رەنگی ئاڵاکەمان

Monday, 14/02/2022, 23:48

8894 بینراوە


رەنگە سورەکە شیوعی داماوە
خەرمانی جاران، مشتێکی ماوە
لەشکرێ لە شار، لەشکرێ لە شاخ 
ئێستا مەرحەلەی مەنجەڵێ یاپراخ 

ڕەنگی ناوەڕاست سپی شەفافە
مێزەری سەری مەلای ئەوقافە
لەو دەسەڵاتە هەرچی مەلایە
تەنها ئیشەکەی ئەشەمبیلایە


سەوزی ژێرەوە هی یەکێتیە
گرووپ و مافیا و سەرسەرێتیە
ناچارمان ئەکەن بە کۆچ و سەفەر
هێزی باڤێڵ و لاهور و جەعفەر


زەردی ناوەڕاست پارتی پارتانە
دوژمنی بیر و نەخشە و پلانە
گرنگ نەوتەکە بۆری نەشکاوە
بەگونیانەوە، قەینا لافاوە
واتا ئاڵاکە بۆ حیزب و حکومەت 
عەمودی ئاڵاش ئەبڕنە میللەت 


چوارەکەی تریش کە ڕەنگیان ونە
پیشەیان قنگمان، چەور کردنە
نەوەی نوێ، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوون
بۆمان نەرم ئەکەن بە رۆنی زەیتوون.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە