سەد ساڵەی پەیمانی سیڤەر (بەشی ٢ـ٢)

Saturday, 12/02/2022, 9:06

3535 بینراوە


کۆتایی ھەرس نەکراوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی

نووسینی: Gerd Brendel لەئەڵمانییەوە هەڵۆ بەرزنجەیی 

بەندی سێیەم: ئەنقەرە دەبێتەوە بە ئایینی...

ئیلینۆر مۆراک جەخت دەکاتەوە 100 ساڵ دوای سێڤەر و 100 ساڵ دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نەتەوایەتی لە شاری ئەنقەرەی ئانادۆڵی ، دەوڵەتی تورکی تا بێت زیاتر دەبێتە ئاینی و ئیمپراتۆرێتی عوسمانی # بە دەوڵەتە- ئیسلامییەکەیەوە لە ئەنتی- مۆدێلەوە بەرەو بە سەرمەشق بوون. " بەهەرحاڵ لە ساڵانی 40 و 50  کانەوە ئەم بزاڤە ھەیە کە پێی دەوترێ، (سیاسەتی ئیسلام- تورکی) بەواتای ھەوڵدان بۆ پێکەوە گرێدانی ئیسلام و ناسیۆنالیزمی تورکی". 
کتومت وەک سێنتێزی ئیسلامی- عوسمانی. کە لە ساڵانی 50 ەوە لە مزگەوتەکانەوە دووبارە بانگ بدرێ بە زمانی عەرەبی، زیاترین بەڵگەی "بیستراوی" ئەم بەرەو پێش چوونەیە. لە بڵندگۆی مزگەوتی شەھیدلیک لە بەرلین، بەدەگمەن بە کوالیتێتێکی باشی دەنگ دەداتەوە. ئەم مزگەوتە پێش چەند ساڵێک دامودەزگا ئاینییەکان بڕیای دامەزراندنی دراوە، بە دروستی بە ستایلی عوسمانی دروست کراوە، ھەروەک ئەو بینایەی بەڕێوەبەرایەتی تەنیشتی. لێرە وێنەی ئەتاتورک هەڵنەواستراوە بەسەر مێزی بەڕێوەبەرانەوە،، بەڵکو ئاڵای عوسمانی..
ناوەکەی شەھیتلیک/ شەھیدSehitlik مزگەوتەکە لە کەسوکاری سوپای عوسمانییەوە وەرگرتووە، ئەوانەی گۆڕەکانیان لێرەیە، لەنێویان دا دوو سیاسی تورکی لاو/ جۆنتورک، کە بەکردەوە بەشداری کوشتاری ئەرمەنیان کردووە، لێرە لە بەرلین لەلایەن تیرۆریستانی ئەرمەنەوە کوژراون.
ئەوەی لەساڵانی 50 کاندا لەسەردەمی سەرەک وەزیران مێندەرس دا، بەبانگ دەستی پێکرد، لە ساڵانی ھەشتاکانەوە بەردەوام بەھای زیاتر وەردەگرێ. لەسەردەمی سەرۆک جەنەڕاڵ ئێڤرن دا وانەی ئاینی ئیسلام سەرلەنوێ بەفەرمی کرایەوە. ئەتاتورک دەیویست ئیسلام لەمەیداندا دوور بخاتەوە. ئێستا ئیسلامی سیاسی دەچنە پەرلەمانەوە.
ساڵی 1996 نەجمەدین ئەربەکان لەلایەن پارتی رەفاھەوە بەسەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا..پارتە ئیسلامییەکەی قەدەغە کرا. وەک میراتگرەوەیەک ساڵی2001 پارتی « داد و گەشەپێدان» کورتکراوە ئاکەپە دامەزرێندرا. سەرۆکەکەی ناوی (رەجەب تەیب ئەردۆغان)ە.سەرۆکەکەی ئێستا ھەمیشە و بە خۆشییەوە داکۆکی دەکات لە شکۆ و سەروەری مێژووی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی.

وێنەی دیرۆکی ئەردۆغان

"خەڵک هەیە دەیەوێ ئێمە خۆمان لە ڕابوردوومان بە دوور بگرین و ئێمە لە ڕەگمانەوە بپچڕن!".ئەمە گوتاری سەرۆکە بەبۆنەی ئاهەنگی 100 ساڵەی مردنی سوڵتان عەبدولحەمدی دووەمەوە،لە کۆشکی یەڵدیز ئەستەنبوڵ پێش دوو ساڵ لە ئەستەنبوڵ. 
" ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ڕایانگەیاند، کە مرۆ تەنیا کاتێ دەتوانێ ئەمەکداری بۆ کۆمار نیشان بدات، کە ڕەگوڕیشەی خۆی/ باوباپیرانی! خۆی بکاتە دوژمن". .
بەڵێ ئەردۆغان دەڵێ: " ئێمە دەبێت دووبارە لەگەڵ مێژووەکەمان دا خۆ بگونجێنین!". بەتایبەتی بەشی مێژووی عوسمانی ، کە دەگونجێ لەگەڵ وێنەی ئەردۆغانی دەوڵەتی ئیسلامی . " ئێمە نابێت مێژوومان بە پێی پێویستی ھەڵبژێرین، ئەوە دەبێتە ناپاکی" . سەرۆک بانگاشەی وا دەکات، بێگومان ئەوەی ڕێگری لەو ناکات، ئەوەیە بەدروستی و تەواوی خۆی ھەڵی بژێرێ.
(سوڵتان عەبدولحەمیدی دوو، نموونە و ئایدیا و سەرمەشقێکی بەھێز و گەورەی ئەردۆغانی سەرۆکی ئێستایە،ئەمە لەتەک وێنەی سوڵتان عەبدولحەمیددا نووسراوە . و.). لە وێنەکەی خۆی  ئیمپراتۆری عوسمانیدا ھەوڵی مۆدێرینیزمەی سەدەی 19 دیار نییە ،کتومت وەک دەستووری یەکەمی عوسمانی ساڵی 1876. نموونەکەی عەبدولحەمیدی دووەم پاش کەمێک قانوونی بنەڕەتی لەکار خست و پەرلەمانی ھەڵوەشاندەوە، 30 ساڵ بە شێوەی ئۆتۆکراتی حوکمی کرد، ھەتا لەلایەن " تورکی لاو" ەوە لابرا. سەرباری ھەموو ئەمانە ھێشتا بۆ ئەردۆغان عەبدولحەمید لەنێو 36 دەسەڵاتدارەکەی عوسمانیدا گەورەترینیانە.
یەکێ لە مێژوونووسە دیارەکانی تورکیا ئیلبێر ئۆرتایلی ئەویش بیروڕای وایە" لە یەکێ لە سەمینارەکانم لە زانکۆ، عەبدولحەمیدمان بەھۆی حکومەتە باشەکەیەوە بە قەیسەرێکی ڕۆمانی بەراورد کرد". ڕوونکردنەوەیەک کە شایانی ئاماژە پێدانە ئەوەیە ئیلینۆر مۆراکی ھاوڕێی ئۆرتالیلی دەڵێ" ئەو ھەمیشە وەک فیگورێکی جێی مشرومڕ بووە، لەبەرئەوەی ئەو لە لایەک توانی ، لەو ماوەی 30  ساڵەی حوکمەکەیدا بستێک لە خاک نەدۆڕێنێ و ئەمەشی بە مشتی پۆڵاینەوە کرد.  ئەمە قسەی مۆراکە. 
" لەسەردەمی حکومەتی ئەودا زیادبوونی سیستەمی سیخوڕی و پۆلیسی نھێنی . ئۆپۆزیسیۆنەکان دەخرانە زیندانەوە یان بۆ تاەاوگە دوور دەخرانەوە، ھەروەھا چەندین کوشتارگەل لە ساڵانی 80 و 90 کان دا بەرانبەر بەئەرمەن- زۆربەی کات وەک سوڵتانی سوور دەست نیشان دەکرێ، بەمانای دەستی بەخوێن زۆر سوورە ".

مێژوو وەک چیرۆکی - پروپاگەندە لە تیڤی دا.

بۆچی ئەرۆغان عەبدولحەمیدی کردۆتە نموونەی باڵای خۆی ؟ ئەو خۆی وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە" سوپاس بۆ خوا ، کە نەتەوەکەمان مێژووییەکی وای تۆمار کردووە" سەرۆک سوپاسی خۆی بۆ بەرنامەی تیڤی دەوڵەتی ڕادەگەیەنێ و دەڵی" سوپاس بۆ ئەم زنجیرە ، زنجیرەی Payitath Abdülhamid "  کە بۆ ماوەی 3 ساڵە، لە TRT پێشکەش دەکرێ ، لە تیڤی دەوڵەت.
لە ئەڵقەی یەکەمەوە ڕوون و ئاشکرایە، لێرەدا چ مێژوویەک دەگێڕدرێتەوە و نیشان دەدرێ. جەماوەر لە کۆشکی یاڵماز، پاسەوان بە دەرکەوتنی دەسەڵاتدار ھاوار دەکات:  سوڵتان عەبدولحەمید ھەمیشە سەر دەکەوێ ، لەم سەرەڕێگایەدا خوا دەست بە باڵییەوە بگرێ.
گۆڕینی گرتەکان/ لقطة ی فیلمەکە لە ئیستەمبوڵەوە بۆ ڤییەنا، کۆشکی تیۆدۆر ھێرتل.  ئەو باوکی خۆی لە ژێرزەمیندا زیندانی کردووە و قسەی هەلەقومەلەق دەکات دەربارەی دەوڵەتی جولەکە لە فوراتەوە تا نیل و  لەوێشەوە ڕفاندنی ھێڵی ئاسنین، کە  سوڵتانی ئایندار پلانی هەیە بۆ بەجێگەیاندنی فەرزی حەجی مەککە.
مێژوو وەک حیکایەتی ـ پڕوپاگەندەکردن، بەر لەھەرشتێ خزمەتی ئامانجێ بکات: عەبدولحەمید وەک فیگورێکی ئەرێنی بنەخشێنێ." ئاخر لەبەرئەوەی ئەو دەسەڵاتدارێکی بەھێز بوو، چونکە ئەو ئیمپڕاتۆرێتییەکەی ڕاگرت ، ئێلینۆر مۆراک وا دەگێڕیتەوە: "  دواجار ئەم کارەی بە شێوەی باسنەکراو و ناشیانە کرد دژ بە جولکە و دژ بە ئەرمەن.
دوژمنان ھەر بەتەنیا خۆیان لەدەرەوە مەڵاس نەداوە، بەڵکوو ھەروەھا لەناو خودی کۆشکیشدا هەن . لەسەر مێزی نانخواردنی بەیانیان، سوڵتان بۆ کوڕەکەی باس کرد، بۆ ئەو جارێکی تر دەرچوونی رۆژنامەیەکی دیکەی قەدەغە کردووە : مەسەلەکە بۆ ئەو ئەوە نییە ڕەخنە لە کەسەکانی گیراوە، بەڵکوو لاوازکردن و خراپکردن و لەناوبردنی، یاسا و ڕێسای دەوڵەت و خەلیفە. لێرەدا دەسەڵاتداری عوسمانی قسە دەکات و دەڵێ: سەرۆکی کۆمار " شکۆداری گەورە". 
سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی جمھوریەت " جان دوندار" دەڵێ: "گێڕانەوەی کۆمەڵگە بۆ سەردەمی عوسمانی بەدڵی ئەردۆغانە" دوندار بۆ چوار ساڵ دەچێ لە بەرلین دەژی. لە تورکیا سزادراوە بە چەندین ساڵ زیندانی بە بیانووی " سوکایەتی کردن بەسەرۆک کۆمار" . لەڕاستیدا دوندار  لەمەڕ گەندەڵی کوڕی ئەردۆغانەوە هەواڵی بڵاو کردەوە و ھاوکات باسی ڕەوانەکردنی چەک و تەقەمەنی دەزگای ھەواڵگیری تورکیا بۆ چەکدارانی داعش لە سووریا کرد.
گوتاری باوکانەی تیڤی - سوڵتان تاکە ھاوتەریبی نییە بۆ تورکیای ئیمڕۆ. مێژوونوس یەکتان تورکیالماز ھیچ ئەڵقەیەکی لە کیس خۆی نادات" لەبری ئەوەی ڕۆژنامە بخوێنیتەوە، پیاو دەتوانێ بە باشی ئەڵقەکانی "پایتەخت عەبدولحەمید"  تەماشا بکات. کە سەبارەت بە سیاسەتی ھەنووکەییە. ئەم زنجیرەیە ناتوانێ لە عەبدولحەمید کەمتر و لە ئەردۆغان زیاتر بێت.
ساڵی 1905 ئەرمەنییەک لە تۆڵەی کوشتاری ئەرمەنییەکان پەلاماری سوڵتانی دا  سەرکەوتوو نەبوو. لە زنجیرە تیڤییەکەدا پاسەوانی کۆشک چەکەکانیان ئاڕاستە بەرپرسەکانی خۆیان دەکەن، لەبری ئەوەی ئاڕاستەی ئەرمەنی پاتریاکی بکەن. "پێویستە پیاو دواجار ئەم گرتەیە بچوێنین بە کودەتاکەی 2016 کاتێ سوپا دژی سوڵتان، باشتر بڵێین ڕووەو ئەردۆغان ئاڕاستەکرا".
لەسەرەتای دەستپێکی ئەم ساڵ دا، دەسەڵاتی عەبدولحەمید رووبەڕووی هەڕەشەیەکی نوێی تەواو بووەوە: لە زنجیرەی 115دا خانمێ بلافاتسکی فەرمانی نادیاری  داـ  کەسایەتی زنجیرە تیڤیەکە بەشداری ناکات جگە لە دیمەنی نامۆی لەگەڵ پسپۆڕێکی ناوەکی مێژوو دا "ئێستا کاتێتی ڤایرۆسەکە بەڕەڵا بکەین".

زنجیرەی تیڤی زیاتر لەگەڵ پاڵەوانانی عوسمانی دا

"Payitaht Abdülhamid"تاکە زنجیرەیەک نییە دەربارەی پاڵەوانانی عوسمانی.لە ساڵانی 2010 ملیۆنان تەماشاوان  لە  45وڵات تەماشای سەرکەوتنی سولەیمانی شکۆدار لە زنجیرەی تیڤی سەد ساڵی شکۆدار موحتەشەم یوزییل "Muhtesem Yüzyil". دا کردووە. واتە سەدەی شکۆمەندی. موسڵمانە سوننەتییەکان توڕەبوون لەسەر سەدری باڵا لە حەرەم و  کاتێ پاشا شەرابی خواردەوە لە زنجیرەی  ـ سوڵتانە،کە هەنووکە نموونەیەکی ژیانی بێوێنە بەڕێوە دەبات. ئەمە ڕەواجی هەیە بۆ دوا ئۆتۆکراتەکان لەسەر عەرشی  عوسمانی،هەروەک بۆ هەموو یەکەمەکان و ئەوانەی لە بەرایین دا. 
لە بازاڕی جیهانیدا تا دەگاتە ئەندۆنیسیا، شتێکی تر سەرکەتووتر بێ لە Psyithad زنجیرەی "Dirlis Ertugrul"واتە هەڵسانەوەی ئێرتوگرول،دەربارەی باوباپیرانی نەمری عوسمانی لە سەدەی سێزدەدا. ناوی عوسمانی کوڕی بووە نازناوی دەسەڵاتدارە یەک بەدوای یەکەکان دا. دیرلیس ئێرتوگرول جۆرێکە لە "muslim Game of Thrones" کە لە جیهان دا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. " موسڵمانێکی لەچک بەسەر لە کلیپێکی ڕێکلام کرندا بۆ زنجیرەکە بە شادی خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێ: ئیدی چەند خۆشە پاڵەوانانی موسڵمان بە ئەرێنی ببینی".
ئێمە دادپەروەری هەتا دوا گۆشە و کونجی جیهان دەبەین. فیلمی عوسمانی ڕەسەن ئەمەی ڕاگەیاند،بێ ئەوەی نە خاچپەرستە خراپەکان و نە بێزەنتینییەکان ،نە دژبەرانی تەفرەدەرلە دۆخی خۆیاندا بتوانن ئەو ڕابگرن.مێژووی عوسمانی وەک گورزی هەناردە کردن و مانۆڕی سەرلێ تێکدان" شاناکردن بە ڕابوردووەوە، لە پێناوی قەرەبووکردنەوە شکستی ئیمڕۆ"  بە شێوەیە ڕۆژنامەنووس جان دویندار باسی خۆشحاڵی سەستەبژێژی حکومەتی تورکی دەکات بۆ سوڵتانە.  تاکە شتێکی گەورەی " دەوڵەتی عالی/ باڵا" هەروەها پاساو دێنێتەوە وەک دویندار دەڵێ، بۆ سیاسەتی دەرەکی سەرکێشانەی ئەنقەرە. " حکومەت دەیەوێ لەو وڵاتانەی جاران لەژێر کۆنتڕۆڵی عوسمانیدا بوون، باڵادەستی بەدەست بهێنێ و هەژموون پەیدا بکات، بەتایبەت کاتێ نەتوانن بچن داگیریان بکەن،ئەوە بەلانی کەمەوە بەناڕاستەوخۆ بیکەن".
مێژوونووس یاکتان تورکیاڵماز جەختی لەسەر دەکاتەوە" تورکیا بە پشت بەستن بە میراتی عوسمانی : داواکاری ناوچەیی/ هەرێمی زەوی بەرز دەکاتەوە بەرانبەر ئەرمینیا،عێراق، سووریا، یۆنان،قوبرس".

حاجی سۆفیا وەک ئامڕازێکی بەسوود   

سەرباری ئەوەی شیمانە دەکرێ ئامانجە سیاسییەکانی ئەردۆغان لە دەرەوە سەرکەوتنی کەمتر بەدەست ھێناوە، لە زنجیرە مێژووییەکەی کە زۆر حەزی لێیەتی.
لەناوەوە ئاکەپە توانی پێش ماوەیەک سەرکەوتنێکی سیاسی بەنرخ تۆمار بکات، دویندار دەڵێ: " گوریس کێشی لە نێوان ڕابووردووی عوسمانی- سیاسی و کۆماری سێکۆلاری ئیمڕۆدا".
" کارێکی لێزانانەبوو، حاجیا سۆفی لە سەردەمی قەیرانی ئابووریدا خرایە بەرنامەوە. بۆ ئیمپراتۆری عوسمانی و دژ بە جیھانی کریستیان بارودۆخێ بخوڵقێنی".ھەروەھا دژی باوکی کۆماریش. ١٩٣٤ ئەتاتورک حاجی سۆفیای کردە مۆزەخانە. داگیرکەری کۆنستانتیپۆلس، محەمەد فاتیح ساڵی 1453 ئەم کلێسایەی کردە مزگەوت بەو شێوەیەی وەک ھەینی رابردوو سەرۆک ئەردۆغان کردی. 
جان دویندار دەڵێ: " ئەوە لێزانین بوو، حاجت سۆفیا لەم کاتی قەیرانی ئابوورییەدا بخەیتە خشتەی کاروباری رۆژانەوە".مەبەستی دویندار سەبارەت بە گەمەی ئەردۆغانە. 
لەبەردەم ئەو ھەموو سیمبۆلە سیاسیانەدا تەنانەت سۆسیال دیموکراتی CHP ئۆپۆزیسیۆنیش کە دڵیان بۆ میراتی کەمالیزم لێ دەدات، بێدەنگ بوو."
دویندار دەڵێ: "تەنانەت سۆسیال دیموکراتەکان بێدەنگ مان، لەبەرئەوەی هەستی موسڵمانەکان لە نزیکەوە نەخەنە ژێرپێ".کاندیداتی CHP ی ڕکەبەری ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکۆماردا موحەڕەم ئینجە، ڕایگەیاند کەوا نوێژی ڕۆژی هەینی لە حاجی سۆفیا دەکات".   
ڕۆژی 24.7.2020 ساڵوەگەڕی پەیمانی سیڤەرە. ئەم پەیماننامەیە پێداچوونەوەی بە بڕیارەکانی ئاشتی سیڤەردا کردووە. ھەتا ئیمڕۆ زۆر مەیدان و شەقام لە تورکیای بەناوەوە نراوە. ئەگەرچی 2 ملیۆن گریکی و تورک کاتی خۆی نیشتمانیان لەدەست دا، بەڵام ئەتاتورک توانی ددانپێدانی فەرمی بۆ سنوورەکانی تورکیا بەدەست بھێنێ، کە هەتا ئیمڕۆ بەرقەرارە. 
لەم ساڵانەی دوایی دا ئەردۆغان بەردەوام داوای پێداچوونەوەی ئەم پەیمانەی دەکرد و داواکاری دورگەی یۆنان و موسڵ لە بەشی عێراقی کورد دەکات:  ئەم ناوچانە رۆژێک لە ڕۆژان سەر بە ئیمپراتۆرێتی عوسمانی بوون. خەونی دەوڵەتی معالی - بۆ سەرۆک ئەردۆغان کە دەمێکە خەونێتی نەھاتۆتە دی..بۆ بەشێکی زۆری ھاوڵاتییانی بۆتە مۆتەکە: ڕۆژنامەنووسانی ڕەخنەگر، سیاسییەکان، زانستکاران، یاخود ھونەرمەندان ، کە بوونی ئابووری خۆیان لەدەست داوە، خزێندراونەتە زیندانەوە یاخود ناچاری ھەڵاتن کراون بۆ ھەندەران، وەک: کابارێتکار ھایکۆ بەگدات، مێژوونووس یاکتان تورکیاڵماز یاخود رۆژنامەنووس جان گیوندار.
لە ئیمڕۆدا زۆر لە تورکەکان ڕوو دەکەنە تاراوگە، وەک ئۆپۆزیسیۆنە دوورخراوەکانی تورکی لاوی جاران و ئەردۆغان وەک سوڵتان عەبدولحەمید دێتە بەرچاویان. مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە!". 
هەروەها بۆ رەزا تۆفیق کە ئەویش یەکێکە لە واژۆکەرانی پەیماننامەی سیڤەر، ئەو خۆی ھەڵدایە ناو تورکی لاوەوە، کوشتاری ئەرمەن مەحکوم دەکات.  بەڵام کۆماری لاو دەرفەتی  ھیچ نیشتمانێکی سیاسی پێشکەش بە لیبەڕاڵەکان نەکرد.
 ئەو ناسیونالیزمی ئەتاتورکی رەتدەکاتەوە و لەسەر ئەوە دوورخرایەوە . لە تاراوگە دەستی کرد بە شیعر نووسین.شیعرێکی نووسیووە بەناونیشانی " باڵندەکانتان ھەڵفڕێنن بۆ ئەو شوێنەی کەمن لێی لەدایک بووم"..
لە ساڵانی 80 دا ئەم شیعرە لەلایەن گۆرانیبێژ « ئەحمەد کایا»وە کرا بە
گۆرانی کە خۆیشی تورکێکی تاراوگەنشین بوو:
باڵندەکە ھەڵبفڕە، ھەڵبفڕە متمانە نییە
ھەڵاڵەی دەنگ دەنگ ناداتەوە
پشکۆکان ساردن لەم ئاگردانەدا....

سەرچاوە: 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە