بردنەوە يا دۆڕاندن

Friday, 28/01/2022, 2:12

2178 بینراوە


لە گەڵ خراپ بوونی دۆخی ئابوری حكومەتی عێراق و كەمی خزمەت گوزارییەكان لە خوار و ناوەڕاستی عێراق ،ناڕەزای خەڵكی لە حكومەت و تێكچوونی نێوماڵی شیعە و سەرنەكەوتنی ئەو بەرنامەو پلانەی حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران داڕشتبوو،
بۆ عێراق و دەركردنی ھێزەكانی ھاوپەیمانی لە عێراق و دەستێوەردان لە كاروباری نێوخۆی عێراق و لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانەوە و ھاتنە ناوەوەی سوپای توركیا بە بیانوی چەكدارانی پەكەكە بۆ ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان 
بە پێشڕەوی و ڕێنوێی پارتی دیموكراتی كوردستان، جا بە ھەر بیانویەك بێت ھاتۆتە نێوو خاكی ھەرێمی كوردستانەو ڕۆژانە پلانی سەبازی خۆیان ئەنجام دەدەن بێ سڵكردنەوە لە ھیچ حكومەت و لایەنێك .
لە گەڵ ھەموو ئەم ڕوڕوداوەنەشدا ھەرێمی كوردستانیش بەدەر نەبووە لەم كێشە و نەھامەتیانە، خەڵكی لە ئێستادا دۆخێكی زۆر خراپی گوزەراندا گوزەر دەكات . سەرەڕای ئەوەی لە سی ساڵی ڕابردودا ھاتا ئێستا كورد 
وا ڕەزیل و زەلیل نەبووە، تاكی كورد ھیچ كاتێك لە ئێستای خڕاپتر نەبووە، سەركردەو پەرپرسانی كورد ھیچ كاتێك ھێندەی ئێستا كەرامەتی تاكی كوردیان نەشكاندووە، پارتی و یەكێتی ھیچ كاتێك وەكوو ئەم سەردەمە
تاكی كوردیان بێ ھیوا و بێ ئامانج نەكردووە، ڕاستە ئەوان بە پلان ئەم شتانەیان ئەنجام داوە، سی ساڵە ھەوڵی گەوجاندنی تاكی كورد دەدەن سەركەوتوو بوونە.
لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڵ ھەندێك لە لایەنە شیعەكان ژێر بە ژێر لە ڕێكەوتندایە بۆ ئەوەی ھەندێك لە پۆستە گرنگ و ھەستیارەكان وەربگرن و قۆرخی بكەن بۆ خۆیان، وەكوو پۆستی جێگری پەرلەمان و 
چەند پۆستێكی تری ھەستیار، ھەرچی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە ئێستادا پێی وایە پارتی دیموكراتی كوردستان فێڵی لێكردووە، پارتی ھەر بەوەشەوە نەوەستاوە ئێستا دەیەوێت شەڕی سەرۆك كۆمار بكات
كە ئەم پۆستە ئیستحقاقی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بە پێی ڕێكەوتنێكی نێوانیان كراوە پێشتر. سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئەم پۆستە لە ئێستادا بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت 
بۆ پارتی و خودی بارزانیش  یەكلایكەرەوەیان ئەوە بووە ، كە ئەوانیش بۆ ئەمجارە كاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار. یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری ئەوەیە كە د.بەرھەم ساڵح تاكە كاندیدە بۆ ئەو پۆستە 
ڕەنگە ئەم یاریە ھەندێك پێیان وابێت پارتی دیموكراتی كوردستان براوە بێت، بە پێی ئەوەی ڕێكەوتنی ھەیە لەگەڵ ھەندێك لە لایەنە شیعەكان، بەڵام ئەم ململانێیە دۆڕاوێكی ھەردەبێت
ئەگەر ھاتۆو پارتی بوو بە براوەی ئەم گەمە نا سیاسیە، ئەوا پارتی ناتوانێت سەقامگیری كەشە سیاسیە بكات ، كە بڕوای پارتی خۆی بە خاوەندرێتی ئەوە دەزانێت. 
ھەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرانبەر یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەرجی ھەبووە و داواكاری زۆری ھەبووە لە یەكێتی بەردەوام بۆی چۆتە سەر و جێ بەجێی كردوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە سەكردایەتی یەكێتی پەرتەوازە و لاوازە لە بەرانبەر پارتی ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كەشەی نێوخۆی سەركردایەتی یەكێتی. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە