ئەمە پۆترێتێکی شیعریی کەسایەتی و مێژووی حەمەشەوقی لەدایکبووی ١٩٥٢، ئەفسەری هەڵکەوتووی کوردە. وەک دەبینن لەو هەلومەرجە سەختەی کوردستان و شەڕی قورس و گرانی بەرەیی زەمینی و ئاسمانیدا، ئەو سەرچاوەی ئینگلیزیی لە کنە و نیشانی بێگانەکانی دەدات. بەواتای ئەوە چەند بەئاگا و ڕۆشنبیر و تاقانەیە. ناوبراو لە ڕیزەکانی سوپای عێراقیدا شارەازیی پەیدا کردووە، بەنێتی خزمەتی شۆڕشی کورد. دواتر بووە بەرپرسێکی سەربازی و سیاسی گەورە و بەرچاوی نێو ڕیزەکانی پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆک. هەموو دڵسۆزیی بێ سنوور و گیانبازی و خۆبەختکردنی ئەم فەرماندە دیار و هەڵکەوتووە، ڕەنگدانەوەی سەرچاوەی بیرە پیرۆزەکەی کوردایەتی بوو، کە بژێوی ڕۆح و گیانی بوو. هەرچی بۆ کورد و کوردستان بکردایە، بە ئەرکێکی سادەی سەرشانی خۆی دەزانی. شەوقی ڕۆشنبیرێکی گەورە و دەستی شیعر و خوێنەوارێکی دیار و شارەزای جیهانی فیکر بوو. تا لە ڕۆژی ٦،٥،١٩٨٠ دا بەدەستی داگیرکەریئ ئێرانی،لە نزیک شاری بانە شەهید کرا.
نووسەر باس لە دیمەن و کەسایەتییەکی هێجگار گرنگ و بەرچاوی ئەو ڕۆژگارەی شۆڕش دەکات و سەرنجێکی ورد لە کەسایەتی ئەم ڕۆڵە هەرە دڵسۆز و ئازا و قارەمانەی شۆڕش دەگرێ و بە دیمەنی ڕێزی لەناو شۆڕش و پێشمەرگەدا، باسی کەسایەتی پێشمەرگە و فەرماندەی بەجەرگ و قارەمان و گیڤارای کوردستان، " نوری حەمە عەلی" مان بۆ دەکات:
" لەو کاتەی کە ئێمە دانیشتووین و قسە دەکەین و پێشمەرگەکان بە بەردەماندا دێن و دەچن و هێندێکیشیان تاوێک دادەنیشن تا پشوویەک بدەن و یەکێک لەو پێشمەرگانە لە لایەن فازڵ و شەوقییەوە جیاواز و زۆر بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکرێ . فازڵ دەبێژێ: