کورسی سەرۆک کۆمار لەنێوان دوو بێ حورمەتدا

Tuesday, 08/02/2022, 23:19

3304 بینراوە


پێش هەڵبژاردنەکان هەردوو حیزبی دەسەڵات وەها ڕێکەوتبون کەموو نەدەچوو بە بەینیاندا و هەمیشە ووشەی یەکڕیزی و کوردایەتیان پێدەفرۆشتین و دەیان وت واتان بۆ دەکەین و نایەڵین  مافەکانتان بخوری ئەم قسە دووبارانەی هەموو هەڵبژاردنێک دەیانکرد هەروەها هەردوو حیزب وا ڕێکەوتبوون کە هیچ کێشەیان نیە لە دابەشکردنی پۆستەکاندا تا ئەوکاتەی دەنگەکان جیا کرانەوە پارتیش وەک پیشەی کۆنی یەکسەر پشتی لایەنە کوردییەکانی بەرداو کەوتە دروستکردنی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە دژی کوردبوون و بەڵام لەبەر پۆست و پارە چویەوە ناو باوەشی ئەو عێڕاقەی کە لەکاتی ڕیفڕاندۆمەکە دەیوت ئیمە دەمانەوێ جیاببینەوە ، لەولاشەوە یەکێتیش چویەوە بۆلای ماڵە گەورەکەی خۆی کە هەمیشە دۆست وپشتیوانی بون جا بە خۆچەمانەوەو دەست ماچکردنبێت یان بە فرۆشتنی خاک بێت گرنگ ئەوەیە بگاتە مەرامەکەی خۆی 
ئیستاش کە شەڕی سەۆک کۆمارە دوو کاندیدیان هێناون یەکیان کە پێشوتر خۆی فرۆشت بۆ پۆست و پارە ئەوتریش کە لەسەر دزی و گەندەڵی دەرکراوە کەوتونەتە کێبڕکێوە کە کامیان بکرێن بە سەرۆک کۆمار یەکێک نەڵێ دەوڵەتمان بۆ دروست دەکات کە ئەنەما ئەو پلەیە زۆر گرنگە بەڕاستی ئەو پۆستە نەگرنگەو نە دەسەڵاتی هیچ تیدایە ئەوەی گرنگە ئەوەیە موچەیەکی قەبەی هەیەو هیچی تر بەڵام شەڕی ئەم دوو حیزبە تازە نیە بۆ پلەو پۆستەکان ئەمانە هەرچیان بەنی ئەبێت بیکەن بە دوو بەشەوە وە ئەبێ لایەنێکیان دژی ئەوی تر بوەستێتەوە ئەوەش بۆ پیشاندانی هێز و بازوی حیزبەکەیەتی و بەکەم سەیرکردنی حیزبەکانی ترە 
پارتی دەیەوێت چۆن لە کورستان هەموو پۆست و جومگەکانی کۆنتڕۆڵ کردووە بەئارەزووی خۆی حوکم دەکات و هەموو حیزب و لایەنەکانی کڕیون دەیەوێت لە بەغداش هەمان سیناریۆ بکات ببیتە کوێخاو دەمڕاستی هەموان وەک بڵێی لەم هەرێمە حکومڕانیەکی جوانیان کردبێت لەسایەی ئەم دوو دەسەڵاتەوە بەئاشکرا لەسەر پلەو پۆست دوو ئیداریان دروستکردووە  ژیانی خەڵکیان تێکداوە کە خەڵکیان لەهەموو خزمەتگوزارییە  سەرەتاییەکان بێبەش کردووە لەولاشەوە ئەو هەموو باج و سەرانانەی لە خەڵکی دەسەنن  کەدەمیش دەکەنەوە باسی کوردایەتی و ژیانی خەڵکی دەکەن  خۆیان بەراورد دەکەن بە ووڵاتە پێشکەوتووەکان دەڵێن هاتوون ئەزمونمان لێوەربگرن ڕاستدەکەن ئەزموونی  گەندەڵی دەڵێن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە