ڕووداوی منداڵەکەی مەغریب بۆچی بە جیهانی کرا؟
Wednesday, 09/02/2022, 22:22
6021 بینراوە
بێگومان، لەم سەردەمەدا کۆنتڕۆڵی ئابووریی، کۆمەڵگەکان و تەنانەت ئەخلاق و داب و نەریتی مرۆڤەکان لە لایەن کۆمەڵێک بازرگانەوەیە و هەر ئەوانن پلانی بۆ دادەنێن و بەپێی توانایی خۆیان هەموو پێوەندییەک دەگۆڕن، یان تازەگەریی تێدا دەکەن و یانیش بە گشتی لەناوی دەبەن.
زۆر کەس دەڵێن وانیە و ئێوە باوەڕتان بە تیئۆری پلان و پیلان هەیە و شتی وا بوونی نیە، و هەرگیز ماسۆنیەت ناتوانێت ئاوا بەم شێوەیە گەورە بکرێتەوە یان خود هەموو شتێکی ئەم دونیایە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵ و ڕکێفی خۆیەوە!
یان زۆر برا و خوشکی ئیماندارمان پێمان دەڵێن، تەنیا خوداوەند موقتەدیر و خاوەنی دونیا و ئاسمانەکانە و پیلان و فیتنەی شەیاتین و تاغووتان هەڵدەوەشێنێتەوە و ستەمکاران لە دونیا دەسەڵاتیان کەم و کورتە.!
دەی ئێمەش ڕێک باوەڕمان بەوە هەیە کە تەنیا الله عزوجل خاوەنی زەویی و ئاسمانەکانە، بەڵام خۆ ناکرێت خۆمان لە کۆمەڵێک ڕووداوی سەیر و سەمەری دەورووبەر و ناوچەکە و جیهان، شەڕە جیهانی و مەزهەبیەکان، مارکسیەت و فرۆید و مائۆ و ئەفلەقیەت و داعش و کڕۆنا و ...هتد، بە دەست ئانقەست یان لە ڕووی نەزانیەوە بدزینەوە و بڵێین هیچ شتێکی لەم چەشنە بوونی نیە بەناوی ماسۆنیەت و دەجالیەت.
چۆن دەجالیەت و ماسۆنیەت بناسین؟!
یەکێک لەو خاڵانەی خۆم زۆر گرینگی پێ دەدەم، ئەوەیە کە ماسۆنیەتی جیهانی، کەسەکان و ڕووداوەکان درووست دەکات و لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە گەورەتریان دەکات و سوودی خۆی لێ وەردەگرێت. بۆیە هەرکات شتێک یان کەسێک، یان سیاسەت و نەخۆشیەک و ...هتد، زیاتر لە سنووری خۆی گەورەتر دەکرێتەوە یان تیشکی دەخرێتە سەر و خەڵکی پێ سەرقاڵ دەکرێت، ڕێک خوێندنەوەی ئێمەمانانیش دەست پێدەکات.
بۆ نموونە، ڕووداوی ئەو کەشتیەی لە کەناڵی سووئێز و دەریای سوور، ماوەیەک گیری خواردبوو و زیانی زۆری گەیاندە ئابووریی جیهان، یان ئەو دایکەی لە شاری بەغدا دوو منداڵی خۆی خستە ناو ئاوی ڕووباری دیجلە لەبەر چاوی کامێراکان، یان ئەو شەمەندەفڕەی لە وڵاتی هولەند لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و لەو شوێنەی دەبوو بوەستێت وەستا!
هەڵبەت دەیان نموونەی دیکەش هەن کە لێرەدا ناکرێت باسیان بکەم.
بۆیەش لە ڕۆژی یەکەمەوە، کە ڕووداوی منداڵەکەی مەغریبم بینی، ئیتر هەستم کرد کە زیاتر لە سنووری ڕووداو، هەوڵدەدرێت گەورە بکرێتەوە و جۆرێک عاتیفەی مرۆڤایەتی پێوە سەرقاڵ بکەن و جۆرێک شڵەژان درووست بکەن.
هەموان دەبینین، کە ڕۆژانە بە سەدان منداڵ له یەمەن و سووریە وڵاتانی دیکەی عەڕەبی و ئەفریقی لەمەڕ برسیەتی و یان شەڕ و ئاژاوەی سیاسی و مەزهەبیی دەمرن، بەڵام هەرگیز زوومی کامێرای کەناڵە جیهانیەکان، لەچەشنی ڕووداوی ڕەیان مەغریبی، ناکەوێتە سەر ئەم جۆرە مردن وقڕبوونانەی مرۆڤایەتی.!
زۆرم بەڵگە و فیلم و داکیۆمێنتاری ماسۆنیەت و سیستەمی بازرگانی جیهانی و ئەو بنەماڵانەی کۆنتڕۆڵی دونیا دەکەن بینیوە. زۆرجاران ئەوندە لەشتەکان ورد دەبمەوە، کە ئیتر خۆم دەڵێم، دۆستانم ڕاست دەفەرموون و ڕووداوەکان، تەنیا وەک ڕواڵەتی خۆیان ببینە و واز لە بیرکردنەوەی زیاتر بهێنە.!
بەڵام سەرەڕای ئەم حاڵەتەش، ناتوانم وازبێنم لە خوێندەوەی تایبەت و بەپێی ئەو زانیاریانەی وەرمگرتوون، دەست دەکەم بەگەڕان و بەدواداچوون و خوێندنەوەی خۆمیان بۆ دەکەم.
لە فیلمی کارتۆنی سیمسۆن " The Simpson " و هەروەها لە بەشی دووهەمی فیلمی ئەنیمەیشێنی" I, Pet Goat " لێکچوونی زۆر هەیە دەگەڵ ڕووداوی مردنی منداڵەکەی مەغریب.!
خۆشبەختانە کەم نین کەسانێک وەک من بیر لە ڕووداوەکان دەکەنەوە و هەڵسەنگاندی تایبەت بۆ ڕووداوەکان دەکەن.
بۆیە زیاتر نانووسم و هەر دوو ڤیدیۆکە وەک خۆی دادەنێم و خۆتان قەزاوەت بکەن....!
لینکی فیلمەکان:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست