هۆکارە سەرەکیەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ

Wednesday, 02.23.2022, 18:30

2561 بینراوە


کاتێک"هیلاری" کلینتۆن بە دەنگ و ڕەنگی خۆیەوە هاوار دەکات، کە داعش دەسکردی خۆیانە، خۆ ئەوە هیلاری کلینتۆن خۆی نیە کە خۆی بپێچێتەوەو خۆی بگەیەنێتە دەڤەرەکە شانەی چەکداری دروست بکات، بەمال کرێکارەکان ئادەی باوکی باوکم کاتیەتی دەرەنگ کەووتین، بەڵکوو لەوێەوە دەست پێدەکەن، کە مەسعود بارزانی وەک داشی دامە  دەگەیەننە ئوردوون، ئەمەش بە پێشچاوی هەموومانەوە ڕوویدا و نهێنی دانشتنەکەش دزیەی پێکراو کەوتە بەرچاوی هەموومان، ئەمە ئەو کاتەبوو کە هێشتا داعش لە قۆزاخەودابوو، هەر ئەوکاتە بناغەی دامەزراندنی داعش ئاشکرابوو، کە "ویسلی دیکلارک" لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانەیەکیدا هەفتەیەک دوای١١ سێپتامبەر ٢٠٠١ ووتی کەبە ڕێکەووت "ڕامسفێڵد"م بینی، پێی ووتم خۆت ئامادە بکە کەبەم زوانە ٧ وولات دەڕوخێنن.
نزیکەی ساڵێکە تورکیا تووشی قەیرانی دارایی هاتووە، هەمووشمان ئەم ڕووداوە دەبینن و دواجاریش کە بەهای لیرەی تورکی خۆی گەیاندە لێواری ١٨ لیرە و ترسی داڕمان کۆشکی سوڵتانی هێنایە لەرزین، هەرچەند هەڵاوسانی لیرە دەبوو زووتر دەستی پێبکردایە، بەلام ڕێکەووت وایکرد، فرسەتی بو بلوێت بەوتی سوریا تالان بکات بە هاوکاری داعش، بە هەر فرت وفێڵێک بێت، توانی ئەو فشارە لاواز بکات و بەهای لیرە بەرز بکاتەوە بۆ ئاستەی ئێستا کە خۆی لە ١٣،٥ لیرە بەرانبەر بە دۆلارێک دەبینێت.
بەڵام کێشە سەرەکیەکانی چارەسەر نەکردووە، چوونکە پسپۆڕانی بواری ئابووری  
 پێیان وایە کە لە ئایندەی نزیکدا، بەهای دۆلارێک دەگاتە ٢٦ لیرەی تورکی، هەروەها، کێشەیەکی گەورەتریش، وەک هەموو دیبینن کە تورکیا دەکوڵێت، غازی نیە، بەهای کارەباش فڕیووە بۆ ئاستێکی ترسناک، کەلە توانای هاووڵاتی تورکیدا نەماوە کەبەرگەی پارەدانی پسوڵەی کارەبا بدات، هەر بۆیە ئەردۆگان ووتی چارەسەری کێشەی "غاز" لەپەنای خۆمانە و بە ئاشکراش مەدیاکانی سەربەئەردۆگان بە ڕوونی ئەڵێن چارەسەر غازی شمالی عێراق، بەلام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە پلانەکە پلانی خودی ئەردۆغان و مەسعودی کوڕی مچە بارزانی بێت، بەڵکوو کێشەکە پلانی لە سەرووترەوە بۆ داڕێژراوە، چوونکە هەموو لەبیرمان ماوە کە "ترامپ" بەئەردۆغانی ووت (ئەحەمەق مەبە) واتا ڕێگەت دەدەین کەبە ئاگر و ئاسن بەر بیتە گیانی ئەوانەی کەتا چەند چرکەیەک پێشتر پێکەوە، شەڕی داعشمان دەکرد بەڵام لەو سنوورەی کەبۆت دیاری کراوە نابێت پێ زیاتر درێژ بکەیت، ئەوەشمان لەبیرە کە مەسعودی مەلا مچە کە سەرەڕۆیی کرد، لەترسی ئەردۆغان بە فەرمانی ئەردۆغان"ڕیفڕاندۆم"ه کەی کرد، لەدوای رێفڕندۆمە یەکسەر ناردیانە ماڵەوە، چوونکە ناکرێت بەبێ پسووڵەی ئەوان تەنانەت شەقاوێکێش باوێژن.
کێشەکە زۆر لەوە قوڵترە کە ئەدۆغان و مەسعودی مەلا مچە ماتۆڕی سەرەکی بن، بەڵکوو کێشەکە پەیوەندی بە غازی ڕوسیاوە هەیە کە بڕیارە ڕۆژانەی هەناردەی گازی ڕوسی بگاتە١٣،٥ ملیار چوارگۆشە، بۆ ئەوروپا، ئەی ئەگەر ئەو گازە وەستێندرا، لەئەنجامی ئەگەرەکانی پەلاماردانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، چی؟!
"ناتۆ" هەڕەشە دەکات، ئەگەر ڕوسیا پەلاماری "ئۆکرانیا" بدات، ئەوا ناتۆ هاوردەکردنی غاز ونەوتی ڕوسیا ڕادەگرێت، ئەگەر ئەوکارەش بکرێت، ئەوا ئەوروپا وەک کەم ئەندامێکی لێت، وەک ساڵی ١٩٧٣ کە عەرەبەکان فرۆشتنی نەوتیان بۆ دەرەوە ڕاگرت، سەرجەم جیهانیان توووشی کەم ئەندامی هات، بۆیە دەبێت چارەسەر بدۆزنەوە بە غاز و نەوتی قەتەر، جەزائیر، یان وەک پڕۆژەیە "نابۆکۆ" نابۆکۆ واتا کۆکردنەوەی سەرجەم غاز و نەوتی دەڤەرەکە لە" باکۆ"ی ئازەربایجان، لەوێشەوە بە تورکیادا بگاتە ئەوروپا، بەلام هێشتا سەری نەگرتووە، سەرنجتان ڕادەکێشم بۆ ئەم باسەی خوارەوە
لەم باسەدا لەسەر نەووتی نابۆکۆ، کە لە ٢٠١٢ نووسیوومە، بەلام چوونکە ململانێکە لەنێوان دوو زل هێزەکەدایە، جار هەیە سەر دەگرێت، جار هەیە وەک جەنابی فەقی مستەفا ئاشبەڵی لێدەکەن.
یەکەم ڤیدێۆ ببینە لەم لینکەی خوارەوە، تانکەرە نەووت وەک دەیان لوولە نەوت کەبەرەو تورکیا دەڕوات، لە سوریا بەرەو تورکیا دەڕوات، ڕوسیاش سەراپای سووتاندن، ببینە تەنانەت هەزاران شۆفێری نەگەبەت بوونە قەرە برووت، سەرنج ڕاکێشە ئەگەر بە ووردی سەرجەم ڤیدێۆکان ببینیت، ئەوا دڵنیات دەکەم کەلە زۆرینەی گەمە شەترنجیەکە تێدەگەیت.
واتا ئەوەی دەیبینی گەمەی شەترەنجیە، بەداخەوە سەربازەکان تەختەنین بەڵکوو مرۆڤن لەگەمەکەدا دەسووتێن، ئەگەر هەڵە نەبم "سەمەدی بەهەرەنگی"ه کە ئەڵێ ئێمە بەگاڵتە بەردمان دەگرتە بۆقەکان، بەلام بۆقەکان بەڕاستی دەمردن.هەمووشمان ئاگادارین کە ٢٤ جانیوەری٢٠٢٢ داوای ماوەیەکی دوورودرێژ، لەپڕ داعش بەهێزێکی پڕ چەکەوە پەلاماری زیندانی "گوێری" دا، بەو هێزانەی کەلە ژێر سەرپەرشی دەسەلاتی تورکیادان، خوودی پەلامارەکە هێندەی چاڵە ڕەشەکە تێدایە، چونکە، هەروا ئاسان نیە،کە هێزێکی دەیان جار تۆقێندراوی و ئاشبەتاڵ پێکراو،ڕیسواکراو بتوانێت کە ئەو جۆرە پەلامارە لەناکاوە بدات، خوودی پەلامارەکە بێدارکردنەوەی زەنگێکی ترسناکە، چ بۆ دەسەلاتدارانی شیعەی عێراقی و ئێرانیش:
پاشان بۆ سەر هێزەکانی ڕوسیاش لە دەڤەرەکەمان، هەر بۆیەش دادگای فیدراڵی عێراقی ئەو بڕیارەی دەرکرد، هەموو ئاگادارین کەلە دوای ڕووخاندنی سەدامەوە، نەوت دەڕوات، دەشیانتوانی کە غاز بنێرن، بەڵام کەس چرکەی نەکرد هەتا ئێستا، دەی خێرە کە وابەپەلە ئەو بڕایرەیان دەکرد؟!
ئەو بڕیارەیان دەکرد، چوونکە هێڵە سورەکەیان بەزاند لەکاتێکی ترسانکدا، خاڵەترسانەکانیش یەکەم سوودمەندی سەرەکی ناتۆیە، تورکیا و داعش لەهەرە دوایشدا چلە ئێسقانێک دەگرنە خێڵی ال بارزانیە دەسەڵاتدارەکان، کە باشکۆی ڕووداوەکەن، کارئەکەتەری سەرەکیش ڕوسیایە، چوونکە بۆ جێپڕکردنەوەی بڕینی غاز ونەوتی ڕوسی، ئەوا بە غازی کوردستان و قەتەر، جەزائیر پڕی دەکەنەوە،هەر چەند غازی جەزائیر، قەتەر، کوردستان، زۆر گران دەکەوێت لەسەریان چوونکە دوورەو گوێزانەوەی زۆری تێدەچێت، هەروەها بۆ ئەوەی ئەم جێگۆڕکێیە ڕوونەدات کە داعش و سوودمەندبێت و جارێکی دیکە ببێتەوە هەڕەشەی تێکدان ئاسایش و خاپوردکردنی  ئامانجەکانی ڕوسیا، ئێران، عێراق بۆ جارێکی دیکە یەکدەگرنەوە، هەرچەند جارێ هێشتا ئەوە دیار نیە کەئایا دەتوانن شەڕ بەرپا بکەن و ڕێگیری بکەن سەنگەر بگوێزنەوە و بەپشتی تورکیا، یان ئایا ڕوسیا پشتگییری سەربازی ئێران،عێراق دەکات، دژی بەداعش بۆ پاڵپشتی ئیران و عێراق، کەبەرژەوەندیان هاوبەشە؟
بۆ نموونە هیچ گوومانی تێدا نیە، کە سەرجەم شەڕەکان دروست کراون، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی بە دڵنیای دەتوانن کە ڕێگیری بکەن کە ڕێگە نەدەن کە تەنها فیشەکێكیش بگاتە دەستی "حوسیەکانی یەمەن" نەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها هەندێک کە لەبێئاگای پێیوایە کە ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت ئێران بڕوخێنن، ئەی ئەگەر ئێران بڕوخێنن، ئەی کێ سعودیەو کەنداو بترسێنێت، هەتا چەک بکڕن؟
بە قسە وقسەلۆک ەهەڕەشەی بێ بناغە کارناچێتەسەر.
 ڕاستەیەک هەیە و هەمووشمان ئەوە دەزانینن کە زۆرینەی دەسەلاتدارانی دەڤەرەکە و جیهان، بەبێ سەرپەرشت ناژین، چوونکە خۆیان هیچن و باوەڕیان بەخۆیان نیە، (محمەد بن سەلمان بە ئاشکرا ووتی خۆیان واتا" ناتۆ"، لە سالەکانی١٩٤٩ دانیان بە پەکینداناوە، وەک پایتەختی چین، کەچی نەیان هێلا کە ئێمە پەکین وەک پایتەختی چین بناسێنن).
لەڕاستیشدا هۆکارە هەرە بنەڕەتیەکە کە ڕیشەیەکی هەزاران ساڵەی هەیە و بەم دوایانە، ئەوانەی کە بە ژمارە ئایندە دەخوێننەوە و سبینێمان پیشان دەدەن، هەروەک "فرێد هاریسۆن" هەروەها "نیال فرێگوسۆن" لە شیکاریە چر وپڕەکانیاندا دەیسەلمێنن کە هەر ئێستا گەشە لە وولاتێکی زەبەلاحی وەک ئەمەریکا لەسەدا 0.5,4%
واتا بەرهەمی نیشتیمانی، بەڵام قەرزەکانیان و "زێدەبایی"ەکەی لەسەدا٦،٤ واتا یەک لە سەدا قەرزەکانی ئەمەریکا زیاد دەکات، چوونکە توانای بەرهەمهێنان و فرۆشتنیان هەر هێندەیە، چوونکە زۆربەی ووڵاتانی جیهان تا ئەندازەیەکی دیار دەتوانن کە پێداویستی خۆیان بەدەست بهێنن، جگەلەوەی چین و ڕوسیا دەتوانن بە هێزی سەربازی ئەو کەش دروستبکەن کە دەڤەرەی خۆیان بپارێن و بازاڕای بۆ دابین بکەن و سنوورێکی بەرفراوانی بازاڕ قۆرخ بکەن، هەر ئەوکاتەش کە کەنەیتوانی قەرزەکانی بداتەوە ئەوا ناچارە ئەو ٨٠٠ بنکە سەربازییەی چۆڵ بکات(ئەمەریکا ٨٠٠ بنکەی سەربازری لە دەرەوەی سنوورەکان هەیە)، چوونکە خەرجی بۆ دابین ناکرێت، ئەمە حەز نیە، بەڵکوو ئەمە ڕوودەدات، بۆیە هەر لە ئێستاوە هەوڵدەدەن کە کارێک بکەن کە ئەم پێشبینیانە ڕوونەدات، هەر بۆیە کەووتونەتە خۆیان بە بەرپا کردنی شەڕ، هەروەک کە چۆن لەدوا جەنگی جیهانی دووەمەوە دەیان شەڕیان بەرپا کردووە، تەنانەت خوودی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمیش هەر هەمان هۆکارە، کەبەشەڕ هەڵاوسانەکان چارەسەر بکەن.