ئایا تۆ خەوتویت یان بە ئاگایت؟

Monday, 21/02/2022, 20:34

4877 بینراوە


ساڵانێکی زۆرە من بەئاگا هاتوم و ئەو شتانە دەبینم کە خەڵکانی ئاسایی(خەوتو)  نایبینن و وا هەست دەکەن کە تۆ لە دونیای فەنتەسیدا دەژیت.
زۆر جار بابەتم نوسیوە دەربارەی ڕوداوەکانی ڕابردو یان داهاتو یان ڕوداوەکانی ژیان لە گەردوندا ، زۆرینەی ئەو خەڵکانەی کۆمێنتیان نوسیوە خەڵکانێکی بێ ئاگا بون لە ژیان و لە ڕوداوەکانی چوار دەوریان. ئەوان بە ڕاستی وەک نوستوی بەشەخۆری بەئاگاکان دەژیان.
با نمونەیەک بهێنمەوە کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٤.
کاتێک لە کوردستان پێشمەرگە بوم، کۆمەڵێک بەرپرس کۆببونەوەو شیکاریان بۆ جەنگی ئێران و عراق دەکرد لە ناوەراستی ساڵی ١٩٨٤ دا بوو.. من گوێم گرتبو تا بزانم چی دەڵێن و بچونەکان چین؟
یەکێک لە بەرپرسەکان بە حەماسەو قسەی دەکرد بۆ کادرەکان دەیگوت ئێران عراق داگیر دەکات و عراق دەبێتە وڵاتێکی ئیسلامی و ئایەتوڵا خومەیی مافی کوردی تێدا دەپارێزێت.
زۆر درێژەی دا بە قسەکانی کە من ئەو کات بە قسەی هەلەق و مەلەقم دەزانی بەڵام لەبەر ئەوەی بەرپرسم بوو دەبو تەنها خۆم بخۆمەوە لە ناخەوەو هیچ نەڵێم. من یەکێک بوم لە پێشمەرگە هەرە گەنجەکان، ڕوی کردە من و گوتی ڕای تۆ چیە؟ هەڵبەتە ئەو بە پێکەنینەوە قسەکەی کرد وەک ئەوەی ئەو شیکاری سیاسی نێودەوڵەتی بێت  و منیش کەسێکی گوند نشین.
گوتم بە ڕاستی بۆچونی منت دەوێت و بۆچونی من لات گرنگە؟
گوتی بەڵێ بۆ نا بۆی هەیە تۆش لەم گفتوگۆیەی ئێمە شتێک فێر بوبیت!!
گوتم باشە، بە بۆچونی من جەنگی ئێران و عراق درێژەی دەبێت تا پارە لە بانکەکانی ئێران و عراقدا بونی هەبێت، بەڵانسی هێز ڕادەگیرێت لە لایەن ئەمریکاو ئەروپاوە کە ئێران نەتوانێت عراق داگیر بکات و سەقامگیری دەوڵەتانی کەنداو بە تایبەت سعودیە بخاتە ژێر هەڕەشەوە.
کاتێک پارەیان نەما دەبێت بە شەق ڕێکەوتن بکەن.
پاش ئەوەی جەنگی ئێران عراق کۆتایی دێت لەبەر ئەوەی دەوڵەتی عراق ئیفلاس دەکات ناچار دەبێت هێرش بکاتە سەر سوریا یان  کوێت.
ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوێت دەڵێت کوێت پارێزگایەکی عراق بوەو دەیگێڕینەوە سەر عراق.
ئەگەر هێرش بکاتە سەر سوریا دەبێت بەناوی ئەوەوە داخڵی سوریا ببێت کە گوایا دەیەوێت لەناو خاکی سوریاوە پەلاماری ئیسرائیل بدات. بەڵام مەبەستی سەرەکی داگیر کردنی سوریا دەبێت.
لە هەردو حاڵەتەکدا وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریا قبوڵی ناکەن و بۆی هەیە ئەوە ببێتە کۆتایی دەسەڵاتی سەدام لە عراق. پاش ئەوەش کە سەدام نەما عراق دەبێتە ناجێگیرترین وڵات لە ناوچەکەدا.
شەش کەس لە ژورەکەدا بون هەمو دایانە قاقای پێکەنین، منیش بەوپەڕی تەرکیز و حەماسەوە قسەکانم دەکرد، تێ نەگەیشتم بە چی بێ دەکەنن!! پرسیم چی بو چیم گوت وا پێ دەکەنن؟
گوتیان ئەگەر ئاوا سیاسەت بکەیت و ئاوا شیکاری بۆ بکەیت باشترە بڕۆیت خۆ تەسلیم بکەیتەوە و لە ناو کەسوکارتدا بژیت، سیاسەت بۆ تۆ نابێت!!
ئیتر من بێدەگیم هەڵبژارد و بڕیامدا هیچ کات قسە نەکەم کاتێک پرسیارم لێ دەکەن ڕای خۆم بڵێم، چونکە ئەوان کۆمەڵێک نەخوێندەواری سیاسی بون بەڵام بەناوی کوردایەتیەوە کرابونە بەرپرس! کە دەتوانم بڵێم هیچیان فڕیان بە سیاسەتەوە نەبو هیچیان هیچ پاریزگایەکی عراقیان نەدیبو، بێ ئاگا بوون لە بون و نەبون، لە ژیان و سیاسەت..هتد
لە کۆتایدا یادیان بە خێر ئێستا هەمویان مردون جگە لە یەک پێشمەرگە نەبێت ئەویش لە لەندەن دەژی...ناوی کەسەکان و شوێنەکە نابەم تا ناوی خۆم پارێزراو بێت، چونکە جارێ حەز ناکەم خۆم بناسێنم.
دوای چەندەها ساڵ  لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ئەو پێشمەرگەیە پەیوەندی پێوە کردم، گوتی ئەو ڕۆژەت لە یادە کە باسی ئێران و عراقمان دەکرد؟ گوتی ئێستا باوەڕ دەکەم کە ئێمە چەند بێ ئاگا بوین تۆ زۆر وریا تر بویت لە ئێمەو شتەکان بە گەورەیی دەبینی..
ئێستاش لەسەر ئەم ڤایرۆسە لە سەرەتاوە من بە چەکی کۆمەڵکوژی ناوم برد، ڤاکسینەکەشم بە هەمان شێوە ناساند بەخەڵک..بەڵام زۆرێک پێیان وابو کە من کەسێکم لە خەیاڵدا دەژیم و ئەو شتانەی من دەیاننوسم بنەمایەکی زانستی نیە.. بێ ئاگا لەوەی ئەو کۆمەڵەی مرۆڤایەتی بە لا ڕێدا دەبەن تەواوی زاناو دانا و وەزیرو سەرۆک وەزیرو بەڕێوەبەری موخابەرات و تەواوی دەزگا هەستیارەکانیان بە میدیا جیانیەکانیشەوە تەنیویانە بە خەڵکانێک کە لە بەرژەوەندی ئەوان قسە دەکەن و دەنوسن.. 
لەم ڕۆژانەدا زیاتر لە ٣٠ نامەم بۆ هاتوە لە خوێنەرەوە، داوای لێبوردن دەکەن لەوەی کە کاتی خۆی کۆمێنتیان نوسیوە و ڕەخنەیان لە بۆچوەکانم گرتوە، دەڵێن ئێستا دەزانین تۆ بە ئاگا بویت و ئێمە نوستو، ئێمە وەک مەڕ باوەڕمان بە شوان کرد و شوانیش خۆی بەرەو قەسابخانەمان دەبات.
کەواتە دوژمنی مەڕ تەنها گورگ نیە بەڵک شوان گەورەترین دوژمنی مەڕە..
جا ئێستاش کە حکومەتی هەرێم زۆر لە خەڵک دەکات خۆیان بکوتن، بە مەرجێک زۆرینەی وڵاتانی جیهان وازیان لە کۆڤیدو خۆ کوتان هێناوە، ئێستا دەبێت تۆ وەک هاووڵاتی پرسیار بکەیت؟ ئایا حکومەتی هەرێم هێندە دانیشتوانی هەرێمی بەلاوە گرنگە کە بۆ پارێزگاری تۆ دەیەوێت موچەکەت ببڕێت واتە خۆت و خێزانت نانبڕاو بکات لەبەر ئەوەی بەلایەوە گرنەگ تۆ کۆرۆنا نەگریت!! ئەمە خۆی لە خۆیدا جێگای پرسیارە؟ حکومەتێک بەنزین و خۆراکی بەسەرچو دەرمانی بەسەرچو دەرخواردی دانیشتوانەکەی بدات، ئێستا خێرە دەیەوێت تۆ نەخۆشی کۆرۆنا نەگریت؟؟
یان ئەوەتا کۆمەڵەی کەباڵ نامەسولەکانی هەرێمیشیان خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیانەوەو وەک داشی دامە بەکاریان دەهێنن دژی میلەتی کورد.
هەرچیت کرد لە ژیانتدا پێش کردار بیر بکەرەوە کەس هێندەی  خۆت تۆی خۆش ناوێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە