حکومەتی هەرێم دان بەڕاستیەکاندابنێن

Tuesday, 01/03/2022, 22:53

6477 بینراوە


- ئەگەر موچەتان پێ نادرێت ئەوا وشەی حکومەتداری لە خۆتان بکەنەوە.
- ئەگەر داهاتتان بۆ کۆناکرێتەوە ئەوا پێمان بڵێن داهاتەکان دەچنە باخەڵی کێ؟
- ئەگەر داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە ناو خەزێنەی حکومەت ئیتر دان بە دوو ئیدارەیدا بنێن!
- ئەگەر نازانن داهاتی نەوتەکەتان چەندە ئەوا ڕادەستی دەستێکی پاکی بکەن با ئەو پێتان بڵێن چەندە!
- ئەگەر ناتوانن گەندەڵکاران بدەنە دادگا ئیتر باسی چاکسازی مەکەن.
- ئەگەر میللەت لە دۆسیەی نەوتی هەرێم زەرەرمەند نەبوایە، ئێستە دڵی بەدۆسیەی غاز خۆش دەبوو.
- ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت  70یان 80 دۆلار بو بەبێ بودجەکەی بەغدا موچەتان پێ نەدەدرا، ئەی ئێستە کە 100 دۆلارە بۆچی موچەتان پێ نادرێت؟!
- ئەگەر پێتان وایە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادەستورییە، ئیتر بۆ شاند دەنێرنە بەغدا، با ئەوان شاند ڕەوانەی هەرێم بکەن!
- ئەگەر پۆستی سەرکۆمار تەنیا پۆستێکی تەشریفاتییە، ئەی ئەو ململانێ ناتەندروستەی ئێوە لەپای چی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە