کردنەوەی نهێنیەکانی ژیان

Sunday, 06/02/2022, 11:10

6768 بینراوە


وەک هەموو یەکێک لە ئێمە دەیزانێت جینەکانی(DNA) مرۆڤ بناغەی ژیانی مرۆڤەکانە و زۆرینەی نهێنیەکانی ژیانی مرۆڤ لەو جینانەدا شاردراونەتەوە.
لە زمانی کۆمپیوتەردا بە دوو ژمارە تەواوی کارەکانی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدرێت.. ژمارەکان بریتین لە سفر و یەک وەک ئەم جەدۆلەی لای خوارەوە.
باینەری زمانی کۆمپیوتەر
لە ناو جینەکانی مرۆڤدا بە هەمان شێوە کۆدی پڕۆگرام کردن هەیە کە نیشانی دەدات تۆ چۆن بیت، نمونە ڕەنگی قژت ، ڕەنگی چاوت، باڵات، ڕەنگت، تەمەنت.هتد.. ئەم کۆدانە بە چوار بیت نوسراون (ATCG)..واتە ئەگەر بە کۆمپیوتەر بتوانیت بە دوو ژمارە ئەو هەموو کارە بکەیت بیری لێ بکەرەوە بە چوار پیت دەتوانیت چی بکەیت؟
جین DNA
لە جینی مرۆڤدا نزیکەی ٣ ملیار کۆد هەیە، هەر کۆدێک بەرپرسە لە بەشێکی جەستە یان کارێک کە جەستە ئەنجامی دەدات. پێشان مرۆڤ تەنها چەند کۆدێکییان کردبۆوەو دەیانگوت ٩٥٪ کۆدەکان هیج نین..بەڵام ئێستا کۆدەکان کراونەتەوە وەک کێبێک و دەتونایت بیخوێنیتەوە و دەستکاریشی بکەیت.
زانای مەزن گریگ برادن ، توانی لە کتێبی Sepher Yetzira  کۆمەڵیک زانیاری بدۆزێتەوە و  لە ڕێگای ئەو زانیاریانەوە توانی کۆدی جینەکان بکاتەوە.. لەم کتێبەدا کە باس لە ٢٢ پیت دەکات بە زمانی عبری نوسراوە ، ئەم ٢٢ پیتە بوە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ بتوانێت دوای ٣٠٠٠ ساڵ لە نوسینی ئەو کتێبە کۆدی جینەکانی پێ بکاتەوە.

لەم یەکێک لە کۆدەکاندا نوسراوە( خودا لە لەناو ناخماندایە).

The book of Creation
لە ڕاستیدا ئەم پێشینەیەم نوسی تا باسی بابەتێکی گرنگ تر بکەم ئەویش ئەوەیە ئایا کاتێک مرۆڤ کۆدی جینەکانی خۆی هاک دەکات چاوەڕوانی چی لێ دەکرێت؟
ئەم هاک کردنە ڕاستە لە لایەکەوە پێشکەوتنێکی زۆر گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی بەڵام لە هەمان کاتیشدا بۆی هەیە ببێتە ترسناکترین چەک و  دژی مرۆڤەکان خۆیان بەکاری بهێنن.
ئەم زانیاریانە کە کۆدی جینەکان کراونەتەوە کەمتر لە دە ساڵە، لەم ماوەیەدا مرۆڤ چی کردوە، چەند جارێک ڤایرۆسیان دروست کرد یان با بڵێن گۆڕانکاریان لە جینەکانیدا کرد بۆ ئەوەی لەسەر مرۆڤ تاقی بکەنەوە و تاقیکردنەوەکان سەرکەوو بوو.
لە بەرامبەردا دەیانتوانی تەنها خەریکی دۆزینەوەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بن و چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە دەوڵەمەندەکان و سیاسیەکان کاریان بەوە دەڕوات کە خەڵک نەفام بێت یان نەخۆش بێت بە هەردو شیوەکە ئەوان وەک بەکتریا لەسەر خانەخوێ دەژین.
لە کتێبی Code Breaker نوسەر Walter Isaacso باس لە گرنگی دۆزینەوەی کۆدەکان دەکات، لە هەمان کاتیشدا باس لەوە دەکات ئەگەر بکەوێتە دەستی خەڵکانێکی تینوی دەسەڵات یان تینوی پارە بۆی هەیە تەواوی مرۆڤایەتی لەناو ببات.
كتێبی کردنەوەی کۆدی جینەکان
بۆ یەکەمین جار کە ویستیان کۆدی جەستەی تەواوی مرۆڤەکان لەسەر زەوی هاک بکەن ، بەڵام ڕێگایەکیان نەبو کە بتوانن بە کۆمەڵ خەڵک هاک بکەن، بۆ ئەم مەبەستە دەبو نەخۆشیەکی کوشندەو گوێزەرەوە دروست بکەن تا وەکو لەم ڕێگایەوە بتوانن جەستەی مرۆڤەکان هاک بکەن لە یەک کاتددا.
هاتنی ڤایسرۆسی كۆرۆنا یان دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ بە ناوی کۆڤید چەند مەبەستێکی لە پشت بوو.
یەکەم تاقی کردنەوەی هاک کردنی جینی مرۆڤ لە ڕێگای MRNA وە،
دووەم کەم کردنەوەی مرۆڤەکان
سێ یەم تاقی کردنەوە گۆڕینی جینەکان.
چوارەم کۆنترۆڵ کردنی تەوای مرۆڤایەتی.
پێنجەم بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگا.
شەشەم کۆتایی هێنان بە ژیانی سەرزەوی بو شیوەیەی کە ئێمە وەک مرۆڤ پێی ئاشان بوین.
حەوتەم  جێگرتنەوەی خودا.
ئەگەر کەسێک بتوانێت کۆدەکانی جینی مۆرڤ هاک بکات ئەوا وەک ئەوە وایە مرۆڤ ببێتە کۆمپیوتەرێکی ئۆرگانیکی ئەوێش وەک پڕۆگرامەر کار لەسەرئەو کۆمپیوتەرە بکات، واتە ئیتر شتێک بونی نامێنێت بە ناوی مرۆڤەوە بەڵکو هەمو دەبینە کۆیلەی کۆمەڵێک کەس، بەڵێ هەمان ئەو کۆمەڵەی ئێستا بە ناوی ڤاسکین و کۆڤیدەوە زۆر لە خەڵک دەکەن دەرزی MNRA لە خۆیان بدەن بێ ئەوەی تۆ بزانیت ئەوان چی کۆدێکی جینەکانی تۆ دەگۆڕن؟ بێ ئەوەی پرست پێ بکەن ئایا تۆ دەتەوێت دەستکاری کۆدەکانی جەستەت بکرێت؟
ئەم بابەتەم بە کورتی نوسی تا خەڵک بە ئاگا بێت کۆدی DNA یان جین دۆزراوەتەوە لەمەودا خەڵک دەبێت بزانێت چی دەخوات چی دەرمانێک بەکار دەهێنێت چی دەزیەک لە خۆی دەدات؟؟
مرۆڤەکان زۆر خەتەرناک ترن لە ڤایرۆسەکان و  بگرە لە دڕندەترین ئاژەڵەکانیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە