ئەمریکا جەنگەکەی بردەوە، ئۆکڕانیا و ڕوسیاش دۆڕان

Saturday, 26/02/2022, 4:13

5500 بینراوە


( ئەمریکا جەنگەکەی بردەوە) و (ئەوانەی لەجەنگەکە دۆڕان ئۆکڕانیا و ڕوسیا بوون).


ئەوەی ئەمەریکا مەبەستی بوو بۆی هاتە دی ئەویش جەنگی ئابوری نەک سەربازی چونکە ئەزانێت جەنگی سەربازی لەگەڵ ڕوسیا بەرپا بکات گۆی زەوی دەبێتە یەک پارچە خەڵوز ئەمریکا و ئەوڕوپا چەندین ساڵە بە پلانی ئابوری و  هەوڵدان بۆ بە ئەندام کردنی ئۆکڕانیا لە ناتۆ ئۆکڕانیایان هانئەدا بۆ ئەوەی لە ڕوسیای دورخەنەوە. ئەگەر نا ئەمەریکا باش دەیزانی ڕوسیا قبوڵ ناکات لە ئۆکڕانیا. ببێتە ئەندام  لە هێزی ناتۆ هەروەك چۆن ئەمەریکا قبوڵ ناکات مەکسیك و کوبا ببێتە سەربازگەی ڕوسی. ڕوسیاش بەهەمان شێوە قبوڵ ناکات. ئۆکڕانیا ببێتە سەربازگەی ناتۆ .بۆیە ئەمەریکا هەڵسا بە پلانێکی زیرەکانە  ماسیەکەی کە ئۆکڕانیایە دای بە حوتەکە کە ڕوسیایە .بۆ ئەوەی حوتەکە بکاتە ناو تۆڕەکەیەوە بۆ ئەمەش پێویست بوو ئۆکڕانیا هەڵ بخەڵەتێنێت لەڕێی پەیوەندی ئابوری و پشتگیری بکات بۆ ئەوەی هەوڵبدات ببێتە ئەندام لە ناتۆ بەو پلانە  ئەمەریکا  ئۆکڕانیایی هاندا تا کردیە نێچیری حوتەکە بۆ ئەوەی لە جەنگی ئابوری ڕوسیا تێک بشکێنێت پێویستی بەوە بوو هەڵەکی گەورە بە بە ڕوسیا بکات تا سزایەکی گەورەی ئابوری بدات لەڕێی ئەو پلانەیەوە دەیەوێت خەڵکی ڕوسیا برسی بکاو بەگژ حوکمەتی ڕووسیا یان دا بدات لەداهاتوودا .وە تەواوی سێکتەرەکانی پیشەسازی و وزەو تەکنەلۆژیای سەربازی و ژێرخانی ئابوری  ڕوسیا پاشە کشە پێبکات . تا ئەو ڕادەی چەق بەستوی بکات تا بەو خێرایەی چەندین دەیەیە بەرەو پێش دەچوو پێشی پێ بگرێت ئەویش بە پلانی جەنگی ئابوری ڕوسیا تێکی بشکێنێت و گەمارۆی بدا . زەنگی تێکشانی ئابووری ڕوسیا کەمتر لە ٢٤ سەعات لە هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکڕانیا دەستی پێکرد. بە پێی ماڵپەڕی بلومبێرگ بەهۆی بڕیارەکەی فلادمێر پۆتین بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا سەرمایەدارەکانی ڕوسیا  ٣٩ ملییار دۆلاریان زەرر کرد، ئەم زیانەش بە بەراورد بە کاتی ئاسایی زەرەکردنیانە لە ماوەی ساڵێکدا.
فاجییت ئەلیکبیروف بەڕێوەبەری کۆمپانیای (لۆکۆلی) غاز و نەوت گەورەترین زیانی بەرکەوتتوە ، سێیەکی سامانەکەی لەیەک ڕۆژدا لە  دەستداوە کە بڕەکەی دەگاتە ٦.٢ ملیارلە کۆی ١٩ ملیار .ئەو زەرەرە کەمتر لە ٢٤ سەعات ئەی ١٠ساڵی تر ئەبێت ڕووسیا چی بەسەر بێت ئەوە لێ لێیە هێشتا لۆلۆ مایە  بەدڵنیایەوە (ئەمریکا براوەی جەنگەکەیە) و (ڕوسیا وئۆکڕانیاش دۆڕاوەکەن).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە