فاروقی مەلا مستەفا لە کوێبوو، کاتێک جولەکەیەک، ١٤٠ کوردی رزگارکرد،؟

Friday, 04/02/2022, 0:06

5844 بینراوە


"ستیڤ مامان" ئەو سەرمایەدارە جوولەکە کەنەدیە بەڕەگەز مەراکشی، توانی ١٤٠ کوردی شەنگال لە داعشە وەحشەکان بکڕێتەوە و ئازادیان بکات، بێسنوور کارێکی مرۆڤ دۆستانە لووتکەی میهرەبانیە و مێژووش  بۆ هەتا هەتایە ناوی وەک فریشتەکە تۆمار دەکات، ئەمەش سەلمێندرا، نەک لەلایەن خوودی ستیڤ مامانەوە، بەڵکوو لەلایان خوودی ئەوانەی کە بڕیاڕبوو وەک کۆیلەی سیكس لە"بازاڕی نخاسە" بفرۆشرێن، ناوبراو تووانی بەهێزی پارە یەکە یەکە بیانکرێت و سەرەتا چارەسەری دەرونیان بۆ دابین بکات و پاشان بیانگەڕێننەوە بۆ باوەشی کەس وکارەکانیان، ستیڤ کارێکی کردوە جێگای ڕێزی هەموو مرۆڤایەتیە، نەک تەنها کورد.
 
سەرمایەدار یان ملێۆنێرمان زۆرە، وەک باس دەکرێت خۆیان دەدەن لە ١٠٠٠ ملێۆنێر، هەروەها هەزاران مەلا و کاسانی دەست ڕۆیشتووی ئیسلامیشمان هەیە، دەیانی وەک عەلی قەتەری، سەید ئەحمەد پێنجوێنی...هتد، کەچی ئەو هەموو ملێۆنێرە بە "فارقی مەلا مستەفا"شەوە، هیچ ڕۆڵێکیان نەبوو، بەڵكوو نقەشیان لێوە نەهات، دەپرسین فارقی مەلا مستەفا و فارقەکانی دیکە لەکوێبوون لە کاتی ئەم ترژدیایەدا، بۆنەیان تووانی نەبەردێک، هەڵوێستێکی جوانمێرانە، بەهێزی پارە بۆخۆیان تۆمار بکەن، خۆ مەلاکانیش دەیاتوانی کە ڕۆلیان هەبێت ئەی ئەوان بۆ کەڕ و لاڵ و کوێربوون؟
بۆ تێگەیشتن لەم تەلیسمە پێویستە ئاوڕێک لە "جۆن پیرکەنس" ئیدوارد سناودن" جۆلیان ئاسانج" "سۆزان لیدارۆ"...... هتد بدەینەوە و بیرەوەریەکانیان بخوێنینەوە، بۆ پەیداکردنی زانیاریش لەسەر ئەو کەسایەتیانە کە خۆیان ماوەیەکی دووروودرێژ کاریان بۆ دەزگای سیخوڕی"سی،ئای،ئەی" کردووە، ئەوا ناوەکانیان بە عەرەبی یان فارسی یان ئیگلیزی لەگۆگلە بنووسە، ئەوسا دەزانیت کە چیان بەسەر گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستا هێناوە، کە هەمیشە مرۆڤە، مرۆڤ دۆستەکان بوونە قوربانی ولە جیتیاندا جێپێی مرۆڤە دڕنندە و جانەوەرەکانیان چەساپاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا لەم لینکەدا کە دادەنێم کە کۆمەڵێک نهێ تێدا ئاشکراکراوە.
جگەلەو کەسایەتیانەش، کەبەدیدی خۆمان یان کەس وکارمان، ئاگادارین کە " عەبدوکەریم" کەسێکی نیشتیمان پەروەر و دەست دەم پاك، لەبەر ئەوەی کە ئامادە نەبوو، کە تەنانەت دینارێکیش لە خەزینەی دەوڵەت بخاتە گیرفانی، بەپەلە پڕوزی لە پیلانگێڕیەکدا بە هاوکاری "سی، موساد، ئێم٥" تیرۆریان کرد، لە جێگایدا سەدامیان دانا، ئەم ڕەوشەش لە هەر لەئەمەریکای لاتینەوە پیادەکرا، هەتا کەنداو و ئێران و عێراق، تورکیا، بەهەمان شێوە پیاوە ئاینیە ڕاستگۆ و چاکەکانیان یەکە یەکە تیرۆرکرد، لە جێگایاندا مەلا بەرەڵاکانی وەک مەلا سەید ئەحەمەد پێنجوێنی، عەلی قەتەریان دامەزراند، ئەگیان مەلامان هەبووە وەک ئەڵین لەگەڵ زەهری ماردا خوراوە، بۆ نموونە مەلا " جەمیل ڕۆژبەیانی" مەلا جەمیل مرۆڤێکە لە پۆڵا، شیرینتر لەهەنگووین، جوانمێرترینی کەسی مێژوو، مەلا جەمیل جگە لەوەی کە ڕۆشنبیرێکی بێوێنە و نووسەرێکی بوێربووە، ئەوە ئەوبوو کە بەرنامەی بۆ دادەنێنن کە "خۆرۆشۆف" ببینێت، داواکاری نەبێت وئەو بۆی نوسراوە، قسەی لەسەر بکات، بەڵام مەلا جەمیل نوسراوەکان پشتگوێ دەخات و سکاڵای نەتەوە چەوساوەکەی خۆی بۆ فۆرۆشۆف باس دەکات، کاتێکیش کە ساواکیە کتێبەکەی کورد وکوردستانەکەی "ئەمین زەکی بەگ" بەناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە، هێرشێکی مەردانەی دەکاتە سەر و پێی ئەڵێ گەواد، بێشەرەف، گەوج، بۆئەوەش بەهەزاران تکاو ڕجا، مەلا جەمیل لەدەستی ئەو ساواکیە، ڕزگار دەکەن.
 
https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/4066981163405411
بۆ قانع "حەلاج" نەبوو، یان دەهێندەی حەلاج هەوڵی نەدا کە دڕ بەتاریکی بدات؟  ئەفسووس " سارتەر" جوانی ووت کە "چ گیڤارا" کامڵترین مرۆڤە، لەهەموو بوارەکاندا، دەبینن هەتا عەبدولکەریم قاسمێک لەدایک دەبێت، هەزران سەدام مەسعود بارزانی قووت دەبێتەوە، کەوەک پەلەوەری " کوکوو" هەربە ساختەچێتی جانەوەری لەدایک دەبێت، بەساختەچێتی و خۆپەرستی گەورە دەبێت، تەنانەت دایکانەکەی هێلکەی خۆی بەخێوناکات، بەڵکوو لە هێلانەی باڵدەندیەکەی دیکە دایدەنێت، ئەوەی سەیر نیە، جووجەڵەی کوکوو هەر پاش سەر دەرهێنانی لە هێلکە، یەکەم کاری فڕێدانی هێلەکی خانە خوێکە، یان فڕێدانی جووجەڵەی خانەخوێکە، هەتا خۆی بەتەواوی هەموو خواردنەکانی کە دایکانە و باوکانەی خانەخوێ دەهێنێتەوە، بۆ ئەم جووجەڵە خۆپەرستە بێت، سروشتی ئەم باڵدەوایە و وا گۆشکراوە یان لەگەڵبوونیدا، خۆپەرست و هەلپەرستە
ڕیسواکانی وەک دوکتۆر " ڕێبین سەلام" ەکان بەرهەمی ٣١ ئابە
 بەداخەوە ژیان وایە، هەتا چارلی چاپلنێک خەندەبارانمان دەکات، هەزاران هیتلەر پەیدا دەبن و گوولەبارانمان دەکەن، بەڵام ڕەشبین مەبن، ئەوەتا هەر ئێستا " ناتۆ"ی دڕنندە بەرەو هەڵوەشان هەناگاو دەنێت و لە جێگایدا سوپاسی ئەروپای یەکگرتوو دێتە پێشەوە، چوونکە ئەوروپیەکان دەمێکە تێگەیشتوون کەسەاراپا جەنگەکان دوای جەنگی جیهانی دووەم هەرهەمووی لەپێناو ڕاگرتنی باری ئابووری خودی ئەمەریکا بووە، ئەمەوێت کە بڵێم ئەوانەی کەلەم دواییەدا بوونە ملێۆنێر سەراپایان ئەوانەن کە "جۆن پیرکەنس" واتەنی ووڵاتانماندەدۆشی و دەڕووتاندەوە بە پاڵپشتی کەسە خۆپەرست و دڕنندەکان، گەلانیشمان برسی دەکرد تا ئاستی مەرگ، لە کارەشدا بەسەدان هەزار کەسمان کوشتووە، ڕێک وەک ی ن کاکان ئەگەر سەرنج بدەی، سەراپای شۆڕشگێرە ڕاستەقینەکانی وەک شەهید ئارام،مامە ڕیشە، خالید گەرمیانی، شەهید سیروان......هتد شەهیدکردنیان بەلای کەمەوە گووماناویە و بەئاشکرا جێپێی پیلانگێری دیارە، بەهەمان شێوە ملێۆنێرەکانی کوردستان و مەلاکانیش، سەراپایان ئەو کەسانەن کەوەک جوجەڵەی کوکو جگە لەخۆیان بیریان نەبەلای نیشتیمانە نەخەڵکەکەشی، سەراپایان دز و چەتەو قۆڵبڕن، مانای چی جوولەکەیەکە لەکەنداوە خۆی بگەیەنێتە خۆرهاڵاتی ناوەراست و فارقی مەلا مستەفاکان بێئاگابن، نەتوانن کە تەنها کوردیش ڕزگار بکەن؟!
خۆ جووت خێڵ سەراپایان ملێۆنێرن، هەرە مناداڵە بچوکۆلە شیرەخۆرەکانیشیان ملێۆنێرە و بەڵگە نەویستە، ئەگەر لە جوجەڵەی کوکو جانەوەرتر نین بۆ بیریان لەوە نەکردەوە، کە جوولەکەیەک لەکەنداوە هاتووە کوردەکان دەکڕێتەوە ئازادیان دەکات؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە