به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دواكه‌وتنی موچه‌ ئه‌و ڕاستیانه‌مان پێده‌ڵێت

Monday, 03.07.2022, 23:25

1667 بینراوە


- حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه‌ ٤٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ٥٠ دۆلار یان ١٢٠ دۆلاربێت لای حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كی نییه‌ و به‌شی ته‌نیا موچه‌ش ناكات!
-  لای حكومه‌تی هه‌رێم تانرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌ موچه‌ی موچه‌خوران دواده‌كه‌وێت، دیاره‌ مه‌به‌ستیان چه‌وساندنه‌وه‌ و سزادانی موچه‌خۆرانه‌.
- قسه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ڕاست ده‌رچوو كه‌ ده‌یانگوت دۆسیه‌ی نه‌وت ناشه‌فافه‌.
- هێنده‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و وڵاتانی دراوسێ سودمه‌ندن له‌نه‌وتی كوردستان میلله‌ت هێنده‌ سودمه‌نه‌بووه‌.
- ئه‌گه‌ر ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی نزمى نرخی نه‌وته‌وه‌ حكومه‌ت پێویستی به‌ ٢٠٠ ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بوبێت بۆ ته‌واوكاری موچه‌ ئه‌وا له‌مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه‌ پێویستی به‌ ودجه‌یه‌نابێت.
- چونكه‌ میلله‌ت له‌دۆسیه‌ی نه‌وت له‌بری قازانج زیانی ماددی پێگه‌شتووه‌ بۆیه‌ دڵی به‌ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت خۆشنییه‌.
- ئه‌و به‌ناو قه‌یرانه‌ داراییه‌ هه‌رسێ حیزبی فه‌رمانڕه‌وا دروستیانكردووه‌ بۆ زیاتر خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیانه‌.
- ئیتر دواكه‌وتنی مووچه‌ له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌كدابێت بێ مانایه‌.
- ڕاستگۆیتان له‌ده‌ست داوه‌، ئیتر میلله‌ت باوه‌ڕی به‌هیچ ژماره‌ و داتا و به‌ڵێنێكتان ناكات!