یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


لەسەر داوای ئه‌مریكییه‌كان به‌رپرسێكی باڵای یه‌كیتی دوورخرایه‌وه‌

Thursday, 02.24.2022, 1:27

3735 بینراوە


 ئه‌مرۆ راوێژكاری ئه‌منی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غداد، بۆ دووه‌م جار ئاگاداری باڤێڵ تاڵه‌بانی یان كردۆته‌وه‌ ده‌بیت له‌ماوی 24 كاتژمێردا به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری یه‌كیتی  ( ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین) لاببریت و نابیت هیچ پۆستێكی له‌ناو یه‌كیت هه‌بیت.
به‌پێ سه‌رچاوه‌كه‌ به‌شێكی بۆ تیرۆر كردنی موراد كانی كورده‌یی فه‌رمانده‌ی پۆلسی راینه‌و، به‌شه‌كه‌ی تر بۆ زانیاری وووردی مخابه‌راتی ئه‌مریكی ده‌گه‌ریته‌وه‌، كه‌ ئه‌ژی مه‌لا ئه‌مین به‌ ڕیگه‌ی مامی یه‌وه‌ په‌یوه‌ندی دیرینی زه‌مه‌نی ئیسلامی یه‌كانیه‌وه‌ به‌ ئیتلاعاتی ئیرانی یه‌وه‌ هه‌یه‌؟
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای زانیاری ناو یه‌كیتی له‌ سلیمانی ئاشكرا كراوه‌، كه‌ به‌ بریاری شه‌خسی پافڵ تاله‌بانی موراد كانی كورده‌ی و 3 پیشمه‌رگه‌ی تری یه‌كیتی تیرۆر كراون.
هه‌روه‌ها به‌ پی زانیاریه‌كان 12 ئه‌فسه‌رو ئاسایشی ناو یه‌كیتی ماوه‌ی 3 مانگه‌ له‌ناو یه‌كیتی په‌راویز خراون ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاڤڵ تاله‌بانی پیلانی دانابوو به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و گروپه‌ ته‌قه‌ له‌ماڵی لاهۆر شیخ جه‌نگی بكریت، له‌وانه‌ نه‌قیب جه‌لال هه‌له‌بجه‌یی دوای ئه‌وه‌ی خۆی هاورێ  كانی ره‌تیان كردبووه‌وه‌ كه‌ ته‌قه‌له‌ مالی لاهور شیخ جه‌نگی بكه‌ن، هه‌موویان له‌ شوینی هه‌ستیار لادراوان له‌ به‌شی ئالیات و كۆگاكان دانراون.

سیروان چوارباخی