مانگا مرد و دۆش بڕا

Thursday, 03/03/2022, 1:57

5282 بینراوە


 حاکم زاڵمی ئەڵێ پێوستە هەرێم قۆڵبەست بکرێ و هەموو شایستە داراییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ ناوەند. ئەمە ئەو بڕیارەیە کە بەتەواوی کۆتایی ئەهێنێ بەو چاپتەرەی کە کورد خەونی پێوە ئەبینێ کە ڕۆژگارێك بێت کورد خۆی فەرمانڕەوایی خۆی بکا.
دوو بنەماڵەی هەتا سەر ئیسقان چەتە ، دز،خاكفرۆش، ترسنۆك و کورد کوژ بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ هەلێك هاتە پێشێ بۆ ئەوەی لە شاخەکان بێنە خوارێ و بکەونە نێو شار و دونیای شارستانی. ئەمانە خەون و ئاوات و ئومێدی کورد بوون. وامان ئەزانێ ئەم هەلە وا ئەقۆزنەوە بە بیری کەسماندا نەهاتبێ، وەمان ئەزانێ لەماوەیەکی کەمدا ئەمان گەیەننە ئاستی ووڵاتە پێشکەوتوەکان و بۆڕ بۆڕێن لەگەڵ جیهاندا ئەکەن، ئەمان ووت لێگەڕێن هەر ماوەیەکی کورتە و کورد و کوردستان پێش ئێران و عێراق و تورکیا ئەدەنەوە و ئەوسا جیهان خۆی مەجبوورە دانمان پیادا بنێنن و بمانکەن بە دەوڵەت. ئۆخەی ئۆخەیمان بوو ڕۆژێك زووتر ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستانن بە پەلە پروزکێ ئەگەڕێنەوە و ئەوەی لە ووڵاتانی دەرەوە فێربوون، لێرە هەلیان بۆ ئەڕەخسێنرێ و گەشەی پێ ئەکەن.
ئەمە و دەیەها و سەدەها هیوای گەورە و مەزنتر کە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە بووین کورد لە سەر خاکی خۆی فەرمانڕەوا بێ،، بەڵام بەداخەوە هەمووی پێچەوانەکەیمان بینی و کاڵەكمان بە ئەژنۆی خۆمان شکاند. ئەوەی ئەم دوو بنەماڵەیە لەو ماوەیەدا کردیان دژ بە کورد و کوردستان هیچ داگیرکەرێك و دوژمنێکی ئەم خاك و نەتەوەیە نەیتوانی ، بیکا. ئەوەی ئەم ناپاکانە کردیان دەرهەق بە هاوڵاتی خۆیان، هیچ کات و سەردەمێك کەس نەبوە ئاوهامان لێ بکا.
هەنووکە پیسخۆری وگەندەڵی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە جگە لەوەی قوڕبەسەری بۆ ئەم میلەتە هێنا، وا خەریکە کۆتایی دێت و ئێدی هیچ کەس و لایەن و دەوڵەتان نەماوە پشتگیریان بکا. ئاخر ئەمانە پشتیان لەگەلی خۆیان کرد و نمەك سوێر دەرچوون ، دەنا کەس هەیە دوژمنی گەلی خۆی بێ و دۆستی داگیرکەران؟!! کەس هەیە حەز بەوێرانکردنی ماڵێ خۆی و ئاوەدانکردنەوەی درواسێکانی بێ؟ جا هەر بۆیە دادگای فیدڕاڵی عێراق بەتەواوی قورسایی خۆی بەکار دێنێ بۆ ئەوەی چیتر ئەم دز و جەردە و فەرهوود چیانە درێژە بەو خراپەکاریە نەهێنن و کۆتایی بەو ئەزموونە بێنن کە براوەی سەرەکی تیادا میلەتی کوردە.
نەفرەت لەو دوو بنەماڵەیە و کۆیلەکانیان، نەفرەت لەو مێژووەش کە ئەمانە وەك فریاد ڕەس خۆیانمانیان پێ ناساند، نەفرەت لە هەرچی دز و جەردە و خاکفرۆش و کلک گرێدراوی داگیرکەران.نەفرەت لەو هەموو دۆلاربیر و کۆیلەی پارە و ڕۆشنبیرە ساختەچی ودەست و پێ سپی. نەفرەت لەو کۆمەڵە چەکدار و تفەنگچیەی وەك تانجی بەکار ئەهێنران. دوو ڕۆژی تر چۆن ڕووتان دێ سەر بەرز بکەنەوە و کوردایەتمان پێ بفرۆشنەوە، چۆن ئەتوانن لەئاست ئەم هەموو نایەکسانیەی دروستان کرد بۆ ئێمە وەڵام بدەنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە