کورتەیەک لە ژیانی تێکۆشەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان

Sunday, 13/02/2022, 9:15

3197 بینراوە


ئیبڕاهیم یونسی:

ئیبڕاهیم یونسی نووسەرو وەرگیڕی ناوداری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ساڵی ١٣٠٥ی هەتاوی١٩٢٦ی زایینی/ لە شاری بانە  لە رۆژهەڵاتی وڵات چاوی بەدونیا پشکووتووە. هەروەها لە ١٩ ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی کۆچی دوایی کردوە ولە شاری بانە رادەستی سروشت کراوە.
نەمریونسی خاوەنی ژیانێکی پڕ بەهرە وتێکۆشان بووە. لە ماوەی تەمەنیدا هەشتا (٨٠ ) کتێبی لە زمانی ئینگلیزییەوە کردۆتە فارسی وکتێبیکێشی لە زمانی فەرانسەییەوە کردۆتە فارسی.
ئیبڕاهیم یونسی لە شاری بانە هاتۆتە سەردونیا ویەکێک بووە لە ئەفسەرەکانی سەر بە حیزبی توودە، کە لە ساڵەکانی پێش کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژ ودوای ئەو کۆدەتایە ساڵها لە زیندانەکانی بنەماڵەی پەهلەویدا بەند کراوە.
دوای کۆدەتای ٢٨ گەلاوێژ حوکمی ئێعدامی بۆ دەرچووە، بەڵام بە هۆی ئەوەی کە قاچێکی لە ئەڕتەشدا لە دەست داوە ئەو حوکمەی کراوەتە زیندانیی هەتاهەتایی.
یونسی، لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویداتووشی نەخۆشیی ئالزایمێر دەبێ وتووشی پەرۆشیی دەبێ. بۆیە لەو بارەوە دەڵێ: من پارەی دەرمانم نییە بچمە دەرەوەی وڵات، تەنیا ژیانم لە ڕێگای وەرگرتنی مووچەی خانەنشینیی بەڕێوە دەچێ.

کتێبەکانی:

مێژووی ئەدەبیات رووسیە، کۆمەڵێک لە رۆمانەکانی / تۆماس هاردی/،ئارەزووگەورەکانی /چارڵزدیکنێز/ئیسپاڕتاکوسی هوارد فاوست،ترێسدام شەندی لارێنس ئیسترین وهەروەها ئاسەوارە کۆکراوەکانی لە بارەی کورد وکوردستان ومێژووی کوردستان وبەرهەمەکانی لە بواری داستان وداستان نووسیی و ڕۆمان نووسیی و…لە کتێبەکانی ئەو وەرگێڕ و نووسەرەیە، کە رەنجێکی زۆری لە ژیاندا بینیوە.
یادی هەربمێنێت.
وەرگێرانەوە بۆ سەر زمانی کوردیی: ستافی کوردستانپۆست
نووسەری بابەت: شەمسی سڵاواتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە