ھەرێمی دۆنباس - لۆھانسک و دونیتسک

Wednesday, 23/02/2022, 12:40

3289 بینراوە


ئەو دوو ھەرێمەی پاش داگیرکردنی دورگەی قرمی ئۆکرانی لە لایەن ڕوسیاوە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەھۆی قەیرانی سیاسی لەووڵاتدا وەک ھەرێمی سەربەخۆ خۆیان ناساند بە پشتیوانی ڕوسیا پاش ١٣ ساڵ لە سەربەخۆیی ووڵاتی ئۆکرانیا لە یەکێتی سوڤیەت ،
پاش ئەوەی ڕوسیا بە ھێزی چەکداری و تانک و تۆپەوە چوە ناو ھەرێمی قرمەوە بۆ بە ھاناوە چونی ڕوسی زمانەکانی ئەو دورگەیە کە داوای جیابونەوەیان دەکرد لە ئۆکرانیا  ، لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیاش  کە بە ھەرێمی دۆنباس ناسراوە شەپۆلی ناڕەزایی لەلایەن جودا خوازەکان ( ڕوسی زمانەکانی ئۆکرانیا ) وە دەستی پێکرد ، تا ئەو ئاستەی گەیشتە چەکدار کردنیان لەلایەن ڕوسیاوە و حکومەتی ئۆکرانیاش کەوتە بەر پەرچ دانەوەیان و شەڕێکی چەند مانگە بەرپا بوو ھەزاران کەس بونە قوربانی بە پێی سەرچاوەکان نزیکەی ٢٧ ھەزار کەس کوژراون ژمارەیەکی زۆریش بریندار بون بەگشتی نزیکەی ٤٠ ھەزار کەس بونە قوربانی ، پاشان سوپای ڕوسیا تانکەکانی گەیاندە سنوری شاری دونیتسک و بەو شێوەیە جودا خوازکان ھەڵیانکوتایە سەر سەرجەم دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی ئۆکرانیا لە ھەریەک لە دونیتسک و لۆھانسک لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ دا جودا خوازەکان سەربەخۆیی ئەو دوو شارەیان ڕاگەیاند بە ناوی کۆماری گەلی دونیتسک و لۆھانسک  ، سەرەڕای ئەوەی ئۆکرانیا زۆر ھەوڵی دا بە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو دوو ھەرێمە بەڵام بەھۆی پشتیوانیەکانی ڕوسیاوە نەتوانرا کۆنترۆڵ بکرێتەوە ،
پاشان لە ژێر چاودێری ئەوروپا دا ڕوسیاو ئۆکرانیا ڕێککەوتن کە بە پەیماننامەی مینسک ناسراوە ، بەڵام تا بەم ساتەش ھیچ ووڵاتێک دانی نەناوە بە و ھەرێمە سەربەخۆیانەی جودا خوازەکاندا و بەپێی پەیماننامەی مینسکیش دەبوایە ڕوسیا دانی پیادا نەنێت بەڵام ڕوسیا بە فەرمی دا نا بەو دوو ھەرێمەدا و ئەوەش بە زەنگێکی مەترسیداری سەدەی ٢١ بەناو دەکرێت .
 ھەرێمی دۆنباس خاوەنی لە سەدا ٦٠ ی خەڵوزی بەردینی یەدەکی ئۆکرانیایە جگە ڕێژەیەکی زۆری ئاسن ، زمانی فەرمی ئەو ھەرێمانەش زمانی ڕوسیە و پارەکەشیان ڕۆبڵی ڕوسیە .
 دۆنباس هەرێمێکی ستراتیژی گرنگە لە باشورەوە دەکەوێتە سەر دەریای ئازۆف کە گەرووی کریچ دەریاکە دەبەستێتەوە بە دەریای ڕەشەوە.
وێنەی ئاڵای ھەر دوو ئەو ھەرێمەش لە ھاوپێچدایە ئەوەی ڕۆژەکەی تێدایە ئاڵای  کۆماری گەلی دونیتسکە  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە