هێرشی سۆشیال میدیای پارتی، عه‌مید سه‌رحه‌د قادری تووره‌ كردووه‌

Monday, 14/02/2022, 9:53

5895 بینراوە


دوای ئه‌وه‌ی به‌به‌رنامه‌ له‌لایه‌ن میدیای پارتی و په‌یجه‌ علوج و فه‌یكه‌كانی پاراستنه‌وه‌، به‌رده‌وام هیرش ده‌كرایه‌ سه‌ر عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، كه‌ به‌ خائین و كۆنه‌ جاش و دزو مافیا وه‌سفیان ده‌كرد، ئه‌وه‌بوو عه‌مید سه‌رحه‌د سه‌ره‌تا نهینی سندوقه‌ ره‌شه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا كرد، كه‌ كاتێك به‌ریوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك بووه‌، چۆن به‌ ڕێگه‌ی پاداشت و به‌رتیل و ره‌شوه‌ هه‌موو میدیاكاران و په‌یامنیران و رۆژنامه‌نووسان ، تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان ژنه‌كانیشیان بردۆته‌ لای و هاوكاری كردوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ی بلاو كرده‌وه‌ پاش 3 كاتژمێر پۆسته‌كه‌ی لادابوو، به‌لام زۆرێك له‌په‌یجه‌كانی تر كۆپیان كردبوو، ( كوردستانپۆست)یش له‌به‌ر گرنگی ئه‌و نهینیانه‌  به‌ باشی زانی بلاوی بكاته‌وه‌، تا هەندێک لەو كادیر و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌نده‌ ده‌رباره‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە، كه‌ چۆن بۆ پاره‌ و دەستکەوتی مادی ژنه‌كانیشیان بردۆته‌ لای سه‌رحه‌د قادر.‌
هه‌موو ئه‌و تووره‌ بوونانه‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر له‌ پاش 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هات، كه‌ سه‌رحه‌د قادر له‌ كه‌ناله‌كان باسی نهینی یه‌كانی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی و نه‌جمه‌دین كه‌ریمی كردبوو، هه‌روه‌ها باسی كرینی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌لایه‌ن نیچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه‌ و، نهینی ئه‌و گریبه‌سته‌ی كه‌ 50 ملیۆن دۆلار خرابووه‌ حسابی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك و، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردبوو، كه‌ بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی له‌ خه‌می رزگار كردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دابووه‌، له‌ خه‌می كه‌ركوك دا نه‌بووه‌.
له‌ نووسینەكه‌ی دا عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ لیستیك ناوی زۆربەی  ئه‌وانه‌ی به‌ پاره‌ كریوونی و به‌رتیلی پیداون بلاو كردۆته‌وه‌ به‌م شیوه‌یه‌:.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر نووسیویتی رۆژ انه‌ ده‌یان په‌یامنیری كاسه‌ لیس و به‌رتیل خۆرو ره‌شوه‌ چی بە مامه‌ حه‌مه‌یی ماستاویان بۆ ده‌كردم، تا ده‌مانچه‌ و پاره‌و چه‌ك و زه‌ویان پی بده‌م،.
لە سه‌دا 90 ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتی یدابوون به‌ په‌یامنیر و رۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ند شاعیر نه‌ماوه‌، به‌ره‌كه‌تی ده‌ستی منی به‌رنه‌كه‌وتیبت و خیر و سواڵیان به‌رنه‌كه‌وتبیت
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر  نووسیویتی به‌ قه‌ده‌ر هه‌موو سه‌ركرده‌ و فه‌رمانده‌كانی پارتی خزمه‌تم به‌ پارتی و مه‌سعود بارزانی و كور و برازاكانی كردووه‌، رۆژنه‌بووه‌ سیداد بارزانی و كورو برازاكانی بارزانی ته‌له‌فونم بۆنه‌كه‌ن و داوای سه‌یاره‌ و پاره‌و چه‌ك و شتی تریش نه‌كه‌ن، ئیستا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویانم تیر به‌رتیل كرد، سوكایه‌تیم پیده‌كه‌ن و له‌ په‌یجه‌كانی پاراستن و ره‌وان بارزانی و نیچیره‌ڤان بارزانی و په‌یجی ئاسایش و لقی 3 پارتی و كه‌وتوونه‌ته‌ بلاو كردنه‌وه‌ی بوختان و درۆو چه‌واشه‌كاری.
لیره‌وه‌ بزانن من به‌رتیل و سواڵم به‌ كێ داوه‌ و ماستاویان بۆ كردووم و، تا ئه‌وه‌ی ئاماده‌بوون زۆربه‌یان ژنه‌كانیان بۆ كاری خراپ بنیرنه‌ لام، به‌لام من ئاماده‌نه‌بووم كاری خراپ بكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ سایه‌قه‌كه‌م وریا حه‌مه‌ باهیر قه‌ره‌داغی بوو، براكه‌ی ناوی عادل قه‌ره‌داغی بوو دووجار ده‌مانچه‌و زه‌وی و پاره‌م به‌ خۆی و ژنه‌كه‌شی داوه‌، و لیره‌وه‌ لیستی ناوه‌كان ببینن، كه‌ ئیستا هه‌موویان جنیو سوكایه‌تیی به‌ من و رابردووم ده‌كه‌ن.
1- عادل قه‌ره‌داغی بیژه‌ری كوردستان 24 زه‌وی و ده‌مانچه‌
2- كه‌یفی عه‌بدوللا زه‌وی و ده‌مانچه‌
3- دلێر یوسف و خۆی و ژنه‌كه‌ی پاره‌و ده‌مانچه‌
4- مسته‌فا خانه‌قینی ده‌مانچه‌
5- سروه‌ ئه‌حمه‌د ده‌مانچه‌
6- نیاز لاجانی ده‌مانچه‌
7- ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی زه‌وی و ده‌مانچه‌
8- جاف سكرتیری ئیستای ئومید خۆشناو 500 دۆلار
9- محمه‌د حاجی قادر  500 دۆلار
10- شه‌هرام برای سه‌رۆ قادر 1000دۆلار
11- تارا عه‌بدولره‌حمان 1500 دۆلار
12- شاناز عه‌بدولره‌حمان 2000دۆلار
13- شنۆ هه‌ولیری 1000 دۆلار نامه‌ی كاكه‌مین نه‌جاری پیبووه‌
14- په‌روین شازاده 2000 دۆلار‌
15- حمكۆ 1000 دۆلار
16- هیوا قادر برازای سه‌رۆ قادر 300 دۆلار
17- شیروان تالیب 1000 دۆلار
18- ته‌رزه‌ كه‌ریم هاوسه‌ری شادی جاران و چاوسه‌ری ئیستای شیروان تالیب 2000 دۆلار
19- شوان تالیب 300 دۆلار
20- ئاسۆ جاجی 300 دۆلار
21- عه‌مار نه‌جمه‌دین  و سیمای خیزانی 600 دۆلار
22- كامه‌ران حاجی عومه‌ر كه‌نالی ك24
23- سامان ستار 500 دۆلار
24- سیڤه‌ر زامدار 500 دۆلار
25- به‌كر ئیبراهیم كوره‌ پلكی سه‌رۆ قادر 1000 دۆلار
26- هۆزان قادر 200 دۆلار
27- هه‌ژار حه‌كیم 300 دۆلار
28- هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز 500 دۆلار
29- كۆسره‌ت عه‌بدولره‌حمان خوارزای محمه‌د كه‌مال
30- كاویز مه‌لا په‌رویز و براكانی
31- ئاریان فه‌ره‌ج و ژنه‌كه‌ی دوو پارچه‌ زه‌وی
32- سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌مانچه‌ی وه‌رگرتووه‌
33- هه‌ریم جاف چه‌ند جاریك پاره‌
34- هه‌ردی محمه‌د  مانگانه‌ 400 دۆلار
35- هۆشیار عه‌زیز ئاغا یه‌كجار 500 دۆلار
36- ئامانج عه‌بدولڵا سوور و نیانی هاوژینی دوو ده‌مانچه‌
37- چۆمان دۆلانی 500 دۆلار
38- نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیر و كاروانی برای و ژیانی خوشكی هه‌ر سێ كیان  ده‌مانچه‌ی لۆك
39- ئاسۆ عه‌لی  به‌ 500 دۆلار
40- محمه‌د عه‌بدوللا كه‌لاری به‌ 1000 دۆلار
41- ئالان په‌یامنیری كوردستان 24 بۆ 3 جار 500 دۆلاری وه‌رگرتووه‌
42- سعود هاشم له‌ رۆژنامه‌ی هاولاتی بوو 400 دۆلار
43- ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌مانچه‌و زه‌وی
44- براو خوشكی ئه‌ڤین ئاسۆ به‌ 2000 دۆلار
45- هیمن ئه‌حمه‌د په‌یامنیری كوردستان تیفی ده‌مانچه‌
46- هاوده‌نگ فاروق 1000 دۆلار
47- فه‌رهاد محمه‌د گولان 1000 دۆلار
48- به‌رهه‌م عه‌لی  و ناز عه‌بدولڵای هاوژینی و ئاشنا عه‌بدوللای خوشكی خیزانی هه‌ریه‌كه‌یان به‌ 5000 دۆلار
49- سه‌ربازه‌ سوورو سایتی ووشه‌ خۆی و خیزانی 5000 دۆلار

هیمن هه‌ولێری



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە