مه‌سرور بارزانی فەرمانی داوە کە سولفە و پارەی بانکەکان رابگرێت
Thursday, 24/02/2022, 1:03
5393 بینراوە
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ولود هه‌ولێری به‌ریوه‌به‌ری بانكی بازرگانی له هه‌ولێر ئاشكرای كردووه، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش مه‌سرور بارزانی نامەی بۆ گشت بانكه‌كان ناردووە، کە جگە لە (ستێر گرووپ و لالاف گروپ)ی هیچ سولفه و پاره‌یه‌ك بۆ هیچ كه‌سێک و كۆمپانیایه‌ك سه‌رف نه‌كه‌ن، ته‌نها ده‌بیت داهاته‌كانیان بۆ مووچه بیت.
به‌پێی ئەو سەرچاوەیە له سەرۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، زیاتر له 5 مانگه مه‌سرور بارزانی به نووسراوی نهینی ئه‌وانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه به‌هیچ شیوه‌یه‌ك موڵه‌تی خانوو دروست كردن نه‌دریته هاوڵاتیان.
بۆ ئه‌م ئه‌م مه‌به‌سته (كوردستانپۆست) به‌دواداچوونی كردووه ، له عه‌قارتی دیار له هه‌ولێره‌وه ئاشكرای كردووه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر له 20000 هه‌زار شوقه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی ستیر و لالافه‌وه كه موڵكی شه‌خسی مه‌سرور بارزانی یه له ژێر دروست كردندایه‌و، تا شوقه‌كانی خۆی نه‌فرۆشیت ریگه به دروست كردنی هیچ جۆره خانوویه‌ك نادات، به كه‌رتی 8 حه‌سارۆكیشه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست