کاردانەوەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لە بەرامبەر جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا

Sunday, 27/02/2022, 22:27

5390 بینراوە


کاتێک ڕوداوێکی نەخوازراو ڕودەدات خەڵکێ چاوەڕێی کاردانەوە دەکەن، ئیتر کەس و لایەنەکان بەپێی دوروو نزیکیان لەڕوداوەکەوە یان تاچەند هۆکار بون لە ڕودانی ڕوداوەکە، بۆیە بۆ هەندێ کەس و لایەن چاوەڕێی بەشداری ڕوداوەکە دەکرێت و بۆ هەندێ کەس و لایەنیش تەنیا چاوەڕێی ئیدانەکردنێک دەکرێت، ئاخر ناکرێت کەس و لایەنێکی گەورە خۆی هۆکاری ڕودانی ئەو ڕوداوە نەخوازراوە بوبێت و بێت وەک لایەنێکی بێلایەن تەنیا ئیدانەیەک بکات و بەس! چونکە خەڵکی و چاودێرەکان چاوەڕێی بەشداری کارادەکەن لەو کەس و لایەنە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ڕوداوەنەخوازراوە.
باخاڵ بخەینە سەر وشەکان لەهەڵگیرسانی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا ناکرێت وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکا یان هاوپەیمانی ناتۆ تەنیا سەیرکەر یان ئیدانە یان نزا بۆ ئەوجەنگە ماڵ وێرانکەرەبکەن، لەکاتێکدا ئەوان ئەگەر هۆکاری هەڵگیرسانی ڕاستەوخۆی ئەو جەنگە نەبوبن ئەوا هۆکاری ناڕاستەوخۆی هەڵگیرسانی ئەوجەنگە نەخوازراوەبوون. 
بۆیە چاودێران و خەڵکی چاوەڕێی بەشداری کارا و بەرگری ئەمریکا و هاوپەیمانی ناتۆیان دەکرد لەبەرگری لە وڵاتی ئۆکرانیا لەبەرامبەر هێرشی وڵاتێکی زلهێزی گەورەی وەک ڕوسیا، چونکە بەهیچ پێوەرێک جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا هاوسەنگ نییە، لەکاتێکدا وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئەوان دەستیان هەبووە لەهەڵگیرسانی ئەو جەنگەدا، ئیتر ئیدانەکردن بەس نیە بۆ ئەوان، هەروەک چۆن تەنیا ئیدانەکردن بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان یان ئەنجومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپاش بەس نییە.
بەکوردی و بەکورتی ئەو بێ هەڵوێیستیەی ئەو لایەنانەی ناویانمان هێنا ڕاستگۆییان دەکەوێتە ژێرپرسیارە و ئەگەر تەنیا بە ئیدانە و پێناخۆش بون و هەڕەشەی سزای ئابوری خۆیان لە بەرگریەکی ڕاستەقینە بدزنەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە