ئازاد کردنی کۆبانی و چەند تێبێنیک

Friday, 28/01/2022, 0:59

2971 بینراوە


لە سالرۆژی ئازاد کردنی کۆبانیدا سڵاو دەنێرم بۆ ڕوحی پاکی کێژان و کورانی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە خوینی خۆیان مێژویەکی پڕ لە شانازی و سەربەرزیان بۆ مرۆفایەتی و گەلی زۆرلێکراوی کورد تۆمار کرد و تاریک پەرستان و وڵاتانی وەک تورکی فاشێست و ئیرانیان کە باوکی ڕاستەقینەی داعشەکان بوون بە چۆک دا هێنا و لە بەرنگاریکی کەم وینە و کۆڵان بە کۆڵاندا  دا ڕیگایان نەدا کۆبانی بکەوەی و کاڕەساتی شەنگال لە کۆبانێش دووپات بێتەوە .
مەبەست لە نوسینی ئەو کورتە وتارە یەکەم بۆ ئەوەی ڕێزمان لە خوینی هەزاران شەهیدی  ڕۆژئاوای کوردستان گرتبێت و سەری ڕێز و نەوازیش لە هەمبەر قاڕەمانەتی و فیداکاری نەوی بکەین و کرنوشیان بۆ بەرین ، دووهەم بۆ بەرپەرچدانەوەی  چەواشەکاری هێندیک ڵایەن و کەسی گوماناوی کە بۆ مەبەستی سیاسی مێژوی بەرخۆدانی کۆبانی بە ناردنی هێزی پێشمەرگە لە سەر بریاری مەسعود بارزانی ! بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەبستنەوە وا نێشان دەدەن ئەگر پێشمەرگە ڕەوانەی کۆبانی نەکرابا ئەوە داعش کۆبانی داگیر دەکرد ؟! 
لیرە دا نامەوی لە هەلویستی پارلمانی کوردستان و ڕولی پێشمەرگە لەوکاتدا کەم کەمەوە بەڵکۆ بە خالیکی ئەرینی و زیرینی دەزانم کە بە ئەرکی نەتەوەی خۆیان هەستان و لە کۆتایی شەرەکە دا کە داعش بە تەواوی لە ڵایەن شەرەوانانی ڕۆژئاوا توشێ شکستێکی گەورە هاتبوون و شاری کۆبانی بەشێ زۆری لە داغش پاک کرابۆوە کەم کەمەوە ، بەڵام ناردنی هێزی پێشمەرگە چەند مەبەستی سیاسی حکومەتی تورکیە و پارتی و مەسعود بارزانی لە پشت بوو کە گەرکیان بوو بە تێریک لە چەند خال بدەن .
یەکەم هەموو ڵایەک ئاگادارن بە درێژایی مێژو حکومەتەکانی یەک لە دوای یەکەکانی  تورک ئەوەی بە دژێ کورد لە دەستیان هاتووە کۆتایان  نەکردوو و تا ئیستاشی لە گەل بێت  بە تایبەتی حکومەتی ئاک پارتی بە سەروکایەتی ئەردووغان لە سەر ئەو سیاستە فاشیستیانەی خۆیان دژ بە گەلی ئێمە لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەردەوامن .
دووهەم  ڕیگا دان بە هێزی پێشمەرگە بە خاکی تورکیە دا  لە ڵاین حکومەتی ئەردووغانەوە بۆ ئەو مەبەستە بوو کە ڕای گشتی وڵاتان بۆ لای خۆی ڕابکێشیە کە دەولەتی تورک دژی ترور و داعشە!؟  ئەوەلە کاتیکدا بوو تەواوی ئەو داعشانەی کە لە دەرەوەرا دەهاتن بۆ ناوچەکە لە ڕیگای بەرپرسانی حکومەتی تورک کارئاسانیان بۆ دەکرا و پڕ چەک دەکران و ڕەوانە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکە  دەکران .
سێهەم  تەواوی داعشە بریندارەکان دەبرانە تورکیە و هەر لە لاین حکومەتی ئەردووغانەوە لە باشترین نەخۆشخانەکانی تورکیەوە چارەسەریان بۆ دەکرا .
هەر بۆیە حکومەتی ئەردووغان لەلایەک بۆ ئەوەی وڵاتانی زلهێز بخاپێنیە ئەو کارەی دەکرد کە دژی داعشە ، لە لایەکی دیکەوە بۆ ئەوەی کارەساتی شەنگال کەمرەنگ بکاتەوە و گومان و تاوانەکان لە سەر پیاوەکانی خۆی واتە مەسعود بارزانی و پارتی بێ کەلک بکات لە کۆتایی شەری کۆبانیدا ڕیگای بە هیزی پێشمەرگە دا بەڕەو ڕۆژئاوا بچن . 
هەر بۆیە بەو کەس و ڵایەنانە دەلێم تاوانباریکی وەک مەسعود بارزانی و پارتی لە گەلی کورد مەکەن بە قارەمان و ڕزگاریدەری شاری کۆبانی ، چۆنکە ئەگر هیچ هەستیکی برایەتی و کوردانەیان هەبایە لە ئیستا دا سنوریان بە سەر خەلکی ڕۆژئاوای کوردستاندا دانەدەخست و خەندەقیان لێ نەدەدا کە گەڵێ ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەرەتاییترین کەلوپەلی ژیانی ڕۆژانە و داودەرمان توشێ قەیران بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە