ئوفیسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامنامەیکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، داوا دەکات تا مافی خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی و مافی فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایکی بۆ هەمووان، لەوانە هوز و قەوم و ئێتنیک و نەتەوەکان دەستەوبەر و دابینی بنەڕەتی بکرێتن.
تەوەری سیاسەتی داڕێژاوی ئەم پرۆژەیە، بە یەک زمان کردن و سەروەری"زمانی فارسی"یە، لە ڕێگای هێدی هێدی تواندنەوە و بە ئاسیمیلاسیونە کردن و بە لە ناو بردنی تەواویەتی چەند زمانی و چەند فەرهەنگیە لەم وڵاتە.
لە مەودای دەیان ساڵی ڕابردوو، شیان و کەرەسە و ئامراز و ئامێرەکانی؛ یاسایی، حکومەتی، دەوڵەتی، فیرکاری، پڕۆپاگەندا و مێدیایی [ پشت بە یاسای بنەڕەتی و یاسا و ڕێساکانی دیکە ]، بە تەواوی خراوەتە خزمەت ئەو پرۆژەیە [واتە زمانی فارسی].
لە بەرانبەردا، زمانەکانی تورکی، کوردی، لوڕی، بەلووچی، عەرەبی، تورکەمەنی، گیلەکی، مازەنی و تاڵێشی نەک هەر لە شیانی فێرکاری و پەروەردە و هەر چەشنە یارمەتییەک بێ بەش کراون، بەڵکوو کەوتوونەتە بەر شاڵاو و هێرشی زمانی زاڵ و سیاسەتی تواندنەوەی چەند لایانەی فەرهەنگی کە لە لایان دەیان ناوندی ڕادێویی و تلەڤزیونی خۆجێی دەۆڵەتی، بەڕێەوە دەچێت.
زمانی دایکی دەستکەوتێکی بناغەییە و بەشێکە لە میراتی تۆرەمەی مرۆیی و بەشێکی دابەش نەکراوە لە فەرهەنگی هەر قەوم و هەر ئێنیک و هەر نەتەوەیەک.
زمانی دایکی بە ئاکار و هەڵسوکەوتەکانی تاکەیی، کۆمەڵایەتی، قەومی، ئێتنیکی و نەتەوەیی کۆمەڵان، شێواز و ڕوومەت و یەکگرتەیی و خۆ نواندن ئەبەخشێنێت.
زمانی دایکی وەکوو ئامێرێکی بێ وێنە لە گواستنەوەی میراتی مرۆیی چالاکە و کارگێڕی هەیە، و جیا از چوارچێوەکانی سیاسەتی دەسەڵات، و بە چاو پۆشی کردن لە کەمینە یا زۆرینە بوونی؛ هێمای هەبوون و پێناسێکە لە فەرهەنگ، مێژوو، یەکیەتی، یەکگرتوویی و شۆناسی قەوم و ئێتنیک و نەتەوەکان.
ڕێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان، به سەرنج ڕاکێشان بۆ ئەو خاڵانە، لە سەر ئەو بڕوایەدا داکۆکی دەکا کە مافی کەڵک وەرگرتن لە زمانی دایکی و مافی پاراستن و خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی وەک دەسکەوتێک و ئامێر و ئامرازێک، هەر وەها وەکوو هێمایەک و پێناسەیەکی نەتەوەیی، ئێتنیکی و فەرهەنگی، لە مافە سەرەکیی و نەگوێزراوەکانی مرۆڤ و کۆمەڵە مرۆییەکانە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، بە جەختکردنەوەی بەڵگەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی لە سەر ڕێز گرتن لەو مافانە و هەر وەها بە بەڵگەمەند بوونی مافە فەرهەنگییەکان و مافی فێرکاری و پەروەردە بە زمانی دایکی، ئاماژەی هەیە و داوا دەکات، تا ؛
- بە پێشێلکاری مافە فەرهەنگییەکان و هەڵاواردن لە پەروەردە و پاراستن و خاوەنداریەتی لە زمانی دایکی، کوتایی بهێنرێت.
- قەدەغە و کۆسپ و تەگەرە لە سەر ڕێگای فێرکاری و پەروەردە بە زمانەکانی کوردی، تورکی، بەلووچی و عەرەبی و زمانەکانی دیکە، هەڵبگیرێت.
- مافی خاوەنداری لە زمانی دایکی و مافی پەروەردە کردن بە زمانی دایکی بۆ هەموو قەومەکان، ئێتنیکەکان و نەتەوەکان بەشێوەیەکی بنەڕەتی دەستەوبەر و دابین بکرێتن.
تا ئەو خەڵکانە بتوانن زمانی خۆیان فێری منداڵانیان بکەن و بە زمانی دایکی، منداڵەکانیان سەربەستانە پەروەردە بکەن تا بەو شێوەیە بتوانن زمان و فەرهەنگ و شۆناسی نەتەوەیی و ئێتنیکی خۆیان بپارێزن و گەشەی پێ بدەن.