بنەماڵەی بارزانی پەڵەی ڕەشن به نێو چاوانی کوردەوە

Monday, 14/02/2022, 19:30

3546 بینراوە


عائلة البارزانی بصمة العار علی جبین الاکراد

پارتی واتا بنەماڵەی بارزانی بەکوردی و کرمانجیەکەی ، مێژووی بنەماڵەی بارزانی خۆی لەخۆیدا، ئۆقیانوسێکە لەشەرمەزاری و کارەسات نەك تەنها بۆ خودی بنەماڵەی بارزانی، ئەو ئۆقیانوسە شەرمەزاریە، مەخابن بۆ هەموو کوردێکیش بوەتە مایی شەرمەزاری و ئابروچوون ، عادەتی  ماڵی بارزانی وا بووە،  هەر کاتێ کەتنێکیان کرد بێت، کەتنەکەیان بەبەری  کوردا کردوە و میلەتی کوردیان پێوە تلاندوە،  هەردەموو هەمدیس بنەماڵەی بارزانی هەستاون بەهەڵگرتنی دروژمی درۆزینەی شۆڕش لەپێناوی ئازادی کورد"دا ، مێژویی میلەتی کوردیان  خستۆتەناوئۆقیانوسێیك پڕ لەشکستی و نا ئومێدی ، شەرمەزاری و خیانەت و خیانەتکاریەوە. ئاشبەتاڵ و کورد کوژی و نۆکەری و خۆ هەرزان فرۆ شکردن بەدوژمنانی میلەتی کورد ، پیشەیەکی حەیاتی ئەم بنەماڵیەبووەبۆ مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتیان بەسەر کورد"دا . هەردەم بنەماڵەی بارزانی نەتەوەی کوردیان نوغور کردوەلەناو ئەو ئۆقیانوسەخیانەت بازاڕیەیان . هەر بەمەبەست ئەم بنەماڵەیە ویستویانە تاكەکانی کۆمەڵگای کوردی بەشێوەیەكی زۆر ترسناک توشی داڕمانی کەسایەتی تاکی کورد بکەن کەشەرم  لەکورد بوونی خۆیان بکەن . لەمڕۆدا ، لەهەموو سەردەمەکانی تر زۆرو بەزیادەوە تاکی کورد لەبەرامبەر داگیرکەرانی کوردستاندا، شەرم لەکورد بوونی خۆیان دەکەن لەباشوردا خۆیان بەکەمئەندام دەزانن لەئاستی دوژمنەکانیاندا . داسەپانی ئەم سیاسەتی هەست کردنەی کورد باشور بەخۆ کەم زانین لەبەرامبەر داگیرکەردا ، سیاسەتێکی داڕێژاوەی داگیرکەران بۆ  لەناو بردنی تواناکانی میلەتی کوردەلەبەڕێوەبردنی کیانی خۆید ا، داگیرکەران کوردستان هەمیشەو هەردەم سودیان لەم  بنەماڵەیە، بینیوەبۆ ئەنجامدانی پیلانی سیاسەتی داگیرکاری و کاولکاریەکانیان و دروستکردنی هەستی خۆ بەکەم زانین لەناو نەتەوەی کورد" دا لەبەرامبەر نەتەوە دەستڕۆکانی ناوچەکەدا  ، بێ شك بەنۆکەرایەتی و جاشایەتی کردنی بنەماڵەی بارزانی هاوکار بووە بۆ داسەپانی ئەو سیاسەتەنەعلەتییەکەخۆ بەکەم بینیەکردۆتەبەری تاكی کورد'داو وەبووەتە بەفاکتێکی تاڵەکەبەدرێژای مێژووی خەباتی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری ، نەتەوەی کورد بەو ئازارەی بێ ئیرادەییەوە دەنالێت و دەتلێتەوە. وشیار زێباری " عارەبەکان ، وەکوو  پارتێ یان ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی نای خوێننەوە، بەڵکو  وەکوو کوردێکی دزو گەندەڵ و دەست و دامێن پیس و پاشێل بۆگەناوی تەماشای دەکەن .  بنەماڵەی بارزانی  هەمیشەدەستی پیس و پاشێلی خیانەتکاری و دزوی گەندەڵیەکانیان بەنەتەوەی کورد"دا  دەسڕنەوە، ئەوەندە دەستی پیس و خیانەتکاری ونۆکەریان بەنەتەوەی کورد "دا سڕیوەتەوە، کوردو دۆزەڕەواکەیان  کردۆتە دەسماڵێکی لەکاوی تەڵخو پەڵەپەڵاوی پیس و نا پەسەندو بێی ئەهمیەت لەدونیادا ، . ئەم  ئابروو چونەی خاڵی سەرۆک بارزانی  ، کەخۆی و بنەماڵەکەی خوای  خیانەت و خیانەت کاری و شکست و ئاشبەتاڵی سیاسی و ئەخلاقین ، دڵنیام لەئایندە" دا ، ئەم کەتنەی خاڵی بارزانی  دەبێتە( بصمەالعار علی جبین الاکراد) لەمەو بەدوادا  عارەبەشۆڤێنیستەکانی عێراق ، ئەم  ئابروو چوونەی مستەر وشیار زێباری دەیکەن  بەمۆرێکی ڕەش لەهەموو هەڵسان و دانیشتنێکیاندا دەیدەنەوە بەنێو توێڵی تاك بەتاکی  نەتەوەی کورد"دا . وشیار زێباری و هاو شێوەکانی وشیار " کەخاوەن پۆست و پلەی وەزاری و پەرلەمانی بوونەلەناو حکومەتی عێراقی "دا، لەکن عارەبەکان بەنوێنەری نەتەوەی کورد ئەژمار کراون ، بۆیەگەندەڵ و دزی و داوێن پیسیانیش دەخەنەئەستۆی میلەتی کوردەوەو ناو بانگی کوردی پێ لەکەدار دەکەن . وشیار زێبارییەکانی کورد بۆ گیرفانی خۆیان دزی و گەندەڵی دەکەن کەچی بوونەتە" بصمەالعارو پەڵەڕەش و شورەی  بەنێو چاوانی کوردوه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە