ئەو شارلاتانە وەک باوکی ئەچێ!

Monday, 01.31.2022, 14:02

2285 بینراوە


شارلاتان بە کەسێک دەڵێن کە بە زمانی خۆش ولووس وفریودەرانە خەڵكی ساویلکە هەڵدەخڵەتێنێ تا بگاتە مەبەستەکانی.ریشەی ئەو وشەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەر زمانی ئیتالی.لە راستیەداکەسایەتی شآرلاتان وەک درۆزن وحۆققە بازوزمان لووس پێناسە دەکرێ.کەسیی شارلاتان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات وقازانجیی تاکە کەسیی خۆی زمانی شارلاتانیزم بەکار دێنێ.ئەم دەسەڵاتەی باشووری کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی رابوردوودافێڕگەیەک بووە بۆ ڕآهێنان وپەروەردەکردنی کەسان وبەرپرسانی شارلاتان.یەکێک لەو شآرلاتانانەی کەبە بێ شەرم ودووڕوویی زمانی دەکاتە وئەوەی دەێڵێ بیریی لێ ناکاتەوە قوباد کوڕی جەلال تاڵەبانییە.
ئەو درۆزنە پیشەی باوکی رەچاودەکا. بەو واتای ئەوەی کە بەسەرزاریان دادێ بە کردوە بە پێچەوانەکەی قسەکانی خۆیان ئەنجامی دەدەن.تاڵەبانی باوکیان لە بەردەم داگیرکاردا وەک مەیموون هەڵدەپەڕی ودەمی پان دەکردوە،کە چی لەناو خۆی کوردستاندا دەستوری سەرکوتکردنی خەڵكی ناڕآزیی دەدا،بۆ نموونە ناڕەزایەتیەکانی حەفدەی شووبات بوو کە چییان بەسەر خەڵك هێنا!
لەم چەند رۆژەی دواییدا لە رۆژئاوای کوردستان هەمیسان داعش بە یارمەتی ئەردۆغان هێرشی بەرفراوانی کورد سەر شاری حەسەکە.ئەگەرلەخۆبوردوویی قارەمانی کورد نەبوایە حەسەکە وێنەی کۆبانی بەسەرئەهات.دوای سەرکەوتنی گریلاقارەمانانەکانی کورد بەسەرداعشداقوباد شارلاتان بۆ ئەوەی لەو کاروانە جێ نەمێنێ پیرۆز بایی سەرکەوتنی بۆ ناردون!ئەوەیش یان لە داخی لاهوورە یان بۆ خۆشیرین کردنەی خۆیەتی،دەنا کێ باوەڕ بە شارلاتانێکی وەک قوباددەکا.
لە لایەک دەروازەی سمێلکایان بەسەردادەخەن کەس دەنگی لێووەنایە.لەلایەکی دیکەوە پیرۆزباییان بۆ دەنێڕن!ناوی ئەو بێ ئەخلاقیەش دەنێن وهاوسۆزیی وسیاسەت.رابوردوویان ئەوەندە گڵاووپڕ لە نەهامەتیە کە ئەگەر هەزارجاری دیکە پیرۆزبایی بۆ سەرکەوتنی کورد بنێرن،رەوانییە مرۆڤی کورد باوەڕتان پێ بکا.ئەوەی ئێووە بەسەر حیزبەکانی کوردستانی ئێرانتان هێناوە،داگیرکاریش هەر ئەوەندەی پێكراوە.بەرپرسایەتی چآرە سەرکردنی کێشەی کورد بە مرۆڤی شآرلاتان ناکرێ.