پاسپۆرتی ئەوروپی و ژمارەی کەسی تایبەت بە ئەوروپا

Saturday, 02.26.2022, 15:00

2681 بینراوە


وەک دەزانین کاتێک ئەوروپای یەکگرتو دروست بوو، بەو مەبەستە بوو، کە سنوورەکانی نێوان خۆیان نەهێڵیت و  بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسان کردنی سەفەر و کردنەوەی سنورەکان بە ڕوی یەکدیدا یەک دراویان هەبێت، هەروەها چەند یاسایەکیان یەک خست و بۆ وڵاتەکانی خۆیان گونجانیان. بڕیار بوو ئەو یاسایانەی کە لە ئەوروپای یەکگرتوودا هەیە نەبێتە جێگرەوەی یاساکانی وڵاتەکان.. واتە ئەگەر ئەوروپای یەکگرتو یاسایەک دەربکات ئەڵمانیا نەیەوێت ئەو یاسایە جێ بە جێ بکات لەبەر ئەوەی خۆی یاسایەکی باشتری هەیە ئەمە ڕێگا پێدراو بوو.

ئەوەی کە خەڵکی ئەوروپی نەیدەزانی چی بوو؟

مەبەست لە یەکگرتنەوەی ئەوروپا هەمان ئەو مەبەستە بوو،  کە کاتی خۆی هێتلەر ویستی بە شەڕ بە دەستی بهێنێت بەڵام شکستی هێنا.
ئێسا وڵاتانی ئەوروپی  خۆیان پارە دەدەن بۆ ئەوەی بتوانن یەکێتی ئەوروپا لەسەر قاچ ڕابگرن.. بۆ نمونە ئەو وڵاتانەی کە ئەندامن لە یەکێتی ئەوروپادا هەموویان دەوڵەمەند نین ، هەیانە پارەی هەیە، هەیانە شوێنی جوگرافیای گرنگی هەیە، هەیانە بەس پارە وەردەگرێت لە ئەوروپا و بە سواڵ و سەدەقە دەژی، بەڵام مەبەستی سەرەکی لە دروست کردنی ئەوروپای یەکگرتو چەند لایەنێکی شاراوەی هەبوو، کە زۆرینەی خەڵک نایزانێت، لەوانە:
یەکەم: دروستکردنی پاسپۆرتێکی ئەوروپی کە بڕیارە لە ٣-٦-٢٠٢٢ بکەوێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.
دووەم: دروستکردنی ژمارەیەکی کەسێتی ئەوروپی،  بۆ ئەوەی لە  هەر شوێنێکی ئەوروپا، موڵک یان شتێکیان هەبێت، ئاگاداربن و لە باج و زەریبە خۆیان نەدزنەوە و ئاگادار بن.
سێیەم: بە دیجیتاڵکردنی مەلەفی تەندروستی بۆ هەموو ئەوروپا.
چوارەم: بە دیجیتاڵکردنی تەواوی داتاکان لەسەر هاوڵاتیانی ئەوروپی.
پێنجەم: یەک ژمارە بانکی ئەوروپی، کە حکومەت هەمیشە دەتوانێت بزانیت چیت کڕیوە و چیت هەیە و چی دەخۆیت و بۆ کوێ دەچیت.
بە سودوەرگرترن لە کۆڤید و ڤاکسین و تێست، ئیستا توانیویانە زۆرینەی جینەکانی مرۆڤ لە ڕێگای تێستەوە کۆبکەنەوە و دانانی کۆدی کیو ئاڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی داتاکان.

گرنگی داتاکان چییە؟

ئەوەیان بە بابەتێک باس دەکەم ئەگەر نا، باسێکی زۆر گرنگە و ناتوانم بە چەند دێڕیک بایەخەکەی بخەمە ڕوو.
ئێستا زۆرێک لە دانیشتوانی ئەوروپا ئاگاداری ئەم کەین و بەینە نین،  زۆرینەی سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپی ئەوانی سەربە باڵی کلاوس سواب بن ئەم ڕێکەوتننامەیەیان ئیمزا کردووە.
ئایا وەکو تاکی کورد کە ئیستا لە ئەوروپا دەژیت، ئاگات لەم گۆرانکاریانە هەیە؟
ئایا دەزانیت لەو وڵاتەی تێیدا دەژیت چی دەگوزەرێت و دونیا بەرەو کوێ دەچێت؟
ئایا دەزانیت نیەتێک هەیە، کە تەواوی پارەی ئەوروپا و ئەمریکا بکەنە جۆرێک لە دراوی دیجیتاڵ، وەک (بیتکۆین) یان هاوشێوەی ئەوە دیجیتاڵە ئەلەکترۆنییە؟
ئایا خۆت ئامادە کردووە، ئەگەر بێتو ڕۆژێک کارەبا نەمێنێت چی بکەیت و چۆن بژیت؟ ئەمانە هەمووی پرسیاری زۆر جیدین و دەبێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت.