به‌رێوه‌به‌رێك یه‌ك ملیار ده‌دزن، پاراستنیش خه‌ریكی داخستنی كه‌یسه‌كه‌یه‌

Monday, 02.28.2022, 22:13

1892 بینراوە


زیاتر له‌ دووساڵه‌ چی داهاتی هۆبه‌ی ژماره‌ 9 كه ‌ناوی ژوری عقار ه‌  له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانوبه‌ری هه‌ولێر 3  ده‌دزرێت هبه‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه ‌له‌به‌رهه‌ستیاری  پۆسته‌كه‌ی ناوه‌كه‌ی لای ته‌ڤدا پرێس پارێزراوه‌ ده‌ڵێت ئێمه‌ زۆر دره‌نگ زانیمان كه‌ دوو سال زیاتره‌ له‌م شوێنه‌ دزی ده‌كرێت دزیه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ كه‌ ته‌نها چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك و سه‌ره‌تا ته‌نها به‌رێوه‌به‌ر پێی زانیوه‌ و بۆته‌ شه‌ریكیان دواتر به‌رێوه‌به‌ری گشتیش ده‌چێته‌ ناو تۆڕی دزی كردنه‌كه‌و پشكی شێر وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م به‌رپرسه‌ زانیاری ورد ده‌خاته‌ڕو و ڕۆڵی هه‌ریه‌ك له‌ تاوانبارانی ئه‌م كه‌یسه‌ ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت به‌پێی وته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بابه‌ته‌كه‌ تێوه‌رگلاون وخۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ یانكردووه‌ سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ر تیب معروف كه‌به‌رێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ری هه‌ولێر 3یه‌ پلانه‌كه‌ داده‌نێت به‌لام خۆی ده‌رناخات له‌رێگه‌ی كوره‌ برایه‌كی كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ناوی سه‌رهه‌نگ ابراهیم معروف ده‌فته‌ری پسوله‌ بۆ هۆبه‌ی ژماره‌ 9  دابین ده‌كه‌ن و فه‌رمانیان پێ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ست به‌ دزی كردن بكه‌ن و ئه‌وانیش له‌پشتیان ده‌بن ئه‌وانه‌ی له‌ م هۆبه‌یه‌ فه‌رمانبه‌رن  دلاوه‌ر عباس كه‌هاوكات به‌رپرسی حیزبی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌شه‌ له‌گه‌ل رابه‌ر رحمان و سه‌ركه‌وت عیسا ئه‌مانه‌ تاوانباری سه‌ره‌كین و به‌كاره‌كان هه‌لساون دوای فه‌رمانی به‌رێوه‌به‌ر واژوی هه‌موویان له‌سه‌ر پسوله‌كانی پاره‌ وه‌رگرتن هه‌یه‌ و جیاله‌وانه‌ش كمال محمد كه‌ كاری تتقیق بووه‌ ئه‌ویش له‌گه‌لیان كاری كردووه‌ .
ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌ت ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت هه‌رماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت ئه‌م دزیه‌ له‌لای به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ری میری   كمال وه‌رتی ئاشكرا ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت تیب معروف به‌رێوه‌به‌ری خانوبه‌ری هه‌ولێر 3 و گشت فه‌رمانبه‌ره‌كان بداته‌ دادگا به‌لام دواتر كه‌ ده‌بینێت پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی داهاتی ڕۆژانه‌یانه‌ وه‌كو بیره‌نه‌وت له‌رێگه‌ی كه‌سێكی حیزبیه‌وه‌ گوایه‌ ناوبژیان ده‌كات كمال وه‌رتی و به‌رپرسه‌ حیزبیه‌كه‌ش ده‌بنه‌ هاوبه‌ش له‌داهاتی ئه‌م دزیه‌ دواتر به‌رپرسێكی تری پاراستن خۆیان ده‌یخه‌نه‌ ناو بابه‌ته‌كه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئاشكرا بن به‌رگریان لێ بكات.
ئه‌م به‌رپرسه‌ ی وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پاره‌كه‌ به‌یه‌ك ملیار دینار ده‌خه‌ملێندرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌فته‌ری به‌رده‌ستمان كه‌وتووه‌ ئه‌گینا هه‌موو ده‌فته‌ره‌كان به‌ته‌واوی ده‌ربكه‌وێت ده‌چێته‌ زیاتر له‌ 2 ملیار .
هه‌روها ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی به‌گرنگ زانی كه‌خه‌ڵكی مافی خۆیانه‌ داوای یاسای له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ تۆماربكه‌ن چونكه‌ ئه‌و باجه‌ی له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ هه‌ندێكی هه‌رماوه‌ ڕه‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه‌ پاره‌كه‌ی له‌هاولاتیانیش وه‌رگیراوه‌ دزراوه‌ 
ئه‌م دزیه‌ چۆن ئاشكرابوو ؟
به‌پێی زانیاره‌یه‌كانی ته‌ڤدا پرێس دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی یاسایی سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ده‌كات هه‌رزوو هه‌ست به‌وه ده‌كات كه‌ پاره‌ ده‌دزرێت به‌لام ئه‌ونازانێت ئه‌م تۆڕه‌ كیه‌ واده‌زانێت هه‌رفه‌رمانبه‌رێكه‌ دزی ده‌كات بۆیه‌ ده‌ڕوات لای به‌رێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ری میری  كمال وه‌رتی سكالا ده‌كات كه‌مال وه‌رتێ ده‌زانێت كه‌ ئیتر ئاشكرابوون هه‌ر زوو به‌ تیب معروف به‌رێوه‌به‌ری باجی خاونوبه‌ری هه‌ولێر 3 ده‌لێت ئه‌م كاره‌ ڕاگره‌ ئاشكرابووین هه‌رزوو ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌ته‌ هه‌موویان بكه‌ تاوانبار و فه‌رمانی پێ ده‌ربكه‌ و بۆمنی ڕه‌وانه‌ بكه‌ .
دواتر كمال وه‌رتێ لێژنه‌یه‌ك به‌نهێنی و بێ نوێنه‌ری داواكاری گشتی پێك ده‌هێنێت و ته‌نها سه‌ركه‌وت عیسا تاوانبار ده‌كه‌ن له‌م دزیه‌ و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی بۆده‌رده‌كه‌ن و له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باجی خانوبه‌ری هه‌ولێر3 ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ بانكه‌كان به‌لام دواتر دادوه‌رێك به‌م لێژنه‌ نایاسایه‌ ده‌زانێت و داواكاری گشتی له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ داواكاری گشتیش هه‌رزوو لێژنه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه‌ لێژنه‌یه‌كی تر و به‌سه‌رپه‌رشتی خۆیان درووست ده‌كه‌ن هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری باجی خانووبه‌ری هه‌ولێر3 تیب معروف و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كمال وه‌رتی و گشت فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌بنه‌ تۆمه‌ت بار به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشتر به‌رپرسێكی حیزبی و به‌رپرسێكی پاراستن له‌م پاره‌ دزراوه ‌یان خواردووه‌ ئێستا به‌رپرسه‌كه‌ی پاراستن پله‌و پۆسته‌كه‌ی و پاراستنیش  به‌كارده‌هێنێت بۆ فشار كردن له‌سه‌ر داواكاری گشتی تا ئه‌م كه‌یسه‌ دابخرێت یان به‌لایه‌نی كه‌م كه‌مال وه‌رتی له‌كه‌یسه‌كه‌ ده‌ربهێنن به‌رپرسه‌حیزبیه‌كه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌كارهێناوه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ دابخرێت .
له‌ماوه‌ی ڕابردوو كه‌مال وه‌رتی خۆی و پیاوانی پاراستن و حیزبی رۆژانه‌ سه‌ردانی داواكاری گشتی ده‌كه‌ن به‌ناوی پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی داواكاری گشتی كاوه‌ فه‌تحی به‌لام دواتریش داوای داخستنی ئه‌م كه‌یسه‌شی لێ ده‌كه‌ن به‌لام ئه‌و هه‌مووجارێك ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كه‌یسه‌ دابخرێت و گه‌یشتۆته‌ ئاستی هه‌ره‌شه‌ كردن له‌سه‌رۆكی داواكاری گشتی و ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه‌ كه‌یسه‌كه‌یان له‌ ده‌سته‌ .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ری میری  ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی  ئه‌م بابه‌ته‌ ئاشكرابووه‌ ڕۆژانه‌ كه‌مال وه‌رتی كه‌س نابینێت ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌نه‌بێت كه‌ خۆی ده‌یه‌وێت به‌رده‌وام هاوار ده‌كات و شه‌ر له‌گه‌ل فه‌رمانبه‌ران ده‌كات  به‌رده‌وام هه‌لده‌چێت  
شایه‌نی باسه‌ كه‌مال وه‌رتی پێشتر ئه‌ندامی پاراستن بووه‌ هه‌ربۆیه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌گه‌ل به‌رپرسانی ئه‌وێ به‌لام دواتر شكست خواردوو بووه‌ له‌كاره‌كانی و بۆئه‌وه‌ی پاراستن له‌كۆل خۆی بكاته‌وه‌ داوای لێ ده‌كه‌ن بچێته‌ ولاتی میسر بۆ خوێندن هاورێكانی خوێندی ده‌ڵێن ئه‌وه‌نده‌ی له‌كه‌بارێ بینراوه‌ له‌ خوێندن نه‌بینراوه‌ كه‌بارێی شوێنی رابواردن و خواردنه‌ وه‌و رابواردنه‌ له‌گه‌ل ئافره‌تان  دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ولاتی مسر ده‌كرێته‌ به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م شوێنه‌ ده‌لێن جیا له‌م كه‌یسه‌ كمال وه‌رتی چه‌ندین گه‌نده‌ڵی تری گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه‌ به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌پاراستن بووه‌ كه‌س نه‌ی وێراوه‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی ئاشكرا بكات .
ده‌رباره‌ی به‌رێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ری هه‌ولێر3 تیب معروف به‌پێی زانیاریه‌كانمان  پێشتر یه‌كیك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاری به‌رده‌ستی بۆ ڕه‌شید تاهیر گه‌وره‌به‌رپرسی پێشوی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ جۆره‌ها كاری بۆ ئه‌نجام ده‌دا گۆرینه‌وه‌ی دۆلار به‌نایاسایی یاری كردن به‌بازاڕی دۆلار له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كرینه‌وه‌ی چه‌ندین خانووی ئاسایی به‌پاره‌ی خه‌یالی بۆحكومه‌ت گوایه‌ ئه‌م خانووانه‌ كۆنن و شوێنه‌وارن، به‌لام هیچ په‌یوه‌ندیان به‌شوێنه‌وار نه‌بووه‌  هه‌رئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو زۆربه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی بۆ ڕه‌شید تاهیر ده‌نێردران له‌ڕێگای ئه‌م تیبه‌ وه‌ بوو جیاله‌وه‌ش چه‌ندین كاری دزی و گه‌نده‌ڵی له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجام داوه‌ له‌ دزینی ده‌رماڵیه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنی چه‌ندین سلفه‌و قه‌رز به‌ناوی كه‌سانی تر به‌رله‌وه‌ی ره‌شید تاهیر له‌ وه‌زاره‌تی دارایی بروات تیب معروف ده‌كاته‌ به‌رێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ری هه‌ولێر3 وه‌گشت ئه‌و گه‌ره‌كانه‌ی ڕه‌شید تاهیر موڵكی تێدا هه‌یه‌ به‌م تیب معروف ده‌دات.
به‌لام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵێ له‌سه‌ر ڕه‌شید تاهیر ده‌كرێته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت تیب معروف هه‌مووتواناكانی ده‌خاته‌گر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ تۆمه‌ت باره‌وه‌ بكرێته‌ شاهێد هه‌وله‌ كانی سه‌رده‌گرێت له‌ڕێگای پاراستنه‌وه‌ له‌تۆمه‌ت باره‌وه‌ ده‌بێته‌ شاهێدی نهێنی له‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌یسه‌كانی ڕه‌شید تاهیر باسی هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كانی ڕه‌شید تاهیر ده‌كات.