پیاوەکانی بارزانی لە شنو داوادەکەن خەڵکی دەستبداتە چەک، تا رۆژهەڵات ببێتە گۆمی خوێن


ده‌ستگیر كردنی باندیكی گه‌وره‌ی تلیك له‌ناو فه‌رمانده‌كانی یه‌كیتی

Thursday, 02.24.2022, 1:09

2104 بینراوە


به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70 وه‌ ئاشكرا بووه‌، كه‌ 23 ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌ی لیواكانی وا و یه‌كیتی و ئه‌سایشی یه‌كیتی  ده‌ستگیر كراون، كه‌ له‌ماوه‌ی 12 رۆژدا ده‌زگای دژه‌ تیرۆی یه‌كیتی به‌ کارەکە هه‌ستاون، تا ئه‌وه‌ی ناوی 3 سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كیتی هاتووه‌، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كیتی تووشی هه‌رەسی سیاسی نه‌بیت و، له‌ سەر داوای دكتۆر به‌رهه‌م سالح راگیراوه‌ كه‌ ده‌ستگیر نه‌كرین سه‌ركرده‌كان، له‌وانه‌ عه‌تا سه‌راوی و حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لیوا ره‌مه‌زان دیكۆنی و لیوا ره‌مه‌زانی به‌ریوه‌بری ئاسایشی كۆیه‌ و كوریكی وه‌ستا حه‌سه‌ن و برایه‌كی حاكم قادر كورێكی فه‌تاح ره‌باتی و كاروانی كوری مه‌حمود سه‌نگاوی حه‌مه‌ی كوری فاروقی مه‌لا مسته‌فا ناویان له‌نیو ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ ده‌ستگیر بكرێن، به‌لام به‌ هۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی یه‌كیتییه‌وه‌ راگرتن و ده‌ستگیر كردنییان وه‌ستێنراوه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان زیاتر له‌ 60 كیلۆ مادەی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه‌، له‌ لۆری  بارهه‌ڵگری دۆنگ و جگه‌ر و هێلكه‌دا بووه‌.

سیروان چوارباخی