كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی, هۆشیار سیوه‌لی تیدا شه‌رمه‌زاركرا

Monday, 02.14.2022, 23:18

2601 بینراوە


ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی  سلیمانی هه‌له‌بجه‌ی  له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌فراواندا، كه‌ تایبه‌ت به‌ووه‌ به‌ كۆرێكی سیاسی و ئیداری بۆ هۆشیار سیوه‌لی به‌رپرسی مه‌كته‌بی نیشتیمانی یه‌كانی پارتی ، كه‌ ژماریه‌كی زۆر له‌ كادیران و سه‌ركرده‌كانی سنووری سلیمانی هه‌له‌بجه‌ تیدابه‌ شداربوون، سه‌ره‌تا هۆشیار سیوه‌لی باسی ریبازی پارتی و بارزانی و قسه‌ كۆن و كلاسیكییه‌كانی بۆ كادیران و ئاماده‌بووان كردبوو، دواتریش به‌ شان و باڵی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی یدا  و، پاشانیش باسی پرۆسه‌ی چاكسازی كابینه‌ی نۆیه‌می كردووه‌ و، ئاله‌و كاتانه‌دا بۆڵه‌ بۆڵ و وورته‌ وورت ناو هۆله‌كه‌ی شڵه‌قاندووه‌، به‌وه‌ی هه‌موویان باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌، كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ فاشیل ترین كابینه‌ بووه‌و، حه‌یا و ئابرووی پارتی و ریبازی بارزانی بردووه‌، كه‌ نه‌یتوانیوه‌ یه‌ك خاڵ له‌ كارنامه‌كه‌ی خۆی جیبه‌جی بكات و، ئینجا كادیرێكی ئه‌و حزبه‌ به‌ ناوی شیخ محمه‌ده‌وه‌ به‌ هۆشیار سیوه‌لی گووتووه‌، هه‌ڤاڵ هۆشیار له‌سه‌ر تۆ له‌ سۆشیال میدیا له‌ سه‌ر گه‌نده‌لی یه‌كانت له‌ كاتی وه‌زیری كاره‌با بووی زۆر بلاو ده‌كریته‌وه‌ و، دووجاریش به‌ به‌لگه‌ی فه‌رمی بلاو كراوه‌ته‌وه‌، بۆچی وه‌ڵامتان نه‌بووه‌ به‌ فه‌رمی؟!
ئه‌و وته‌یه‌ هۆشیار سیوه‌لی توره‌ ده‌كات و،ب ه‌ ئاماده‌بوان ده‌ڵێت ته‌نها گیل و نه‌خوینده‌واره‌كان له‌ سۆشیال میدیا شت ده‌نووسن و، نابیت باوه‌ریان پی بكه‌ن!
ئاله‌و كاته‌دا زۆربه‌ی ئاماده‌بووان توره‌بوون به‌وه‌ی ناكریت خۆت گه‌نده‌لی هه‌بووبیت و له‌ ده‌زگای نه‌زاهه‌ی هه‌ریم و، نه‌چوووبیته‌ به‌رده‌م دادگا ، ئابه‌و شیوه‌یه‌ش سوكایه‌تی به‌ هه‌ڤاڵان و كادیرانی پارتی بكه‌ی كه‌ له‌ سۆشیال میدیا رۆلیان هه‌یه‌.
دواتر پاراستنی سلیمانی چه‌ند كادریكی پاراستنی ناردۆته‌ لای ئاماده‌بووان، كه‌ ئیتر باسی هیچ مه‌كه‌ن با كۆره‌كه‌ ته‌واو بیت.
هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌مه‌ی شیخ حسین و كامه‌ران غه‌ریب و حه‌سه‌ن جه‌باری و هۆشیار سدیقه‌ فه‌ندی و شیخ به‌هادین، دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ووتویانه‌ هۆشیار سیوه‌لی وه‌زیری كاره‌با بووه‌ بۆیه‌ كاره‌بامان 24 سه‌عات دابینكراوه‌ و بۆته‌ پیكه‌نین.
شایانی باسه‌
هۆشیار سیوه‌یلی له‌ كابینه‌ی حه‌وته‌م بۆ دووساله‌كه‌ وه‌زیری كاره‌با بووه‌و، 23 دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی له‌سه‌ر ئاشكرابووه‌، كه‌ ده‌ستی پیسی هه‌بووه‌ له‌ گریبه‌ستی كۆمپانیاكان و خۆیشی خاوه‌نی 3 كۆمپانیا بووه‌ تایبه‌ت به‌ ووزه‌و كاره‌با و پیدوایستی كاره‌بای و، هه‌رچی گریبه‌ستیك بۆخی ده‌رنه‌ چووبایه‌، ئه‌وا به‌نهینی شه‌ركی كۆمپانیاكانی تربووه‌ و، هۆشیار سیوه‌لی خاوه‌نی 50 ملیۆن دۆلاره‌.
له ماوه‌ی رابردوو یاسین شیخ كه‌ریم وه‌زیری كاره‌بای پیشووتر له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا باسی كردبوو، كه‌ كاتیك وه‌زیری بووه‌ هه‌موو گریبه‌سته‌كان به‌نایاسای تیپه‌ریوه‌ به‌ بریاری هۆشیار سیوه‌لی و. به‌داخه‌وه‌ سه‌فقاتی دزی زۆر لیدراوه‌.

سیروان چوارباخی