند کە ژێكاف توانی لە ناو جەرگەی کۆمەڵانەی خەڵك لە چەند شآرێکی ئەو بەشە لە وڵات چەکرە بستێنێ وهۆگرێکی زۆر لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.
بەڵام بەداخەوە زۆریی نەخایاند بە پێی ساتوسەودای سیاسیی رووسەکان لە گەڵ دونیای زلهێزەکان سەربەخۆیی خوازیی کە درووشمی سەرەکی ژێکاف بوو، لە ڕێگای قازی محەممەد ودەورووبەرەکانی خۆی وەرگەڕآیە خودموختاری خوازیی وهەناردە کردنی حیزبێک بە ناوی.حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە لایان رووسەکانەوە!

دوکتورهاشم شیرازیی کێیە؟

دوکتورهاشم شیرازیی لە شآری مهاباد لە دایک بووە.لەو سەردەمدا باوکی کاسبکاروتاجری تووتن بووە.ماڵی باوکی لە گەڕەکی حاج حەسەن لە تەنیشت مزگەوتی حاجی ئەحمەد لە مهاباد هەڵكەوتبوو.پرسیار ئەوەیە کەسایەتیەکی کورد بۆ دەبێ پاشناوی / شیرازیی/ بۆ خۆی دیاری بکا؟خۆ شیرازشارێکی کوردنشین ولە جوغڕآفیای کوردستان هەڵ نەکەتووە؟داستانەکەی ئاوایە:
تا ساڵی ١٣٠٧ هەتاوی / ١٩٢٨ / لە شآری مهابادی ئەوکات هیچ بنکەی یان فەرمانگە یان ئیدارەیەکی تۆمارکردنی ناسنامە / سجیل / بوونی نەبووە.خەڵک زۆر گرینگیی بە ناسنامە وپێناسەی شەخسیی خۆی نەدەدا.هەرئەوکات کە مەرحومی باوکی دوکتور شێرازی دەچێ ناسنامەی بۆ وەرگرێ لە لایان دۆستانی خۆی  وبەرپرسانی ئەوکات بە ناوەکانی مەلائەحمەد تەوحیدی ومەلا مەحموود موفتی زادە وئاغای جاوید کە فەرمانبەری ئەو شوێنە بون پاشناوی شیرازیی بۆ دیاری دەکرێ.
کاتیك باوکی ئەو پرسیارەدەکا بۆ پاشناوی شیرازیی؟دەڵێن چون تۆ هۆگریی ئەدەبیاتی فارسی وهۆنراوەکانی حافزی شیرازیی بۆیە ئەو پاشناوەمان بۆ هاشمی کوڕت دیاری کردوە.ئەوەیش قەبوڵی دەکا.
دوکتورهاشم شیرازیی لە ساڵی ١٣٢٧ / ١٩٤٨ / بۆ ئەوەی درێژە بە خوێندن بدادە چێتە شاری تاران لە زانکۆ پزیشکیی ددان سازیی دا درێژە بە خوێندن دەدا ودەبێتە دوکتوری ددان ساز.هەر لە زانکۆدا بە هۆی لێهاتوویی وەک بەرپرسی قوتابیەکانی زانکۆ بۆ راپەرآندنی ئەرکەکانیان هەڵدەبژێردرێ.ئەو چالاکیانەشی لە ژێر کارتێکەریی حیزبی توودەدا بەرووەدەباو وەک ئەندامێکی ئەو حیزبە کاروچالاکیی دەنوێنێ.

هاوسەرگیریی دوکتور شیرازیی

بە هۆی ئەوەی کە ئۆگرێەکی زۆری بۆ بنەماڵەی قازی محوممەد وشەخسی قازیش هەبووە،زووزۆووهاتوچووی دەکردن.هەر ئەو پەیوەندیە بۆتە هۆی ئەوەی کە مینا خانمی خێزانی قازی لەسەر پێشنیاری خۆی بە دوکتور شیرازیی دەخوازێ دەگەڵ عیسمەتی کچە گەورەی قازیدا ژیانی هاوبەشیی پێک بینێ.دوای ئەو پێشنیارە ئەویش بە خۆشحاڵیەوە قەبوڵی دەکا.کاتێك خەڵكی مهابادیش بە وهاوسەرگیریە دەزانن بە شێوەگەلی جۆراوجۆر خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن.دوای ماوەیەک موڕاسیمی مارەکردن دوکتور شیرازیی وعێسمەت کچە گەورەی قازی بە ڕێرێوڕەسمێکی شایان بەرێوە دەچێ وقەراری یەکجاریی ژیانی هاوبەشیی دەدرێ بۆ ماوەیەکی دیکە.کە دوکتورشیرازیی بە هۆی ئەوەیە کە ئەمدامەتیی لە ناوحیزبێکی چەپدا هەبووە کاروچاڵاکیی ئەنجامداوە لە تارانەوە خەبەریی بۆ دەنێڕن کە دەبێ خۆی رادەستی بەرپرسانی تاران بکا!

لەسێدارەدانی قازیەکان وروخانی کۆماری مهاباد

کۆماری مهاباد لەسەر ساتوسەودای ئیستالین وباقرئۆف بۆ گەیشتن بە نەفتی باکوری ئێڕان لە ناوچوو!کۆماری ئازەربایجانیش هەر بەودەرەد ڕۆییشت.دە ساڵ لە شەهیدکردنی کۆمارو قازیەکان تێپەڕیبوو کە بنەماڵەی قازی هەر رەشپۆشبون!بۆئەوەی ئەو تڕێژیدیایە کەمرەنگتر ببێتەوە دوکتور شیرازیی پەنای بردە شێخ محەممەد شەمشیی بورهان کوڕە گەورەی شێخی بورهان تا بێتە مهاباد ودەگەڵ بنەماڵەی قازیدا بئاخفێ بۆ ئەوەی دوای دەساڵ جلو بەرگیی رەش لە خۆیانداماڵن وژیانێکی ئاسایی دەست پێبکەنەوە.شێخ دێتە مهاباد ولەوکارە دا سەرکەوتوودەبێ.

بەرەوچارەنووسێکی نادیار!

لە شآری مهاباد لە شوێنی کارەکەیدا کە کاتژمێڕ٣ونیودەبێ کە خەبەریی بۆ دەبەن خۆی ئامادەبکا بەرەو تاران بچێ چون بەهۆی ئەو فکروڕآمانەی کە هەیەتی دەخرێتە ناو زیندان.زوو دەزانێ مەبەست چییە.دوای گەیشتن بەتاران لێکۆلێنەوەی لەسەردەکرێ ودەگێرێ.لەناوزیندانیشداکۆڵ ناداودەست لە هیوای دوارۆژهەڵناگرێ.زۆر جار تۆمەتی جۆراوجۆری بۆ هەڵدەبەستن تا زیاتر لە زینداندا رایبگرن.بەڵام بەربەرکانێی دەگەڵ تەواوی ئەو تۆمەتانە دەکا.
لە ناوزیندان دەگەڵ زۆر کەسایەتی باڵای کۆماری ئیسلامیدا ئاشنا دەبێ کە لە سەردەمی شآی ئێڕاندا گیرابون.دوای رووخانی بنەماڵەی پەهلەویش زۆر حەولدەدا دەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی پەیوەندی بگرێ وپێیان بڵێ کێشەی کورد بە چەک وشەڕی چەکداریی چارەسەر نابێ.
چارەنووسی نادیاری ئەو تێکۆشەرە لە زیندان وخەمی دووری لە دەسگیرانەکەی ئۆقرەی لێ هەڵدەگرێ.رۆژان دەبژێرێ تا لە زیندانی دژ ئازاد بێ بەرەو مهاباد وپێک هێنانی ژیانێکی نوێ وپڕ لە ئەوین دەگەڵ خێزانی مارەکراوی ساز بکا،بەڵام دەستی رۆژگاروچارەنووسی پڕ لە ژان ودەرد دەگەڵی ناسازێ وهەواڵی گەلێک ناخۆشیی پێدەگا.

کاتێک لە زیندان ئازاد دەبێ:

هەستی دەکرد وێنەی مەلێکە کە خراوەتە ناوچوارچێوەی قەفەسێکی بەرتەنگ.لەناوزیندانیشدا ئۆقرەی لێ هەڵگیرابوو.رۆژانی دەژمارد تا ئازاد بێ وبکەوێتە دونیایەکی روون وبەرەو ژیانێکی نوێ دەگەڵ دەستگیرانەکەی بەناوی عێسمەت کە کچە گەورەی قازی محەممەدە بوو.دۆستانی نزیک وبەئەمەگی خۆی بەرە وتاران بەڕێکەوتن وتا پێشووازیی لە ئازاد بونەکەی بکەن.نەیاندەزانی چۆن مەرگی لە ناکاوی دەسگیرانەکەی پێ ڕابگەیەنن؟
مەرگی بێوادەی عێسمەت قازی / لەرۆژی ٦/٣/١٣٣٥ کە دەکاتە ١٩٥٦ / دوای گرتن وزیندانی کردنی دوکتور هاشم شیرازیی لە ژێڕ پەردەی تەمومژێکی لێڵدا روویداوە!تائەورۆش ئەو رازە سەر بەمۆرە نەکراوەتەوە کە بۆچی کچەکەی قازی محەممەد خۆی کوشتووە !؟بە بیستنی هەواڵی مەرگی هاسەریی داهاتووی ژیانی وێنەی ئاوێنەیەک دەچڕژێ وروح ورەوانی دەکەوێتە بەر لافاوی پەرێشآنی.کاتێك دۆستەکانی ئەو خەبەرە گورچووبڕەی پێدەدەن دەست بەگریان وشیوەن دەکا پاش ماەویەکی کورت دەست دەداتە پێنووس وئەو هۆنراوەیە بۆ لە دەستدانی خۆشەویستەکەی دەهۆنێتەوە کە دوای ساڵانێک رەوان شآد محممەد ماملێ وەک یادگاریەک بە دەنگە خۆشەکەی تۆماری دەکا.ئەو کەسانەی ئۆگری دەنگی ماملێ بون بێگومان گوێیان لەو هۆنراوەبووە بە دەنگی ماملێ.من لێرەدا تەنیا دوودێڕیی لێ دەنووسمەوە.
زەمانی گوڵێکی داوولێی ستاندم
بۆنم پێوە نەکرد لێی هەڵ پساندم
ریشەی جەرگ ودڵم بووئەو گوڵەی من
فەلەک زۆر بێ وەفا بوو لێی رفاندم
………..
رەانشآد دوکتور هاشم شیرازیی،پێش ئەوەی بکەوێتە ناوزیندان.کەسێکی چآلاک بووە،تەنانەت دەستی نووسینیشی هەبووە.زۆر جار دەگەڵ کەسانی ناوداروکاربەدەستەکانی دەسەڵاتدارانی تاران هەم لەناو زینداندا وهەمیش لە دەرەوەی زیندان باسی چآرەسەرکردنی کێشەی کوردیی کردوە.لە دەرەوە وڵاتیش دەگەڵ قەزافی دۆستایەتی هەبووە ودیارییشی بۆ ناردوە،ئەوەپێش ئەوسەردەمەیە کە قەزافی وەک دیکتاتۆڕ مامڵە وهەڵسوکەوتی کردبێ.لە هەلێک گەڕآوە کە قازانجی بۆ کێشەی کورد تیدا هەبووبێ.

چاوپێکەوتن دەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان.

هاشم شیرازیی،لە رێککەوتی ١٨/٦/١٣٧٦ کە دەکاتە ١٩٩٧ی زایینی دەچیتە سووریە وچآوی بە ئۆجەلان دەکەوێ.لەو دیدارە دۆستانەدا چەندپێشنیاڕێک دەداتە ئۆجەلان ودەڵێ:من ئاگادارم کە پ،ک،ک، حیزبێکی دەوڵەمەندە ودەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەیە کە یارمەتی دامەزراندنی کارگە وپڕۆژەگەلی مەزن ورەخساندنی کار بۆ گەنجە بێكارەکان لە وبەشە لە کوردستان.
پاشآن باسی پەرەپێدانی زمانی کوردیی وخوێندنی باڵابۆ گەنجەکان تا لەداهاتوودا باشتر بتوانن خزمەت بە نیشتمانەکەیان بکەن ودەڵێ،بۆ تاکی کورد جێگای شەرمە کە نەتوانێ زمانی داکیی خۆی فێڕ ببێ.

جەوهەریی کەلام:

مێژووی کورد لێواولێوە لە کەندولەندان.زۆر سەرکردەی کورد هاتن وچون.زۆرینەی سەرکردەکانی کورد یان خۆیان رادەستی دووژمن کردوە یان بەروپیلی نەیار ڕۆیشتوون یان لە مێزیی دان وساندندا دۆڕآندوویانە.بەڵام هەڵكەوتەی کورد لە کۆمەڵغادا فرەن.دوکتور هاشم شیرازیی گەلێکی تالو سوێڕیی لە ژیاندا چێژت .بە داخ وحەسرەتەوە سەری نایەوە.تا رۆژی مردن کۆلێ نەدا.لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا کە شێرپەنجەی جەستەی تەنیبوو لە هۆدەیەکی چل میتری وبچووکدا لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد وبە جێی هێشتین.یادی هەرمان بێ
پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە ئەو کتێبە لەسەر حەولوتێکۆشآنی ڕێزدار/ هاشم سەلیمی/ لە دۆستانی نزیکی دوکتورهاشم شیرازیی وەبەرهەم هاتووە.دەستیان خۆشبێ.

سەرچاوە:

کتێبی،بیرەوەریەکانی دوکتورهاسم شیرازیی.چالاکوانیی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
نووسەر:دوکتور هاشم شیرازیی
ساڵی لە چاپدان: ١٣٨٠ی هەتاوی
شوێنی چاپ: گولبان چاپ.
بڵاوکردنەوە:تەوەکولی.چاپی یەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە