لە سالرۆژی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی دا

Thursday, 03/03/2022, 1:47

6576 بینراوە


سڵاو دەنیرم بۆ ڕوحی پاکی ئەو کادر و پێشمەرگانەی کە بە فەرمانی ناوبراو بە مردوویی و بە زیندویی تەسلیم بە ڕێژێمی پاشایەتی  ئێران کرانەوە و لە پادگانی جەلدیانیە ئیعدام کران ، 
مێژوی پڕ لە تاوان و خەیانەتی پارتی و بنەمالەی بارزانی دەرحەق بە تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە زەمانی مەڵا مستەفاوە دەستێ پێکرد و پاشان لە دوای ئاشبەتالەکەیان لە کەوڵی قیادەی موەقەتە و حێزبوڵای کوردستان بە سەروکایەتی مەسعود و ئیدریس  بارزانی  لە ئیراندا 
 کەوتنە بەر لشکری حکۆمەتی کۆماری ئیسڵامی و ئەوەی تاوان بوو دەرحەق بە خەلکی ڕۆژهەڵات و شۆرشە ساواکەی بە ئەنجامیان گەیاند و لە هێچ تاوانیک دەستیان نەپاراست .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە