محەممەد رەزا شای پەهلەوی چۆن بوو بە شای ئێران؟

Sunday, 27/02/2022, 22:52

7030 بینراوە


بەرایی:

دێمۆکڕاسی پیشەی ئاسنگەریی نییە وەک پارچەیەک ئاسن کە بخەیە ناوکورەی ئاگرین ونەرمی بکەیە وپاشان هەرچۆنێکت پێ خۆش بووبە چەکوش لە سەری بدەی وقالبی دەڵخوازی لێ بەرهەم بێنێ.دێمۆکڕاسی وبەرهەم هێنانی کۆمەڵگایەکی دێمۆکڕاتیک پڕۆسەیەکی درێژ خایەنە کە بە دامەزراندنی دامودەزگای سەردەمیانە ویاسای سەردەمیانە دێتە دامەزراندن.یەکێک لە بنەماکانی دێمۆکڕاسی پەروەردەکردنی تاک وکۆی کۆمەڵگایە لە ڕێگای دابینکردنی سیستمێکی پێشکەوتووخوازبە ناوی پەروەردەوڕاهێنان.بۆ گەشەکردنی ئەو سیستمەش مرۆڤی کارامە ی گەرەکە کەکاتێك مرۆڤ پێ دەنێتە ناودایەنگە وباخچەی منداڵان.یەکەم زەنگی پەروەردەکردنی تاکی کۆمەڵگا لە فێڕگەکاندا دەست پێدەکا.لێرەدا ئامرازئاسن وبەردودارنین.مرۆڤ رێ نیشاندەرە.مرۆڤی شارەزاولێهاتوویە کە مرۆڤی لێهاتوو بەرهەم دێنێ.

کۆتایی دەسەڵاتداریەتی قاجارەکان لە ئیڕن!

ئەحمەدشای قاجارئاخرین وحەوتەمین شای سەر بە قاجارەکان بووە لە ئێڕان.کە لەساڵی ١٢٧٥ی هەتاوی لە شاری تەورێز لە دایک بووە.ئەحمەد شای قاجار ئاخرین وحەوتەمین شای قاجار بووە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدادەسەڵاتی شایەتیی بە دەستگرتووە ولەساڵی ١٢٩٣ی هەتاوی تاجی شاهیی لەسەرخۆی داناوە!
ئەحمەد شا،لە ساڵی ١٣٠٢ی هەتاوی سەفەری بۆ دەرەوی ئیڕان کردوە ولە ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی لە سەر دەسەڵات وەلانراوە وکۆتایی بە دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی قاجارەکان کراوە.هەروەها لە ساڵی ١٣٠٥ی هەتاویدا لە کۆچی دوایی کردوە ولەشاری کەربەلای وڵاتی عێڕاق نێژراوە.پاش خۆشی ٧٥ میلیون فڕانکی بۆ منداڵەکانی وەک میرات بە جێ هێشتووە.بۆیە لە پاش مردنی ئەحمەدشای قاجار،رەزاشای ئێڕان بۆتە جێگرەوەی ئەحمەد شاو خۆی وەک شای ئێران دیاری کردوە وبنەماڵەی پەهلەوی دامەزراندوە.رەزاشا توانی نزیکەی ١٧ ساڵ دەست بەسەر تاج وتەختیی پادشایی دابگرێ وبڵێ: من حوکم دەکەم!کاتیكلە شەڕی دووهەمی جیهانیدا بەشێک لە ئێڕان داگیرکرا،زلهێزەکان رەزاشایان ناچار کرد تا ئێڕان بە جێ هێڵێ بۆیە ودووریان خستەوە.دوای رەزاشای ئێڕان نۆرەی کوڕەکەی، محەممەدرەزاشای پەهلەوی، هات کە تاجی شاهیی لە سەر بنێ وسێ دەیە زیاترحوکوم بەسەروڵاتدابکا،تا سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی،ئەویش ناچارکرا بەرەو هەندەران رابکا کاتێک کۆچی دوایی کرد لە وڵاتی میسر بە خاک سپێردرا!

محەممەد رەزا شای ئێڕان چۆن کرا بە شای ئێڕان؟

رەزاشای قولدوڕ،بە فیتی وڵاتانی بیانی خۆی کردە شا بەسەرخەڵكی ئێڕانداوزمانی فارسیشی کردە زمانی رەسمی.هەررەزاشا بووکە بە شەقی وڵاتانی بیانی لە ئێڕان دوورخایەوە ونرایە دووڕگەی موریس تا مرد لەوێ ژیا!
مەحەممەدرەزاشای ئێڕان کوڕی رەزاشای ئێڕانیش بە فیتی وڵاتانی بیانی و بەیارمەتی چەقۆبەدەست وداربەدەست ولۆمپەنەکانی ئەو سەردەم کۆدەتایەکی ساختەی دروست کرد وخۆی کردە جێ نشێنی باوکی.هەرپاشان دوای ٣٠ساڵ ئەو زلهێزانەی کە کردبویانە شای ئێڕان،پشتیان تێكردووڵات بەدەریان کرد تا ئەو رۆژانەی کە کۆچی دوایی کرد!
لە دانانی هەردووک / شا / بۆئێڕان خەڵكی ئێڕان خاوەنی چووکترین ئیرادەی سیاسی نەبوون.چون لەسەردەمی باوک وکوڕدا هەڵبژاردن ودەنگدان هیچ واتایەکی نەبووە! بنەماڵەی پەهلەوی بە بێ ئەوەی هەڵبژاردن بکەن وخەڵك دەنگیان پێ بدا نزیکەی پەنجا ساڵ وەک دیکتاۆڕێک  دەسەڵاتیان بەڕیوە برد!ئەوەش یەکێکە لە تایبەتمەندیەکانی کۆمەڵگای دواکەوتوو.

کزەبای دێمۆکڕاسی

دوای ئەوەی کە رەزاشای ئێڕان بە زەبری شەقی ئامریکاوئینگلیزیەکان سوورگون کراولە ئێڕان دەرکرا،کەسایەتیەکی سیاسیی سەر بە بنەماڵەی قاجارەکان بە ناوی دوکتورمحەممەد موسەدیق وەک سەرۆک وەزیرجڵەوی دەسەڵاتی لە ئێڕان گرتە دەست.بەهاتنی موسەدیق کزە بایەکی ئازادی ودێمۆکڕاتیک فەزای سیاسیی ئێڕان ورۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.حیزبی سیاسی ورۆژنامە وگۆڤاری رەخنەگرانە تارادەیەک دەستی بە چالاکی کرد.لەو ناوەدا حیزبی توودەی ئیڕانیش / حیزبی کومونیستی ئێران/ توانی بەخێرایی گەشە بکاورۆڵی خۆی لە ئاڵوگۆڕەکانی گۆڕەپانی سیاسیدا بدۆزێتەوە. هۆگریی ئەو حیزبە بە یەکێتی سۆڤیەت لە رادەبەدەر بوو،هەرئەوەش وای کرد کە وڵاتانی رۆژئاوایی دڵە راوکێ بیانگرێ ،کە نەکا وڵاتی ئێران بکەوێتە ژێرکاریگەریەکانی سیاسەتی سۆڤیەتیی کومونیست!بەداخەوە کورتە فەزای ئاواڵای سیاسیی سەردەمی موسەدیق زۆری نەخایاندولە ناوچوو!لادانی موسەدیق بە / کۆدەتا / یەکی دەستکردی ئامریکاو هاوپەیمانەکانی وهێز وگرووپگەلێکی لۆمپەن وداربەدەست وچەقۆکێش و لاتولوت وگەوواد و دزو مرۆڤ کوژوژنە لەشفرۆشەکانی شاری تاران وتاقمێك کەسانی ئایینی سەربە بنەماڵەی پەهلەوی وکەسانی ئەڕتەشی کە / شا / پەرەست بون بە وەرگرتنی پارە لە ئامریکاییەکان وبە یارمەتی ئەو ئەڕتەشیانەی کە خوازیاری بە دەستەوە گرتنی دەسەڵاتی پادشایی بون لە ئێران پێک هات!ڕێبەرایەتی ئەو کۆدەتایەی کە بەسەر موسەدیق داکرا بە سەرپەرەستیی کەسێک بوو بەناوی شەعبان بێ مێشک / لەکوردستانپۆستدا کاتی خۆی سەبارەت بە شەعبان بێ مێشک وتارم نووسیوە/.لەو سەردەمداکەسانی دیکەش هەبون کە وەک شەعبان بێ مێشک لات وچەقۆکێش وداربەدەست بون کە بۆ کوشتنی نەیارەکانی شای ئێڕان زۆر هاسان خەڵكیان تڕۆردەکرد یان بەئاشکرادەیانکوشتن!
ئەو چین وتوێژە لۆمپەنە تەنیا دژی موسەدیق ودەسەڵاتەکەی موسەدیق نەبون.ئەوان دژایەتی هەر فکڕێکی چەپ وسوسیالیستییان دەکرد وبە کافریان پێناسە دەکرد.بە تایبەت لە ئاستی سەرکوت کردنی حیزبی توودە زۆر بێرەحمانە هەڵسوکەوتیان دەکرد.هۆیەکەش هاندانی ئامریکایەکان بۆ ئەوەی پێگەی شووڕەوی لە ئێڕان لاواز بکەن.چون سەردەم،سەردەمی شەڕی دونیای دووجەمسەریی بوو لە نێووان ئیمپریالیزم وکومونیزم.

کۆدەتای ٢٨٧ گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ ی هەتاوی (١٩٥٣ ) چۆن روویدا؟

دوو هۆی سەرەکی بوون کە ئەو کۆدەتایە بە قازانجی محەممەد رەزاشای پەهلەوی گەیشتە ئامانج.
یەک:ترسی ئامریکا وئینگلیزلەپەرەگرتنی کومونیزم لە ئیڕان لە ڕێگای حیزبی توودەی ئێڕان بەیارمەتی شوڕەوی.
دوو:بە نیشتمانی کردنی نەفتی ئێڕان لە ڕێگای سەرۆک وەزیرانی ئەو کات دوکتور محەممەد موسەدیق.
بێ گومان هۆیەکان زۆر بون.چون وڵاتی ئێڕان خاوەنی جوغڕافیایەکی ستڕاتیژیکیە وخاوەنی سەرخان وژێرخانی ئابووریەکی بەهێز ودەوڵەمەندە.بۆ ئامریکاوهاوپەیمانەکانی پاروویەکی چەورە بۆ قووتدانی ئەو خاکە.باشترین پێگەی نیزامیشە بۆ ئامریکا دژ بەنەیارەکانی خۆی.لەوڵاتێک کە بنەماڵەیەک بتوانن بە بێ پرۆسەی هەڵبژاردن لە ڕیگای زەبروزەنگیی چین وتوێژێک لات وچەقۆکێش ولۆمپەن ومرۆڤکوژوگەوواد ولەشفرۆش دەسەڵات بەدەستەوە بگرن گونجاوتری رێکارە بۆ بە کۆیلەکردنی دانیشتوانی ئەو وولاتە.
عەلی ڕاهنما،نووسەری کتێىی / پشتی پەردەی کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی هەتاوی١٣٣٢/١٩٥٣ز / وەک بەرهەمێکی لێکۆلەریی باس لەو کۆدەتایە دەکا.کۆی گشتی کتێبەکە ٥٤٩ لاپەڕەیە.بە بێگومان من ناتوانم تەواوی کتێىەکە وەرگێڕمە سەرزمانی کوردی لەو وتارەدا،بەڵام چەنە سەردێڕی هیندێک بەش لەوکتێىەم کردۆتە کوردی،بۆ هەر سەردێرێکیش نووسەری کتێبەکە چەند پاڕاگڕافی بۆ تەرخان کردوە.لەو بابەتانەدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو کۆدەتایە کراوە.لە راستیدابنەماڵەی پەهلەوی لەسەر دەستی بیانی ولەناوخۆی وڵاتیش بە زەبری شەڕئەنگێزیی چێن وتوێژێکی ئەوکاتی شاری تاران هاتنەسەرکاروخۆی وەک / سێبەری خودا / بە سەرخەڵکدا سەپاند.لە کۆتاییشدا ئەزموونی مێژووپێمان دەڵێ:ئەوەی بیانی دەسەڵاتی بداتێ،هەربیانیش لێ دەستێنەتەوە.بنەماڵە پەهلەوی نموونەی زیندووی سەدەی ٢٠ و٢١ی دیرۆکن.

چەند سەردێڕێک لە بەشەکانی ئەو کتێىە:

کۆکردنەوەی خەڵك لەو گەڕەکانەی شاری تاران کە خۆش ناو نەبوون /لاپەڕەی ٢٦٥/.
دوو:کۆکردنەوەی داربەدەست وپلار بەدەست وگۆپاڵ بەدەست لاتەکانی شاری تاران بۆ سەرخستنی کۆدەتا./ لاپەڕەی٣٠٦ / .
سێ:کۆکردنەوەی شەڕانیەکانی لایەنگریی شای ئێڕان لە چین وتوێژەکانی ناو قەحبە خانەکانی شاری تاران کە بریتی بون لە ژنە لەشفرۆشەکان وگەووادەکانی شار./ لاپەڕەی ٣١١ / .
چوار: کۆکردنەوەی سەدان کەس لە لاتو شارلاتان وچەقۆکێش ولۆمپەن وبێکارلە شاری تاران بۆ هیڕشکردن سەر ماڵی دوکتور موسەدیق.سەرۆک وەزیرانی ئەو کات./ لاپەڕەی ٣٠٩ / .

سەرچاوە:

پشتی پەردەی کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوی.
نووسەر: عەلی رەنما
وەرگێڕانەوە بۆ سەر زمانی فارسی:فەرەیدون رەشیدیان
چاپی یەکەم: تاران ساڵی ١٣٩٩

تێبینی:

کاتێك ئەو وتارەم دەنووسی،ناڕستەو خۆوەبیرچەقۆ کێشەکان ولۆمپەنەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی دەکەوتمەوە کە چۆن حەولیان داوە چەند کەسێک لە رەخنەگرانی خۆیان لە ڕێگای پێدانی پارە بەکەسانی لۆمپەن،ترۆربکەن یان بیانکوژن!دەسەڵاتی بنەمالەی پەهلەوی بە بێ هەڵبژاردن هاتنە سەرکاروبە بێ ئەوەی پرسیان پێبکەن لایان بردن.ئەوەیە چارەنووسی ئەو دیکتاتۆڕانەی کە خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی خۆیان نین.
بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وادەزانن سەددام وحیزبی بەعس ئەوان رووخاندوویانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە