ئایا داهاتو کاریگەری هەیە لەسەر ڕابردو؟

Monday, 02.28.2022, 20:54

1699 بینراوە


ئەم بیردۆزەی کوانتەم پێشبینی ئەوە دەکات کە دەکرێت داهاتوو کار لە ڕابردوو بکات.

یەکێک لە لایەنە نامۆ و سەیرترەکانی میکانیکی کوانتەم دەکرێت بە بیرۆکەیەکی تری هاوشێوەی سەیری و نامۆ ڕوونبکرێتەوە – کە هۆکار و ئەنجام دەکرێت بەرەو دواوە بە کاتدا بگەڕێتەوە و بەهەمان شێوەی ئەوەی کە بۆ داهاتوو دەڕوات.

ئەوەی کە ئاینشتاین ناوی دەبرد بە "کرداری ترسناک لە دوورەوە" دەکرێت بیردۆزییانە بەڵگەبێت بۆ هۆکار و ئەنجامی گەڕاوە، کە ئەمەش هاوتایە بەوەی کە دەکرێت تۆ سک ئێشەیەکت هەبێت ئەمڕۆ بەهۆکاری ژەمێکی نیوەڕۆی خراپی سبەی.

جووتێک لە فیزیازان لە ئەمریکا و کەنەدا لێکۆڵینەوەیەکی وردتریان کرد لە هەندێک لە خەمڵاندن و لێکدانەوە بنچینەییەکانی بیردۆزی کوانتەم و بڕیاریاندا کە مەگەر بگەین بەو ئەنجامەی کە کات ناچارییانە بەیەک ئاڕاستەدا دەڕوات، ئەگینا ئەو هەژمارانەی کە بۆ تەنۆلکەیەک کراوە دەکرێت بە کاتدا بگەڕێتەوە و بەهەمان شێوەی ئەوەی کە بۆ داهاتوو دەڕوات.

هەموومان دەزانین کە میکانیکی کوانتەم سەیرە. هەروەها بەشێک لەم سەیرییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە لە ئاستێکی بنچینەییدا، تەنۆلکەکان وەکو تۆپی ڕەقی بلیارد ڕەفتار ناکەن و بەسەر مێزەیەکی تەختدا ناخولێنەوە، بەڵکو وەکو هەورێکی لێڵ خۆیان دەنوێنن لەو ئەگەری ڕووداوانەی کە دێت و دەڕوات لە ژوورێکدا.

ئەم هەورە لێڵەش ڕۆشن دەبێتەوە کاتێک کە هەوڵی هەژمارکردنی تەنۆلکەکان دەدەین، بەواتای ئەوەی کە تەنها دەتوانین یەک تۆپێکی سپی ببینین بەر دانەیەکی تری ڕەش دەکەوێت بۆ کونێکی سووچی سەر مێزەکە، هەرگیز نابینیت چەندین تۆپی سپی بەر چەندین تۆپی ڕەش بکەون بۆناو هەر یەکێک لە کونەکان.

مشتومڕێک هەیە لەناو فیزیازانەکان کە ئاخۆ ئەم هەورە لە ئەگەری ڕووداوەکان شتێکی ڕاستەقینە دەنوێنێت، یاخود تەنها گریمانەیەکی باوەڕپێکراوە.

فیزیازانێک بەناوی هو پرایس (Huw Price) لە ساڵی ٢٠١٢ ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر هاتوو ئەگەری ڕووداوەکان لەپشتەوەی حاڵەتە کوانتەمییەکان ڕەنگدانەوەیان هەبێت لە ڕاستەقینەدا، هەروەها ئەگەر هاتوو هیچ شتێکیش کاتی نەبەستەوە بە یەک ئاڕاستەدا، ئەوا تۆپە ڕەشەکەی ناو ئەو هەورە لێڵەی ئەگەری ڕووداوەکان دەکرێت بیردۆزییانە لە کونەکە بێتە دەرەوە و خۆی بە تۆپە سپییەکەدا بکێشێت.

پرایس نووسیویەتی: "ڕەخنەگرەکان دەڵێن کە تەوەرەیەکی-کاتی تەواوەتی هەیە لە فیزیایی کلاسیکدا، هەروەها تاکو ئێستا هیچ هۆ و ئەنجامێکی گەڕاوەی دیار و بەرچاو نەدۆزراوەتەوە و بوونی نییە. بۆچی دەبێت دنیای کوانتەم لەمە جیاوازبێت؟"

ماثیو لایفەر (Matthew S. Leifer) لە زانکۆی چاپمان لە کالیفۆرنیا و هەروەها ماثیو پیوزی (Matthew F. Pusey) لە پەیمانگای پێریمەتر بۆ فیزیای بیردۆزی لە ئۆنتاریۆ بەهەمان شێوە بیریان لەوە دەکردەوە کە ئاخۆ دەکرێت دنیای کوانتەم جیاوازبێت لەبارەی کاتەوە.

ئەو جووتە هەندێک لە خەمڵاندنەکانی پرایسیان ئاڵوگۆڕکرد و شێوازی تازەی خۆیان بەکارهێنا بۆ شتێک کە پێیدەڵێن "سەلمێنراوی بێڵ،" کە بریتییە لە شتێکی زۆر گرنگ لەبارەی ئەم کرداری ترسناکەی ئاینشتانەوە لە دوورەوە.

جۆن ستیوارت بێڵ (John Stewart Bell) وتی کە ئەو شتە نامۆ و سەیرترانەی لە میکانیکی کوانتەمدا ڕوودەدات هەرگیز ناتوانرێت بەو ڕووداوانە ڕوونبکرێتەوە کە لە دەوروبەر ڕوودەدەن. وەکو ئەوە وایە کە هیچ شتێک وا لە تۆپە زۆرەکانی بلیارد بکات ئەو هەموو ڕێچکە جیاوازە بگرن. لە ئاستێکی بنچینەییدا، گەردوون لەخۆوەیە.

بەڵام ئەی چی لەبارەی ئەو ڕووداوانەی کە لە شوێنێکی ترەوە ڕوودەدات... یاخود لە کاتێکی ترەوە ڕوودەدات؟ ئایا شتێک لە دوورەوە دەکرێت کاریگەری بەسەر ئەو هەورەوە هەبێت بێ ئەوەی بەریبکەوێت، بەشێوەیەک کە ئاینشتاین پێی دەوت "ترسناک"؟

ئەگەر دوو تەنۆلکە لە خاڵێکدا بەسترابنەوە بەیەک لە بۆشاییدا، ئەوا هەژمارکردنی پێکهاتەی یەکێکیان ڕاستەوخۆ بەهای ئەوەی تریان دیاریدەکات، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەو تەنۆلکەیەی تر بۆ کوێی گەردوون ڕۆیشتووە.

ئەم دیاردەی "تێوەگلانە (Entanglement)" دووبارە و دووبارە تاقیکراوەتەوە لەژێر سەلمێنراوی بێڵدا، هەموویان کە ئەو بۆشاییانەمان بۆ پڕدەکەنەوە کە لەوانەیە پیشانمان بدەن ئەو دوو تەنۆلکەیە بەڕاستی کارلێکدەکەن لە ئاستێکی خۆجێیدا بەشێوەیەک، بێ گوێدانە ئەوەی کە دووریان چەند بێت.

هەروەها هەر وەکو ئەوەی کە لەوانەیە پێشبینی بکەیت، گەردوون هێشتاش زۆر سەیر و ترسناک دیارە.

بەڵام ئەگەر هاتوو هۆ و ئەنجام بۆ دواوە گەڕایەوە، ئەوە واتە تەنۆلکەیەک دەتوانێت هەژماری خۆی هەڵبگرێت بۆ گەڕانەوە بە کاتدا بۆ ئەو کاتەی کە لەگەڵ تەنۆلکەیەکی تردا تێوەگلاوە، بەم شێوەیەش کاریگەری هەبێت بەسەریەوە. بێ ئەوەی کە هیچ پەیامێکی-خێراتر-لە-ڕووناکی پێویست بێت.

ئەمە بریتییە لەو گریمانەیەی کە لایفەر و پیوزی پێی گەیشتن.

لایفەر بە لیزا زیگای وت بۆ Phys.org: "کۆمەڵەیەکی بچووک لە فیزیازانان و فەیلەسوفان هەیە کە پێیان وایە ئەم بیرۆکەیە شایەنی بەدواداچوونە."

بە دووبارە بیرکردنەوە لە هەندێک لە خەمڵاندنە بنچینەییەکان، لێکۆڵەران گەشەیان بە شێوازێک دا بۆ سەلمێنراوی بێڵ کە تیایدا بۆشایی ئاڵوگۆڕکراوە بە کات. بەپێی پێشبینی ئەوان، مەگەر تەنها وەڵامی ئەوەمان دەستبکەوێت کە بۆچی کات دەبێت هەمیشە بەرەو پێشەوە بڕوات، ئەگینا ڕووبەڕووی هەندێک ناکۆکی و دژیەکی لەبارەی ئەمە دەبینەوە.

هەروەها ئەوەش پێویست بە وتن ناکات، کە بیرۆکەی هۆ و ئەنجامی گەڕاوە بیرۆکەیەکی زۆر ناباوە.

"هیچ، ئەوەندەی من بزانم، لێکدانەوەیەکی قبوڵکراوی گشتی نییە لەسەر بیردۆزی کوانتەم کە هەموو ئەم گریمانەیە بگەڕێنێتەوە و بیرۆکەکە بقۆزێتەوە. زیاتر تەنها وەکو بیرۆکەیەک بۆ لێکدانەوە وایە لە ئێستادا، بۆیە پێموایە کە فیزیازانانی تری گومانکەر و ڕەخنەگر ڕاستن، هەروەها بەرپرسیاریەتییەکەش لە ئەستۆی ئێمەیە بۆ قووڵکردنەوەی بیرۆکەکە."

ئێستا بیرتبێت، ئەم گەڕانەوەی دواوە بە کاتدا هیچ وەکو ئەو گەشتی کاتە نییە کە ڕێگەت پێدەدات بە کاتدا بگەڕێیتەوە و ئاگاییانە گۆڕانکاری لە حاڵەتی ئێستادا بکەیت، بەداخەوە. هەروەها زانایانی داهاتوو ناتوانن ژمارەی لۆتەری دابنێن بۆ ئەلیکیترۆنی تێوەگلاو و بیانگەڕێننەوە بۆ خودی گەنجتری خۆیان تاکو بیبەنەوە.

لەهەر حاڵەتێکدا، بیرۆکەی ئەوەی کە هەرشتێک دەکرێت بە کاتدا بگەڕێتەوە لەوانەیە شتێکی قبوڵنەکراو نەبێت، بەڵام با ڕووبەڕووی ئەوەش ببینەوە، لە دیاردەیەکی وەکو تێوەگلاندا، هەموو ڕوونکردنەوەیەک بەتەواوەتی شێتانە دەردەکەوێت.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لە Proceedings of The Royal Society A بڵاوکراوەتەوە.

 

ئەم لێکۆڵینەوەیەم بۆ ئامادە کردون تا بەرەو شوێنێکی ترتان ببەم.

ئایا دەزانیت کە کەسێک دەتوانێت بە کاتتدا گەشت بکات بەرەو ئایندە یان بۆ ڕابردو، کاتێک کەسێک بیەوێت ئەمڕۆ بگۆڕیت دەچێت بۆ ڕابردو بۆ ئەو ڕۆژەی کە مەبەستێتی تاوەکو ئەو گۆڕانکاریە بکات کە دەیەوێت.. ئەمەش وا دەکات ژیان بە کاتی ڕێڕەوێکی تر بگرێتە بەرو و ڕوداوەکان بە لایاکی تردا بڕۆن..

بە هەمان شیوەش دەتوانیت بچیت بەرەو ئایندە تا بتوانیت لە ئێستادا پلان لەسەر ئەو ئایندەیە دروست بکەیت کە خۆت دەتەوێت.. ئەم دوو جۆرە گەشتە تا ساڵانی ١٩٩٥ زۆر جار ئەنجام دەدرا، پاشان کۆمەڵێک بونەوەری دەرەکی لە دانسەتی پێنجەوە هاتن ئەم جۆرە سەفەرەیان بە کاتتدا قەدەغە کرد، لەبەر ئەوەی کەسی گەشتکەر تەنها یەک شت ناگۆڕیت بەڵک و سیلسیلەیەک شت لەژیانی سەر زەوی و چواردەوری دەگۆرێت..

گەڕانەوە بە کاتتدا ناتوانیت بەکار بهێنیت بۆ پاراستنی ژیانی کەسێک، ئەگەر کەسێک کاتی هاتبێت بۆ بە جێ هێشتنی جەستە و گەڕانەوە بۆ سەرچاوە، تۆ هەرچی بکەیت نا توانت پێشگری بەو ڕوداوە بکەیت..

نمونە کەسێکت بە فیشەک دەکوژرێت، ئەگەر تۆ بگەڕییتەوە بە کاتددا و ئەو ڕۆژە نەهێڵیت ئەو کەسە بچێتە دەرەوە تا لە فیشەکەکە بیپارێزیت، بۆی هەیە لە هەمان کاتددا لە ماڵەوە بکەوێت ملی بشکێت یان شتێک بکەوێتە خوارەوە بەسەریدا و بمرێت..

کەواتە گەشت کردنت بە کاتددا بۆ ڕابردو یان داهاتو ناتوانیت هەمو شتەکان بگۆیت و ڕێگا پێدراو نیە ئەم گەشتانە بۆ بەرژەوەندی تاک بەکار بهێنرێت..