چۆنیەتی سەردانەکەی بۆ ئیمارات

Friday, 28/01/2022, 1:19

5493 بینراوە


سەردانەکەی بۆ ئیمارات، وەک دوو تاقەسوار٭ باوک و کۆڕ٭ کلتوری عەشیرەتی و گەندەڵی خێڵەکیە نەک ئەزموونگرایی.
خاتونی ناسیاسی خۆا خەجاڵەتی ئاسانە باری و قاپی گەلی مەزڵوم و ستەمدیدەی باشوری کوردستانت بکات، بۆ ڕشانەوە و شرۆڤەکاریت لە سەر ئەزموونی سەرۆک و بەرۆکی حکومەتی هەرێم ٫ 
غەزەب پێمناڵێت کام سیستمی ئیداری و سیاسی ؟
کام ئەزموونی دیمۆکراسی و ئازادی و پەروەردە و تەندرۆستی و پێشکەوتنی پیشەسازی و ژێرخانی ئابوری و  یاسایی و دادوەری و بەرگری نیشتیمانی و یەکگرتویی لەشکەری بۆ پاراستنی دیمۆگرافی حکومەتی فیدراڵی ؟
کام ئەزموونی ئابوری :
نیوە مووچە ، چارەکە مووچە ، پاشەکەوتی مووچە ؟
کام هەست و ئەزموونی نەتەوەیی :
داخستنی سنوری سێملکان دژبە خەڵکی رۆژئاوا ، یان جڵەوکێشی سپای تورک بۆ سەرخاکی نیشتیمان ؟
نامەوێت ڵەمە زێدەتر بڕۆمە نێو قوڵایی گەندەڵکاری و بێ ئەزموونی و پۆخڵەواتی سیاسی حکومەتی دافڕەقاوی هەرێم ،
تەماشای ئەم وێنانە بکە
کە هەریەک بەڵگەی بێ ئەزموونی و ناکاریزمایی و سەقەتی سیستمی خێڵەکیە ، کە تۆی کاڵفام بە ئەزموونی پێناسەدەکەی ؟؟
بەداخەوە کە بەم شێوە و بەم لێدوانە شڕووڕە رۆحی باوکی زیندەیادت کاک فەلەکەدین  ڕادەچڵەکێنی و بێ رێزی بە کەسایەتی و خەباتی لەمێژینەی دەکەی ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە