بە پەلە: پاڤێل تالەبانی، بڕیاری لادانی بەرپرسی دەزگای زانیری دەرکرد

Wednesday, 02.23.2022, 19:21

1715 بینراوە


کەمێک پێش ئێستا پاڤێل کوڕی جەلال تالەبانی، بڕیاری لادانی بەرپرسی دەزگای زانیاری (ئەژی ئەمین) دەرکرد، ئەژی ئەمنی  دەرکرد وە تۆمەتباریشی کردووە بە تیرۆرکردنی موراد کانی کوردیی کە ماوەێک لەمەوبەر لە رانیە تیرۆرکرا.
شایانی باسە موراد کانی بە فەرمان و بڕیاری پاڤێل کوژرا، بەڵام بۆ ئەوەی تۆمەتەکە لە خۆی دوور بخاتەوە،  ئەو کەسەی پێ تاوانبار کرد، ئەم  جۆرە بڕیار و تاوانبارکردنی بەرپرسێک یەکەمجار نییە، سەرکردەکانی کورد و کوڕەکانیان کە ئەمڕۆ لە دەسەڵاتدان، کاتێک تاوانێک ئەنجام دەدەن و بڕیاری کوشتنی ناحەزێکی خۆیان دەردەکەن، پاش ماوەیەک بەرپرسی دووەم تاونابر دەکەن، کە گوایا ئەمان ئاگایان لێنەبووە و  تاوانەکە لە خۆیان دوور دەخەنەوە.