ئەمـڕۆ جەنگی نێـوان رووسیا و ئۆکـرانیـا دوانـزە رۆژە بەردەوامـە، تا دێـت شـەڕەکە دژوارتـر و دڕنـدانەتر دەبێـت، تا دێت ژمارەی قـوربانیان لە سەربازانی هەردوولا و لە خەڵکی سڤیلی ئۆکرانیا زیاتر دەبێت، پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە نزیکەی (١٥) ملیۆن ئۆکـرانی دەربـەدەر و ئـاوارەی وڵاتانی ئەوروپـا ببن. چونـکە تادێـت چـەکی قـورستر و کوشندەتـر و کاولکەرتـری تێـدا بەکاردەهـێنن. ژمارە کۆژار و برینـدارکراو زیاتر دەبـن. ئەمەیە راستی شـەڕ، چونکە شەر پیاسەکردن و گەشت نییە، شەڕ کوشتن و کاولکردن و ماڵوێـرانییە، لە شەڕدا رەوشـت و مـرۆڤـایەتی و ویـژدان بوونیان نییە و تەنهـا ناون. لە شـەڕدا یاسـا و رێسـا و رێـکەوتنە نێـودەوڵەتیـیەکان و نێـونەتەوەییەکان هەمـوویان بە درۆدەکەونەوە و دەبنـە مەرەکەبی سەر کاغـەز و هـیچی تر. نەتەوە یەکگـرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیـش دوو رێکخراوی، بێ دەستەڵاتـن. لەوە زیاتریان لەباردا نییە، کە لە بەیـان نامەیەکـدا لـۆمەی شـەڕ و لایـەنی شەڕهـەڵگـیرسێنەر بکەن. مـافی ڤـیتۆش وایکـردووە کە بـڕیـارەکانیـان سەنـگـیـان نەبێـت.
لە جەنگـدا نە سنووری سیاسی دەوڵەتـان پـیرۆز و ئارامە، نە ژیـان و ماڵ و سامان و ئابـڕووی خـەڵکـیش پارێـزراوە. بەزانـدنی سـنووری سـیاسی و رەوشـتی و یاسـایی و مـرۆڤایەتی و یـژدانی و پێشـێلکـردنی مافـەکانی مـرۆڤ و ژنـان و منـداڵان و هـەمـوو رێکەوتنـەکان و جـاڕنامە و بـڕیـارە نێـودەوڵەتی و نێـونەتەوەییـەکان. لە لایـەن وڵاتە زلهـێزە داگیرکەرەکانەوە پێشیل دەکـرێن، گـوێ بە رەوشت و بە هـیچ یاسایەک نادەن.
ئەم جەنـگە، شەڕێـکی تەوەریییە، لە نێـوان ئەمریکا و ڕووسـیادا شەڕێکی لاسەنـگ بوونە. هەریەکەیان دەیەوێت ببێت بە تاک تەوەر و باڵادەست و سەنگـداربێت. بڵانسی هـێـز بە لای خـۆیـدا سـەنگەلا بـکات. ئەگـەر چـیش لەسـەر قـوربانیـدان و تێـوەگـلانی گەلان و وڵاتـانی بێ هـێز و شەڕنەخـوازیش بێت. گرنـگ بە لایانەوە بەرژەوەندییەکانی خۆیانە، کاریش بە چەمکی تیۆری میکافیلی دەکەن"هـۆیەکان پاکانە بۆ ئامانج دەکەن". هـەر ئەم بۆچـوون و بەرژەوەنـدی پەرستییە و لەخـۆبایی بوونیان و سەنگەلای هـێز و داهـێنانی چەکی کوشندەی کۆمەڵکوژی و بە سەربـازیکـردنی دەوڵەت و خـۆ بە زلهـێـز زانین و هـاوپەیمانی و بە بەرەبـوون و گەلەکۆمەیی لە یەکتری و ئارەزووی جـەنگ و داگـیرکـردن و تاقـیکـردنەوەی چـەکە داهـێـنراوە تازەکانیـان لەسـەر خـەڵـکی سـڤـیـل و ئاوەدانی ساڵەهـای ساڵ و چاوبـڕینە سامان و خـێروبیری وڵاتـان و گەلانی بێ هـێزتـر. بـوونە هـۆی هەڵگیرساندنی دوو جەنگی جیهـانی وێرانکەر، تەڕ و وشکیان سوتانـد و بە ملیـۆنـان مـرۆڤی سـڤـیل و بێتـاون بـوونە قـوربانی ئـەم دوو جـەنـگە، لە دواییـشدا سەرکردەکانی شـەڕ، تەوقـەیان لەگەڵ یەکتریدا کـرد و بە زەردەخـەنەوە لەسـەر مێـزی گفتـوگۆدا دانیشتن، وەک ئـەوەی نە بایـان دیبێـت و نە بـاران. دەبـوایە سـەرکردەکانی دوای ئـەم دوو جەنـگە، وانـە و پەنـدیـان لە ئەنجـامـەکانیـان وەربگـرتـایە و هـەمـوو بایەخێکیان ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی گەلەکانیان بوایە، نەفـرەتیشیان لە شەڕ و شەڕخوازان بکردایە. ئەو هەمـوو بوودجە زەبەلاحەیان بۆ پێشبڕکێی چـەکی ئەتـۆمی و وێـرانکاری تەرخان نەکردبـایە. بەڵام بە داخـەوە، لە دوای ئەم دوو جەنگەشـەوە، هەر خەریکی خۆئامادەکردن بۆ جەنگـێکی تر، بێ ئەوەی گوێ بە ئەوەبدەن کە ئەنجامەکەی چی ئەبێـت و نابێـت.
لە ئەمڕۆشدا گەلی ئۆکرانیا باجی شەڕێکی قورس دەدات، هێشتا ئەنجەمەکانی دیارنییە کە بە کـوێ دەگات. هـەرگیز چـاوەڕوانی ئەنجـامێکی باش لە جـەنگ ناکـرێت، جـگە لە زیـان. تا ئەمڕۆش هـیچ گەلێک وەکوو گەلی کوردی بێدەرەتانمان، ئازار و قـوربانی و ماڵـوێـرانی و سـەرگەردانی و داگـیرکاریی و تـاڵاو و ژەهـراوی جەنـگی نەچـێشـتووە.
پێمـوایە کە رووسـیا بەم زووانـە بە هـێزێکی تایبەتی زیاتر و دەبـابەی زۆرتر و لەژێـر بۆردوومانێکی چـڕی فـرۆکە و موشەک باراندا، شاری (کـیـڤ) ی پایتەخـتی ئـۆکـرانیا دەگرێت. بەڵام رووبەڕووی بەرگرییەکی تونـدی سووپا و خۆبەخشانی ئۆکرانیا دەبێتەوە و گـوژراو و برینـدار و ئـاوارەیی و کـاولکـردنێـکی زۆری لێـدەكـەوێتـەوە. ناڕەزایی و رقـێکی زیاتری دەوڵەتان و گەلانی جیهانی لێدەکەوێتەوە. تا ئەوەش روونەدات نازانین هەڵوێست و کاردانەوە و سزای ئەمریکا و ناتۆ و ولاتانی ئەورۆپا و جیهـان بەرانبـەر بە رووسیا چی دەبێـت و چی سزایەکی زیـاتری دەدەن. جیهـانێکی نوێش دێتە کایەوە.