نامەیەک لە رێگای کوردستان پۆست

Thursday, 17/02/2022, 23:18

3918 بینراوە


لە باشوورورۆژهەڵاتی کوردستان ساڵهایە بە هۆی ئاکاروسیاسەتەکانی ئەو حیزبانەی کە خۆیان وەک نوێنەریی خەڵک ودەمڕآستی چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێناسە کردوە کە گۆیا بۆ چارەسەریی کێشەی کورد تێکۆشآون وشآن بەشآنی گەل رێگای رزگاریان گرتۆتە پێش بۆ گەیشتن بە ئازادی!
حیزبەکانی ئەو دووبەشە لە وڵات،تائەوئاستە خۆیان بە دۆستی کۆمەڵگا دەزانن،کە لە سندووقی هەڵبژاردندا دەنگی زۆرینەیان وەرگرت.ئەو هەڵبژاردنە چەندی بە چەندە جێگای تێڕمانانە ولێرەدا باسی ناکەم.دونیای سەردەم بە چڕکە دەئاڵووگۆڕدایە،کاروانی پێشکەوتنەکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری وفەرهەنگی بە ڕادەیەک خێڕان کە بەرگەی چڕکەیە کەمتەرخەمیی ناگرین کە حیزبەکان دەبنە هۆی ئەو نەهامەتیانەی کە رۆژانە بەسەرماندا دەبارن.
دونیای بیرکردنەوە،نووسین ونووسەر ورووناکبیروزاناوتاکی هوشیار بەرهەم دێنێ.لە وەرزەکانی ئەو دونیایەدابیروڕآئاڵوگۆڕی بەسەردێ.نەتەوەیەک هوشیارە کە کەڵک لە جیهانی پێشکەوتن وەربگرێ.رێگوزەریی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وسایتە کوردیەکان ومێدایا کوردیەکان وچاپەمەنی کوردیەکان و…سەدان ئامرازی دیکەن کە بەروبوومی هزریی سەردەمیانە دەگەیننە کەناری ئازادی وسەربەخۆیی.
ئەوەندی من سرنجم دابێتێ لە نێوان سەدان سایتی کوردیی / کوردستانپۆست / یەکێكە لەو دیاردانەی کە بە سنگێکی بەرفراوان ونیشتمان پەروەرانە دەرگای خۆی بۆ ئەو نووسەرورووناکبیرونیشتمانپەروەرانە کردۆتە کە خەمی سەرەکیان سارێژکردنی ئەو برینانەی کە سیاسەتە قڕێژەکانی حیزبە کوردیەکان لە خاکی کوردستان پیادەی دەکەن.بەڵام لێڕەدا من گرفتێکی مەزن دەبینم کە لە ڕێگای ئەو سایتەوە ئاڕآستەی ئەو کەسانەی بکەم کە بابەتە سیاسی وکۆمەڵایەتیەکانیان رەوانەی کارگێڕانی کوردستانپۆست دەکەن کە بۆیان بڵاو کرێتەوە.
پێشنیارێک بۆ نووسەرانی کوردستانپۆست
زۆرینەی هەرە زۆری ئەو بابەتانەی کە بۆ بڵاوکردنەوە رەوانەی کوردستانپۆست دەکرێ،رەخنە لەو دەسەڵاتەیە کە ماوەی سی ساڵ دەبێ ئەوەی داگیرکار بە سەر کوردیی نەهێناوە،ئەوان خەریکن ئەنجامی دەدەن.بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی دیکە دەکڕێ رەخنە بگێڕێ کە تەنیا روومان لەو حیزبانە نەبێ کە بە چەنگ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی رۆژانە بێ رێزیان پێدەکرێ.هەر حیزب وهەر نەتەوەیەک پێی وابێ دەتوانێ ڕەوڕەوەی مێژووفریوبدا زۆر درنگ دەگاتە ئامانجەکانی.
من لەسەر ئەو باوەڕەم کە بەتەنیا خەتابارکردنی دەسەڵات لە باشووری کوردستان وتەنیا رەخنەگرتن لە وحیزبانەی کە لەناو کەمپەکاندا زەمینگیرکراون،دادمان نادا.نووسەرورووناکبیر ومامۆستای زانکۆوشاعیری خاوەن هەڵویست هیچکات نابێ یەکلایەنانە بیر بکاتەوە.ئەگەر دەسەڵات لە باشووری کوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستیی سەرۆکۆماری خەریکن سەروملی یەکتر دەشکێنن،کۆمەڵگاودانیشتوانی سەرئەوخاکەش خەتابارن.
بارووپەڕێکی نوێ لە رەخنە ەووتارونووسین هەڵدەینەوە با زیاتررووی گووتارەکانمان لە چین وتوێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک بێ.ئەرکی نووسەر،روونکردنەوە ورێنموونییە لەئاست ئاڵوگۆڕەکانی هەیی،نەترسیە لە بەرابەر دەسەڵاتێك کە لەسەرئاواتەکانی خەڵک ژیان دەمەشێنێ بۆ مانەوەی خۆی.
ئەگەرلێکۆلەرن،یان توێژەرن،یان بەرهەمەکانتان بۆ گەلی چەوساوەی باشووری کوردستانە،لەمەوبەدوا حەول بدرێ جوابێکی سەردەمیانە بۆئەو دەسەڵاتە بدۆزرێتەوە کە سی ساڵە هیچ نەماوە بەسەرمان نەهێنن.بەڕآستی هۆیەکان چین کە خەڵک ئاوا بێ دەنگە؟هۆیەکان چین کە پێشمەرگە لە بارودۆخێکی خراپی ژیاندا دەژی،کە چی بەرپرس وکاربەدەستی دەسەڵات خەریکی دزی وخۆ دەوڵەمەندکردنن؟ هەرحیزبێک کە سەروەدەر دەنێ ووەک ئۆپۆزیسیون دەردەکەوێ،پاش ماوەیەک وێنەی سەهۆلێ بەرخۆرەتاو بەرەو توانەوەدەڕوا!بەو کارەش جگە لە ناهۆمێدی بۆ کۆمەڵگا چیدیکەی بە دیاریی دەباراندانابێ!
تائیڕە چەند هەڵبژاردن کراوە.خەڵک بەشداربووبێ یان ئاستی بەشداریی زۆریش لاوازبووبێ،ئەدی بۆ ئەو دووبنەماڵەیە هەر لەسەر دەسەڵاتن؟ئەرکی رووناکبیرونووسەروخاوەن هەڵوێست بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوودەبێ چی بێ؟بایکۆت رێكارێکی دروستە یان بەشداریی لە هەڵبژاردنەکان ئەگەر دەنگەکانیشمان/ نا / بێ؟کامیان پێویستە؟
شەنگالیان رادەست کرد!کەس فززەی لێ نەهات!کەرکوکیان رادەستکردکۆمەڵگای خەواڵوومتتەقی نەکرد!رێفرآندۆمێکی ئابڕووبەرانەیان بەرپا کرد،هیچ کەس پرسینەوەی لێ نەکردن!ئێستیش لە سەر پۆستیی سەرۆکۆماریی زگی یەکترخەریکن دادڕن کەچی کۆمەڵگا وەک داری وشکی بەسەرهاتووە وناجوولێ!نەفتی وڵات بە تاڵان دەبرێ کورد وەک تەماشاچی وەستاوە! ئەوە خەریکن غازی کوردستانیش هەڕراج بکەن،کەس دەنگی لێوە نایە!ئەوانە لە سەددام دڕندەترن؟گەروایە بۆ لە سەددام نەترساین؟ بۆ لەوانە دەترسین؟ لە باشوری کوردستان دووبەرە هەیە،بەرەی خەڵکی ناڕآزی وبەرەی دەسەڵاتێکی ناسیاسی وگەندەڵ.بەرەی خەڵك بە رێکخستن نەکراوە بۆیە ئەو دەسەڵاتە شەرم لە هیچ ناکا.
تێبینی: بەشیک لەو وتارە تەنیا پێشنیارە بۆ ئەو بەڕێزانەی کە لە کوردستانپۆستدا وتاریان بڵآو دەبێتەوە و دەنووسن.هیوادارم بە سرنجەوە وەریبگرن.سپاس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە